گوڵستان کلیچ کۆچیگیت کوشتنی ژنانی بردە کارنامەی دانیشتن

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی پرسیاری لە وەزیری خێزان و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کرد سەبارەت بە کوشتنی ١٠ ژن لە ماوەی ٥ ڕۆژدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا کوشتنی ١٠ ژنی لەماوەی ٥ ڕۆژدا بردە کارنامەی پەرلەمانەوە.

 

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت ئەو پێشنیازنامەی بەو داواکارییە ناردووە کە مەهاینور ئۆزدەمیر گۆکتاش، وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، وەڵامی بداتەوە.

 

گوڵستان کلیچ کۆچیگیت پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا کوشتنی ١٠ ژن لە ماوەی ٥ ڕۆژدا لە کارنامەی حکومەتدایە یان نا؟ پرسیاری زۆری ئاڕاستە کردووەو دەیویست کوشتنی ژنان ڕوون بکرێتەوە و ڕێگری لە کوشتنی ژنان بکرێت.