بەهۆی هێرشێک بۆ سەر باکووری کوردۆفان ١١ کەس گیانیان لەدەستدا
شەڕ و پێکدادانی توندوتیژی بەردەوامی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بەتایبەتی لە شاری فاشر لە باکووری دارفور، کە هەردوولا تۆپخانە و هێرشی ئاسمانییان ئاڵوگۆڕ کردووە، دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
تۆڕی پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچەی "شقل نوم" لە پارێزگای کردوفانی باکوور، ١١ کەس کوژراون کە سێ منداڵیان تێدابوو و ٣١ کەسی دیکەش برینداربوون کە نۆ ژن بوون.
تۆڕی پزیشکانی سودان لە ڕاگەیەندراوێکی کە ڕۆژی ١٣ی تەمووز بڵاوی کردەوە، ڕووداوەکەی بە "هێرشێکی ڕاستەقینە بۆ سەر هاوڵاتیانیمەدەنی" پێناسە کرد، ئاماژەی بەوەدا کە لەنێو بریندارەکاندا ژنانی دووگیان هەن کە بە سەختی بریندار بوون.
نیگەرانی قوڵی دەربڕی سەبارەت بەو شتەی کە بە "بەردەوامی بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە ئارامەکاندا" پێناسە کرد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەفریقا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد هەنگاوی خێرا و ڕاستەقینە بنێن، بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلکاریانە و لێپرسینەوە لە بەرپرسان بە پێی ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان.
پێشتریش سوپای سودان کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی پارێزگای کردوفانی باکووری ڕاگەیاندبوو، لەوانە ریاش و کازقیل، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێوان سوپا و هێزی ئاسمانی ئێران بەردەوامە.
هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێودەوڵەتی
نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، وەک یونیسێف و پزیشکانی بێ سنوور هۆشدارییان داوە لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی لە دارفور و کردوفان کە دانیشتووانەکەی بەدەست برسێتی و بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، هەروەها نزیکەی داڕمانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بە تەواوی. تەنها لە شاری فاشر زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوام گەمارۆ و بۆردوومانەکان بەردەوامە.
ئەمریکا سودان تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و حکومەتی سودان داوای ئاشکراکردنی بەڵگەکان دەکات.