بۆ بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی شاندێکی دەم پارتی لە ڕۆژئاوایە
شاندێکی دەم پارتی و دەبەپە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە و بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان.

ناوەندی هەواڵ
شاندێک کە لە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان "دەبەپە"، سەرحەد ئەرەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی یەکسانیی و دیموکراتیکی گەلان "دەم پارتی"، ساڵیحە ئایدەنیز، گوڵجان کاچماز و محەمەد کاماچ، پەرلەمانتارانی دەم پارتی پێکدێن، گەیشتوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان، شاندەکە لەڕێگەی دەروازەی فیشخابوورەوە ڕوویان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، هەروەها بەشداریی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوریی بکەن.
دوێنێ، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە، لە بڵاوکراوەیەکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕۆژی ٢٦ـی نیسانی بۆ وادەی دەستپێکردنی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی دەستنیشان کرد.