بەهۆی لافاو و داڕمانەوە بە دەیان کەس لە هندستان گیانیان لەدەستدا

یاتر لە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی زەوییەکی گەورە لە شوێنێکی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستاندا داڕما، ڕۆژانە بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانەوە لە هندستان هاوڵاتیان گیان لەدەستدەدەن

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی گۆڕانە ژینگەییەکان لەم دواییانەدا چەندین کارەسات لە هندستان تۆمارکراوە وەک: باران، لافاو، داڕمانی زەوی و ئاگرکەوتنەوە و بەو هۆیەشەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

لە هندستان کاربەدەستان ڕایانگەیاند، زیاتر لە  ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوە و دەیان کەسیش لە مردن دەترسن لە دوای داڕمان و لێشاوێکی گەورە لە ناوچەیەکی دوور لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی مانیپوری هندستان.

 

لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە پاش داڕمانی زەوییەکە لە شوێنی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر، لەو شوێنەی کە کرێکارەکان شەوانە لە کامپی ماکیشیفت خەوتن، کرێکارە ڕزگارکەرەکان شەڕیان لەگەڵ بارانێکی زۆر کرد بۆ  ڕزگارکردن و ڕاکێشانی ١٩ کەس لە ناو خۆڵە داڕماوەکەدا.

 

دادوەری ناوچەی ناتی لە مانیپۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەری ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەوێدا ماونەتەوە زۆر کەمە، لەم مانگەدا بارانێکی زۆر لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان باریووە کە هاوسنوری بەنگلادیشە و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

ملیۆنان کەس بەهۆی لافاوە کارەساتبارەکانی ئەم چەند هەفتەیەوە ئاوارە بوون و لە هەندێک ناوچەی نزمدا ماڵەکان ژێر ئاو کەوتن، لە راگەیەندراوەکەی سوپای هندستاندا هاتووە، کە هەلیکۆپتەرەکانی سوپا لە ئامادەباشیدان و یارمەتیان داون لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لە شوێنی زەوییە داڕماوەکاندا، بەڵآم کەشوهەواکە زۆر سەختە و هەندێک جار تیمەکانی ڕزگارکردن پەکدەخات.