کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس؛ خەباتێکی قوڵ بۆ هەموو ژنێک
چالاکوانانی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس جەختیان لەوە کردەوە. کە کۆمەڵەکە دەیان ساڵە لە پێناو هەموو ژناندا خەبات دەکات، بەرگری لە مافە گشتگیرەکان دەکات، کە بە ڕێککەوتن و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکان دەستەبەرکراون، و پێیان وایە کە خەبات دەبێت هاوبەش بێت.

زهور مەشریقی
تونس- ٣٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس تێدەپەڕێت، کە یەکێکە لە دیارترین ڕێکخراوی ژنان کە نەک هەر پاڵپشتی پرسی ژنانیان دەکرد، بەڵکو لە پێناو دەرکردنی یاسای شۆڕشگێڕانە کە دادپەروەرانە بێت بەرامبەر بە ژنان، خەباتیان بێهودە نەبوو؛ ئەوان بەشداریان کرد لە لۆبیکردن بۆ یاسا گرنگەکان، وەک یاسای ٢٠١٧ دژی توندوتیژی دژی ژنان، یاسای ڕێگەدان بە لەباربردنی سەلامەت، و چەندین یاسای دیکە کە بەشداربوون لە پێشکەوتنی ژنانی تونس، سەرەڕای هەموو دەرئەنجامەکانی.
زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس دامەزرا و ڤیزەی یاسای لە ٦ ئابی ١٩٨٩ بەدەستهێنا، ڤیزەیەک کە تا دوای فشار و ململانێکانی بزووتنەوەی سەربەخۆی ژنان کە لە یانەی ڕۆشنبیری تاهەر حەدادەوە سەرچاوەی گرتوە، شایەتحاڵی دامەزراندنی یانەی پرسەکانی ژنان بووە لە ساڵی ١٩٧٨دا بووە، گفتوگۆکان سەبارەت بە پێگەی ژنان دەستی پێکرد و بۆ یەکەمجاریش کۆدی باری کەسی تاوتوێ کرا، کەموکوڕیەکانی ئاشکرا کرد و هەنگاونان بەرەو پەرەپێدانی ئەو دەستکەوتانەی کە تێیدا بوو، کە ئەمەش بژاردەی مۆدێرنکردنی خێزان و کۆمەڵگەی خستە بەردەم ژنانی تونس، جیاکردنەوەیان لە هاوتاکانیان لە وڵاتانی دیکە، بەم شێوەیە جیاکاری لە نێوان ژنانی حکومەت و ژنان وەک ئایدۆلۆژیایەک کە ڕەگ و ڕیشەی لە فەلسەفەی مرۆڤدۆستانەدا هەیە و ڕوانگەیەکی کۆمەڵایەتی کە خەریکی گشتگیربوونی مافەکانی مرۆڤ بووە، دەستی پێکرد.
دەنگی ژنانی دیموکرات دەنگێکی جیاواز بوو کە هەموو گۆشەکانی جیهانی گرتەوە و پاڵپشتی ژنانی بێ توانا و پەراوێزخراوی دەکرد و دژی هەموو جۆرە جیاکاری و توندوتیژییەک بوو لە دژی ئەوان، دەنگێکە کە پاڵپشتی لە دۆزی دادپەروەرانە دەکات، لە پێش هەموویانەوە دۆزی فەڵەستین و بەرگری لە مافی چارەنوسی گەلان دەکات.
"خەباتێکی درێژخایەن کە ژنانی بەهێز کردووەو پاراستووە"
نەزیهە زویەب، ئەندامی کۆمەڵەکە بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس نوێنەرایەتی گەشتێکی دوور و درێژی خەباتی ژنان دەکات کە تا ئێستا لەلایەن هیچ دەسەڵاتێکەوە بێدەنگ نەکراوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ ملکەچکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوە ژنان، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵەکە بەرهەڵستی کرد و پابەند بوو بە بنەماکانی ئازادی تەواو و ڕاستەقینە و یەکسانی و دادپەروەری بۆ ژنان و بە خەباتێکی دوورودرێژی زانی کە ژنان بەهێز دەکات و لە زۆر کۆسپ و بەند دەیانپارێزێت، شەڕی کرد بۆ دامەزراندنی مافەکانی ژنان لەسەر بنەمای یەکسانی و شکۆمەندی، جێبەجێکردنی یاساکانی دەستەبەرکردنی مافەکان، ئاماژەکردن بە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی پەیوەست بە مافەکانی ژنان، و گۆڕینی یاساکان.
گەشتی کۆمەڵەی ژنانی دیموکرات کورتەیەکە لە ئەزموونە کەڵەکەبووەکان و بەڵگەی زۆری لە خەباتی ژنانی لە هەموو ئاستەکاندا بەڵگە کردوە، جەختی لەسەر گرنگی بەڵگەنامەکردن کردوەتەوە بۆ ئەوەی ئەزمونەکە بگوازرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتو تا بتوانن بناغەیەکی گونجاو بۆ بونیادنانەوە و گەشەپێدان و باشترکردن بدۆزنەوە، بەرخۆدانی ژنان بۆ پرسەکانی ژنان بەردەوامە، نەک تەنها لە تونس، بەڵکو لە ئەفریقا و ناوچەکەش.
"مۆنۆمێنتی دیموکراتی"
سەبریە فریخە، ئەندامی کۆمەڵەکە جەختی لەوە کردەوە: کە کۆمەڵەی ژنانی دیموکرات دامەزراوەیەکی دیموکراتی ڕێزدارە کە سەرەڕای هەوڵدان بۆ تێکدانی و ڕێگریکردن لە کارکردن و دژایەتیکردنی بەرخۆدانی ژنانی، هەرگیز بێدەنگ نەکراوە، هەروەها هەڵگری میراسی خەباتی ڕزگاریخوازی پێشکەوتنخوازانە لە تونس و ئەو دیموکراتیەی کە پاڵپشتی دەکات لەناو خۆیدا پراکتیزە دەکات لە ڕێگەی خولانەوەی ئاشتیانەی سەرۆکایەتیەکەی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەموو کۆنگرەیەکدا و کارکردن بۆ ئەوەی هەموو ئەندامانی ژنان لە ڕێکخراوی ناوخۆی خۆیدا بەشداربن.
ڕوونیشیکردەوە، کە کۆمەڵەکە ماڵێکە بۆ هەموو ژنان و لە باوەشکردنیان و بەرگریکردن لە بنەما و ئازادییەکانی و دیموکراتی خۆڕاگر و چەسپاوە، بەهێزی کۆمەڵەکە لەوەدایە کە تەنها بە زارەکی خزمەت بە دیموکراتی ناکات، بەڵکو پراکتیزەی دەکات و خەبات بۆ مافەکانی ژنان دەکات لەسەر ئاستی یاسای، بە پەرەپێدانی یاسا، بەشداریکردن لە دروستکردنی یاسا، و داکۆکیکردن، هەروەها لە مەیدانەکەدا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێمە کۆمەڵەیەکی ساڵۆن نین، وەک ئەوەی تۆمەتبار دەکرێین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کە کۆمەڵەکە بەشداری کردوە لە دەرکردنی یاسایەک بۆ پاراستنی کرێکارانی ناوماڵ و یاسایەکی دیکە کە مافەکانی ژنانی جوتیارانی مسۆگەر دەکات، هەروەها سەرکەوتنەکانی دیکەش کە خزمەتیان بە ژنان کردوە لە تونس، کۆمەڵەکە پاڵپشتی لە پرسەکانی ژنان لە ناوچەکە و ئەفریقادا کردوە، و باوەڕیان بە پێویستی تۆڕ و هاودەنگی ژنانی سنوور بەزاندوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پرسەکان بەیەکەوە گرێدراون.
سەبریە فریخە جەختی لەوە کردەوە: کە کۆمەڵەکە باوەڕی بە گرنگی ڕاگەیاندنی ئازاد و دادپەروەرانە هەیە، کە پرسەکانی ژنان دەگەیەنێت و بەشدارە لە گۆڕینی ئەو عەقڵیەتەی کە کۆمەڵگەی پیاوسالاری بەردەوامی پێدەدات، کە ئەمەش پەرە بەو چەشنە کۆنەپەرستانە دەدات کە مافەکانی ژنان تێکدەدەن و هاندەری بەئامانجکردنیانن، ژنانی دیموکرات نوێنەرایەتی ژنانی هەمەچەشن لە هەموو چین و توێژەکانی ژیان دەکەن و هەوڵدەدەن بەبێ جیاوازی و دوورخستنەوە و پەراوێزخستن بگەنە هەموو کەسێک، ئەوان وەک دەنگ و پەناگەی خۆیان دەمێننەوە، بەرگری لێ دەکەن و باوەڕیان بە دادپەروەری و یەکسانییەکی تەواو و کاریگەر دەبێت.