بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەلماندی کە ئیرادەی گەل لە هەر هەڕەشەیەک و هێزێکی داگیرکەر بەهێزترە

یەکەمین ساڵڕۆژی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە یەکێکە لە گەورەترین بەربەستە مێژووییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یاد دەکرێتەوە، ئەوە تەنها پاراستنی سەربازی نەبوو، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەی ئیرادەی تەواوی گەلێک بوو کە لە بەرامبەر هێرشەکان.

ئەسما محمد

 

قامیشلۆ- بەرخۆدانی بەنداوی تشرین هەڵمەتێکی بەربڵاوی گەلی بەرخۆدان بوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی چەند مانگێک لە دژی هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بەردەوام بوو، هەزاران هاوڵاتی مەدەنی بۆ پاراستنی بەنداوەکە شۆفتی بەردەوامیان لە بەنداوەکەدا کرد و گۆڕدرا بۆ ئامڕازی بەرخۆدان.

ئەو ڕۆژانە شایەتحاڵی یەکڕیزییەکی بێ وێنە بوون لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا، ژنان و ڕاگەیاندن و دانیشتووانی ناوچەکە بەشدارییان کرد لە دروستکردنی نمایشێکی ناوازەی بەرخۆدان کە لە یادەوەری ناوچەکەدا چەسپاوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی تورکیادا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی مەدەنی و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی ڕاگەیاندن شەهید بوون.

 

بەرخۆدانی بەنداوی تشرین خاڵی وەرچەرخانێکی ستراتیژی لە مێژووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا پێکهێنا، شەڕی بەنداوەکە لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە داگیرکەری تورکیا هەوڵی دەدا دەست بەسەر خاڵە ستراتیژییەکانی ناوچەکەدا بگرێت و شێوازێکی ئاڵۆزی شەڕی بەکارهێنا بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی پەیکەری کۆمەڵایەتی و چاندنی ترس لە نێو هاولاتیانی مەدەنیدا.

بەڵام ئەو دانیشتووانەی کە بەشدارییان لە بەرخۆدانەکەدا کردووە، ئامادە نەبوون ببنە ئامانجی ئاسان. ئەوان بە یەکگرتوویی وەستابوون- پیاوان، ژنان، بە تەمەنەکان و منداڵان- قەڵغانێکی مرۆیی ڕاستەقینەیان لە دژی هێرشە بێوچانەکان پێکدەهێنا، پاڵەوانێتی تەنها لە دانیشتووانەکەدا سنووردار نەبوو؛ ژنانی ڕۆژنامەنووس لە دڵی ڕووداوەکاندا بوون، کامێرایان هەڵگرتبوو وەک ئەوەی شەڕڤانان چەکەکانیان هەڵدەگرن، ڕووبەڕووی هەمان مەترسییەکان بوونەتەوە بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و ئاشکراکردنی ئەو هەوڵە ناڕاستە ڕاگەیاندنیانەی کە هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکانیان دەدا.

 

"یەکێک لە گرنگترین ساتەکان"

جوانا جومعە، پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووماڵی ڕووداوەکانی بەنداوی تشرینی دەکرد، بەرخۆدان لە دژی بەنداوەکە بە یەکێک لە گرنگترین ساتەکانی مێژووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێناسە کرد، وتی: ئەوە تەنها بەرەنگاربوونەوەیەکی سەربازی نەبوو، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەی ئیرادەی تەواوی گەلێک بوو کە هەڵیانبژارد بەرامبەر بە زریانەکە بوەستن، هەرچەندە مەترسییەکە توند بێت، لەو ڕۆژانەدا کرێکاران، جوتیاران، ژنان، منداڵەکان و بەتەمەنەکان پێکەوە وەستابوون و ڕایانگەیاند کە ئازادی تەنها دروشم نییە، بەڵکو کردەوەیەکی ڕۆژانەیە کە لە خاک و لە یادەوەری و لە شکۆدا دەنگ دەداتەوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، لە یەکەم ساڵڕۆژی بەرخۆدان لە دژی بەنداوی تشرین، ئێمە لەبەردەم یەکێک لە گرینگترین کاتەکانی مێژووی ناوچەکەماندا وەستاوین، ساتێک بوو کە گەل بە هەموو هەمەچەشنییەکەیەوە سەلماندی کە ئیرادەی ئازاد بەهێزترە لە چەک، هۆشیارییەکی گەلی یەکگرتوو بەهێزترە لە هەموو جۆرەکانی شەڕی تێکەڵاو کە داگیرکاریی تورکیا هەوڵی سەپاندنی دا، لەسەر کۆمەڵگە- لە بیرکردنەوە و سیاسەت و ڕاگەیاندنی بەنداوی تیشرین تەنها شوێنێکی جوگرافی نەبوو، بەڵکو ناوەندێکی ستراتیژی بوو کە لە ڕێگەیەوە داگیرکاری هەوڵیدا گەمارۆی ئیرادەی گەل بدات و سەقامگیری تێکبدات و لە بناغەکانی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری لە ناوەڕۆکی جوگرافی و سیاسی خۆیدا لێبدات.

 

جوانا جومعە ئاماژەی بەوەدا، کە شایەتحاڵی ئەو خەباتە لوتکەی بوو: دەمبینی ڕووخسارەکان سەرەڕای هێرشەکان پێشەنگایەتیان دەکرد، سەرەڕای سەرما و ماندووبوون و مەترسییەکان پاڵیان دەنایە پێشەوە، هەموویان بە یەک دەنگ دەیانوت خاکەکە تەنها شوێنێک نییە، بەڵکو شکۆمەندی و مێژوو و یادەوەری و شوناسە.

 

بیری هێنایەوە کە دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریا، هێرش کرایە سەر شارەکانی مەنبەج و تل ڕەفعەت، دانیشتووان تووشی ئاوارەبوونی زۆرەملێی بەرفراوان بوون بەرەو ناوچەکانی ژێر خۆبەڕێوەبەری، ئەمەش لە هەوڵێکی ڕوون بۆ شکاندنی پەیکەری کۆمەڵایەتی و چاندنی تیرۆر لەناو هاوڵاتیانی مەدەنیدا، بەڵام هاوڵاتی ڕەتیکردەوە ببنە ئامانجی ئاسان و بە توندی وەستانەوە بۆ ئەوەی دووپاتی بکەنەوە، کە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێمەکەیان بە بەرخۆدانی گەلی توند بەرەوڕوو دەبێتەوە.

 

ڕوونیکردەوە کە داگیرکاری تورکیا شەڕێکی ئاڵۆز و تایبەتمەندی گرتەبەر بە ئامانجی سەرلێشێواندنی بۆچوونی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و دەستپێکردنی هەڵمەتی زانیاری هەڵە ڕاگەیاندنی بەرفراوان بۆ پەرەپێدانی گێڕانەوەی دەنگۆ سەبارەت بە کەوتنی ناوچەکان و گوماناوی کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوەکە، بەڵام ئ٣م هەڵمەتە لەگەڵ دیواری ڕاگەیاندنی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام بوو، کە هێڵی یەکەمی بەرگری لە بەرامبەر هەموو هەوڵێک بۆ ناسسندنیکردنی ڕاستییەکان پێکهێنا، وشەکان بوونە قەڵغانێک، وێنەی بەڵگەنامەیەک و ڕووماڵکردنی ڕاگەیاندنەکان بوو بە ئامرازێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەورەترین هەڵمەتی چەواشەکاری کە پڕۆژەیەکی پێشەنگی دیموکراتی لە ناوچەکەدا کردبووە ئامانج.

 

"ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە پاراستنی بەنداوەکەدا"

ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو، بەڕاستی ئەوان دڵی بەرخۆدان بوون، وەک جوانا جومعە دووپاتی دەکاتەوە، جا چ لە هێڵی پێشەوە بێت یان لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندندا، وتی: ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسەی کامێراکەی هەڵگرتبوو وەک ژنێکی شەڕڤانە کە تفەنگەکەی هەڵدەگرێت، ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە و بەرەو هێڵەکانی پێشەوە پێشەنگایەتی دەکرد بۆ بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکان و ئاشکراکردنی ڕادەی هێرشەکانی سەر بەنداوەکە و گوندەکانی دەوروبەری، ژنان بوونە قاڵبدەری هۆشیاری، هەڵگری گێڕانەوەکە، هەروەها نموونەی بەرخۆدان کە نە پلان و نە مووشەک نەیانتوانی بشکێنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، من بە شێوەیەکی تایبەتی شایەتحاڵی دیمەنەکان بووم کە لە یادەوەریمدا چەسپاو دەمێنێتەوە: ژن و پیاو و بەتەمانەکان لە ژێر باران و سەرمادا دەڕۆیشتن دوای ئەوەی هێرشەکانی داگیرکەر ڕێگاکانیان بڕی، بەرەو بەنداوەکە دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی قەڵغانێکی مرۆیی لە دژی پێشەنگەکان پێکبهێنن، ئەوان بە ئیرادەیەکی بێوچانەوە دروشمیان دەوتەوە، ''ئێمە لە مردن گەورەترین، ئیرادەمان لە هەموو شەڕانگێزییەک بەهێزترە، سەرەڕای بۆردوومانە بەردەوامەکان، ڕۆحی شۆڕشگێڕی لە هەموو ئاڵەنگارییەکان بەهێزتر بوو و بەرخۆدانەکە گۆڕا بۆ داستانێکی مرۆڤ و سیاسی کە هەموو گەلی یەکخست و هیچ هێزێکی دەرەکی نەیتوانی بیشکێنێت.

 

هێرش بۆ سەر کارمەندانی پزیشکی و ڕۆژنامەنووسان"

هەروەک جوانا جومعە پشتڕاستی دەکاتەوە، داگیرکەری تورکیا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و کارمەندانی پزیشکی کردە ئامانج، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە، وتیشی:پزیشکەکان لە ڕێگەی خۆیان بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان کرانە ئامانج، لە ئەنجامدا زۆرێک برینداربوون و کەسانی دیکەش شەهیدبوون، هەروەها کاروانەکانیش کرانە ئامانج لە هەوڵێکی ڕوون بۆ دروستکردنی کارەساتێکی مرۆیی، لەگەڵ ئەوەشدا هاولاتیان تا دوا سات بەرخۆدانیان هەڵبژارد، بەرگریان لە بەنداوەکە و ناوچەکەیان خستە سەرووی هەموو مەترسییەکانەوە.

 

دووپاتی کردەوە، کە شەهیدان گەورەترین لاپەڕەی خەبات و بەرخۆدانیان نووسیوە، لە پێشەنگیاندا جیهان بیلگین، نازم دەشتان، ئاکید ڕۆژ، کە گیانیان بەخت کرد لە پێناو ڕاستی و ئازادیدا، ئەوان بوونەتە ئامڕازی نەمر، و خوێنیان بۆتە پەیامێکی دڵسۆزانە سەرپێچی لە هەموو جۆرەکانی داگیرکاری و چەوساندنەوە، ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسان، من سەرەڕای هەڕەشەی ڕاستەوخۆی کوشتن، بە شێوەیەکی تایبەتی وەرمانگرتووە، یەک ئینج پاشەکشەمان نەکردووە چونکە ئەرکمان لە ترس گەورەترە، باوەڕمان بە ئەرکەکەمان لە هەر هەڕەشەیەک بەهێزترە، هێزمان لە پابەندبوونە بە ڕاستی و ئازادی قسەکردندایە.

 

"ڕووداوێکی تێپەڕپەڕ نییە"

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەمین ساڵڕۆژی ئەم داستانە گەورەیە، جوانا جومعە دووپاتی کردەوە، کە بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین وەرچەرخانێکی ستراتیژییە کە هۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە قاڵب داوە وتی: شۆڕشێکی ئیرادە و شۆڕشی گەل و شۆڕشی ئەو ژنانەیە کە سەلماندیان کە دەنگیان دەتوانێت بناغەکانی نادادپەروەری بهەژێنێت، هەروەها بوونی ئەوان لە دڵی ڕووداوەکەدا تەنها ڕازاندنەوە نییە، بەڵکو خودی بناغەی بەرخۆدانە، گەل هەڵیبژاردووە مێژووی خۆی بنووسێت و بە ڕۆحێکی یەکگرتوو ڕووبەڕووی بەهێزترین سوپاکانی ناوچەکە ببنەوە کە هیچ کام لەم دووانە نازانێت ،ترس و نە خۆبەدەستەوەدان.

 

جەختی لەوەکردەوە، کە ژنان بەردی بناغەی ڕاستەقینەی ئەم بەرخۆدانەیان پێکهێناوە، ئەوان گۆڕەپانەکانی پشتیوانییان هەڵگیرساند، دەنگیان بەرزکردەوە و لە بەرەکانی پێشەوەی ڕاگەیاندن و بەرگری وەستانەوە، نموونەیەکی زیندوویان دانا کە ئیرادەی نەلەرزین نەدۆڕاوە، ئەوان نیشانیاندا کە هێزی کۆمەڵگە لە هاودەنگی و یەکڕیزییەکەیدایە، هەروەها بەشداریی ژنان تەنها پشتیوانی نییە، بەڵکو بڕبڕەی پشتی هەموو پرۆژەیەکی بەرخۆدانی سەرکەوتوویە.

 

وتیشی: لەکاتی بیرهێنانەوەی ئەو ڕۆژە شکۆمەندانە، بەڵێنمان بۆ یادی شەهیدان دووپاتدەکەینەوە کە ئەو ڕێگایەی دروستیان کرد هەرگیز ناپچڕێتەوە، ئێمە وەک دەنگی گەل و دەنگی دایکان و دەنگی بەرخۆدان و دەنگی بەنداوی تشرین دەمێنینەوە، کە بووەتە ئامڕازی بەرخۆدان و شکۆمەندی، لە بەرامبەر هەموو هەڕەشەیەکدا دەوەستینەوە، بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە ڕاستی و ئەمە پڕۆژەیەکی دیموکراتیکە کە داگیرکەر هەوڵدەدات لەناوی ببات، بەڵام بێهودەیە.

 

جوانا جومعە، ڕۆژنامەنووس لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کە ئەم خاکە لە ئیرادەیەکی بێ چەواشەکاری و گەلێکەوە کە ڕادەستنابن و ئەو ژنانەی کە خەباتیان هەڵگیرساند و واتای نوێیان بە هێز و بەرخۆدان بەخشی، سڵاوی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو دانیشتووانە کرد کە بەشداربوون لە بەرخۆدان، ئەو شەڕڤانانەی کە بە خوێنی خۆیان پاسەوانی ئەم خاکەیان دەکرد، هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە سەرەڕای مەترسییەکان مەشخەڵی ڕاستیان هەڵگرتبوو، و هەموو ژنانی ناوچەکە، ئەم داستانە تەنها یادەوەرییەک نییە، بەڵکو وانەیەکی زیندووە بۆ هەموو نەوەکانی ئازادی: ئەو مافە هەمیشە زاڵ دەبێت کاتێک هاوڵاتیان یەکدەگرن، ئیرادەی ئازاد لە هەر هێزێکی داگیرکەر یان نادادپەروەرییەکی بەردەوام بەهێزترە.