سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی هەڵوەشایەوە

مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە مورادی ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی بریکارەکەی لەلایەن دادگای باڵا هەڵوەشێندراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی یەکەم، مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە موردای، زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی بریکارەکەی لەلایەن دادگای باڵا هەڵوەشێندراوەتەوە.

 

مستەفا نیلی، پارێزەری وریشە مورادی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەمئ نووسیوە: دوای ئەوەی دادگای باڵا پێداچوونەوەی بەو تانەدا کرد کە لە دژی خاتوو وریشە مورادی تۆمارکرابوو، بەهۆی کەموکوڕیەکانی لێکۆڵینەوە و پابەندنەبوون بە ڕێکارە یاساییەکان (ڕووننەکردنەوەی تۆمەتەکان لەسەر بنەمای سزای لەسێدارەدان لە کاتی دانیشتنەکەدا)، ئەو بڕیارەی لقی ١٥ی تاران دەرچووە دادگای شۆڕش هەڵوەشایەوە و دۆسیەکە ڕەوانەی ئەو لقە کرایەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی بکات.

 

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دوای ئەوەی پارێزەرانی دۆسیەکە چوونە لقی ٩ی دادگای باڵا، بە فەرمی لە هەڵوەشاندنەوەیسزای لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە ئاگادارکرانەوە.