هەڵمەتێکی ژنان نەوەکان لە دەوری مافی دیدار لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان یەکدەخات
لە بەرامبەر ستەم و وەدەرنانی بەردەوامدا، ژنان بە پێشەنگایەتی هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم"، هەڵگری مەشخەڵی بەرخۆدان و شکۆن، بەرزکەرەوەی ئاڵای خەبات و گۆڕانن.

ئەسما محەمەد
قامیشلۆ- ژنان لە پاشخانی فەرهەنگی و سیاسی جۆراوجۆر جەختیان لەوە کردەوە، کە دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنها داواکارییەکی مرۆیی و یاسای نییە، بەڵکو پایەیەکی بنەڕەتیە بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادیی ژنان و پشتیوانی لە خەباتی گەل بۆ دادپەروەری و یەکسانی و ئاشتی.
ژنان هەنگاوێکی نوێ دەنێن و ئاڵای داوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵدەگرن، هێمای بەرخۆدان کە لە بارودۆخی سەختدا بە زیندانی دەمێنێتەوە، ئەم هەڵمەتە ژنانی هەموو تەمەن و باکگراوندەکان بە دروشمی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" کۆدەکاتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە خەبات تەنها سیاسی نییە، بەڵکو خەباتێکە بۆ شکۆ و بەهێزکردنی ژنان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگاری و سنووردارکردنانەی کە لە لایەن ڕژێمەوە سەپێنراون.
لە هەڵمەتی داواکردنی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژنان لە پێشەنگی خەباتدان و هەریەکەیان ڕۆڵی تایبەتی خۆیان هەیە، پارێزەران تیشک دەخانە سەر لایەنی یاسایی و مافی مرۆڤ، دایکانی شەهید ئازاری لەدەستدانی خۆیان و هیوایان بۆ ئازادی دەردەبڕن، نوسەرانیش چیرۆکی خەبات دەگێڕێنەوە، پێکەوە وێنەی ژنێک بەرجەستە دەکەن کە لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکان پاشەکشە ناکات و بەردەوامە لە خەباتن بۆ ئازادی و شکۆی گەلەکەانی.
"هێمایەکی جیهانی خەبات بۆ ئازادی"
نەدا مالکی، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ لە پارێزگای جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەو چوارچێوەیەدا، ڕایگەیاند، بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەک هەر نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکات، بەڵکو هێمایەکی جیهانیە بۆ خەبات بۆ ئازادی و دیموکراتی و شکۆی گەلان.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێمە تەنها بە داوایەکی یاسایی ڕازی نین، چاوپێکەوتن لەگەڵیدا مافێکی مرۆیی و یاسایە کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ڕێکەوتنەکانی پێشوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەوڵەتی تورکیا، کە هەڵگرتنی گۆشەگیری وەک یەکێک لە مەرجە بنەڕەتیەکان دیاریکردبوو، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە پێشێلکردنی بە ئەنقەستی ئەو بڕگانە، بەبێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەکان یان ستانداردە مرۆییەکان.
"هەڵمەتەکە بانگەوازێکە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و یەکسانی هەیە"
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" تەنها داواکاریەکی مرۆیی نییە، بەڵکو بانگەوازێکە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و یەکسانی هەیە، ئەم هەڵمەتە بە تایبەتی بۆ ژنان گرنگە، چونکە هەرچەندە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕوی جەستەییەوە دیار نیە، بەڵام لە ڕێگەی داکۆکی و مانیفێستەکەیەوە لە بیرکردنەوە و هۆشیاری ئێمەدا ئامادەیە، ئاماژەیەکی فیکری پێکدەهێنێت کە هۆشیاری ژنان بەرز دەکاتەوە و پاڵنەرێکە بۆ ئەوەی بەهێزتر و کاریگەرتر بن لە کۆمەڵگەدا.
نەدا مالکی ڕونیکردەوە، کە بەردەوامی پشتیوانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرسی ژنان و ئازادیی گەل، بوونی جەستەیی ئەو دەکاتە پێویستییەکی مسۆگەر، بۆیە داوای ئازادکردنی دەکەین بۆ ئەوەی بتوانێت لەنێو ئێمەدا بێت و لەگەڵ ئێمە درێژە بە خەباتی خۆی بدات و بەشداری بکات لە بونیادنانی داهاتویەکی دادپەروەرتر و ئازادت".
ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: لەوانە یاسای خۆبەڕیوبەری کە ڕێگری ناکات لە بەشداریکردنی ژنان لە هیچ چالاکیەکی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، کە ئەمەش بەڵگەی ئەو ڕاستیەیە کە لە ناوچەکانی ئێمەدا هەیە، تێیدا ژنانی چالاکوان پشتیوانی دەکرێن، چونکە شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشێکی ژنانە بە ئاستێکی بەرزەوە و لە ڕێگەی ئەم شۆڕشەوە کە ژنان هەیانە، بوون و تواناکانیان لە هەموو بوارەکاندا سەلماندوە، بەهۆی ئەو یاسایەی کە پشتگیریانی کرد و ئەو ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتیانەی کە شوێنی ڕاستەقینەی پێبەخشیون بۆ بەکارهێنانی مافەکانیان ژنان پێشەنگ بوون و بەردەوامن لەگەڵ پیاواندا، هاوتاکردنیان لە بوێریدا و هاوبەشیکردن لە بیرکردنەوەی بونیادنانەوە و بەرگریکردن، بۆ ئەوەی بەشێکی چالاک بن لە داڕشتنی داهاتویەکی گەش و دڵنیا بۆ هەمووان.
"ئەو هەڵمەتە لە ناوەوەی دڵی ژنانەوە لەدایک بووە"
نافیە ئەسعەد، ئەندامی ماڵی ژنان ڕایگەیاند، هەڵمەتی "دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" لە ناوەوەی دڵی ژنانەوە دەستی پێکردوە، لە قوڵایی برینەکانەوە کە گۆڕاون بۆ هێز، هەروەها لەو باوەڕە کە ئەو پێشەنگەی ژیانی خۆی بۆ ئازادی گەلان تەرخانکردوە، دەبێت ئازادی جەستەیی خۆی بەدەستبهێنێت، هەروەک چۆن ئەو ئازادی فیکری و مرۆی ئێمەی ئازاد کردوە.
جەختی لەوە کردەوە، کە هەڵمەتەکە تەنها قسە یان بانگەوازی زوو تێپەڕ نەبووە، بەڵکو هاوارێک بووە لە ناخی ئازارەوە، ڕاگەیاندنی دڵسۆزی بووە کە لەگەڵ ساڵەکاندا نەگۆڕاوە، وتی: وەک دایکی شەهیدێک، دایکێک کە دڵی خوێنی لێهات بۆ کوڕێک کە گیانی خۆی لە پێناو ئەم شۆڕشەدا بەخت کرد، دەنگی خۆم زیاد دەکەم بۆ دەنگی هەر دایکێک کە منداڵە خۆشەویستەکەی لە پێناو ئەم شۆڕشەدا لەدەستد، ئێمە قبوڵی ناکەین کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پشت دیواری زیندان بمێنێتەوە، جێگای ئەو لای گەلەکەی و ئەو ژنانەیە کە لە سایەی بیرۆکەکانیدا، لە خەوی خۆیان بەئاگا هاتنەوە و لە داروپەروی ستەم هەڵسان و ئاڵای خەباتی ئازادی و یەکسانی و شکۆیان هەڵگرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٧ ساڵە زیندانی کراوە، ئەوان هەوڵیاندا گۆشەگیری بکەن، پێیانوابوو دەتوانن فیکری ئەو بکوژن، بەڵام شکستیان هێنا. درکیان بەوە نەدەکرد کە بیری ئەو ئێستا لە هۆشیاری ئێمەدایە، لە هەنگاوەکانی ژنەکانماندا و لە خۆڕاگری دایکانی شەهیدان و لە خوێنی ئەو کەسانەدا ئامادەیە کە گیانیان بەخت کرد لەسەر ڕێبازی شۆڕش.
نافیە ئەسعەد جەختی لەوە کردەوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشەنگێکی نێودەوڵەتیە و بیری ئەو بۆ هەموو کۆمەڵگەکانە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنها خەباتی بۆ گەلی کورد نەکرد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو کرد، بۆ ئازادی و شکۆی ژنان، بۆ دادپەروەری و ئاشتی خەباتی کرد. هەر بۆیە ئەمڕۆ ئێمەی ژنانی هەموو نەتەوەکان- کورد، عەرەب و سریانی- پێکەوە وەستاوین و دەنگمان بەرز دەکەینەوە و بە هەموو توانامانەوە داوای چاوپێکەوتن لەگەڵی دەکەین، ئێمەی دایکانی شەهیدان تەنها لایەنگری ئەم هەڵمەتە نین، ئێمە بەشێکین لێی، ئێمە ڕەگ و ڕیشەین، ئێمە ئەوانەین کە بەنرخترین شتمان پێشکەشکرد ئەویش منداڵەکانمانە، وەک قوربانیدان بۆ شۆڕشێک کە هزری ڕێبەری گەلی کور عەبوڵا ئۆجالان دروستی کردوە، ئەم دیدارە خەونێکی تایبەتی نییە، بەڵکو مافێکی دەستەکۆمەڵیە، هیوایەکە کە ملیۆنان دڵ چاوەڕێی دەکەن و ئەرکی ئێمەیە پشو نەدەین تا بەدی دێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ملیۆنان کەس چاوەڕێی ساتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. وتی: دڵیان پەیوەستە بەم ڕۆژە مێژوویە، ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بکەن بۆ ئەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بێت، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر خاکی خۆی، بۆ شۆڕشەکەی و بۆ خەونەکانی کە لە ڕێگەی قوربانیدانی شەهیدان و ئیرادەی ژنانەوە هاتەدی.
نافیە ئەسعەد ڕونیکردەوە، ئێمەی دایکی شەهیدان ماندو نابین و نە خۆبەدەستەوە دەبین، پشو نادەین، بەردەوام دەبین لە بەرزکردنەوەی دەنگمان و لە خەبات، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، هەنگاو بە هەنگاو، تا دەرگاکە دەکرێتەوە و خۆری ئازادی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا دەدرەوشێتەوە، دەمانەوێت لە سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەدا ئامادەبێت، دەمانەوێت بزانێت چۆنە، ئەو ژنانەی باوەڕیان بە فکری ئەو هەبووە، بوونەتە پێشەنگ و خەباتکار و دروستکەری مێژوو.
"دەنگی هیوا و ئازادی"
عەریفە بەکر، نوسەر و کارگێڕی ئەنجومەنی ژنانی سووریا، ڕایگەیاند، ژنان لە سەرانسەری جیهان و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە توندی و دڵسۆزانە لە پشت هەڵمەتی 'دەمەوێت ڕێبەری گەلی کەرد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم' وەستاون، ئەمە تەنها بانگهێشتێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو دەنگێکی هیوا و ئازادیە کە لە دڵی ئەو ژنانەی پێیان وایە ئەو پێشەنگە هێمای خەبات و ئاشتیە.
عەریفە بەکر ڕونیکردەوە، ئەو دەرفەتەی رێگەی پێدام لە ساڵی ١٩٩١ ڕێبەری گەلی کەرد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم، و یادگارییەکانی ئەو دیدارەش تا ئێستاش لە دڵمدایە بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە زیندون، ئەو ساتانە هێز و ئیرادەی درێژەدان بە ڕێبازی خەباتیان پێبەخشیوم، ئەمڕۆ ئاواتەخوازی من ئەوەیە کە دەرفەتێکم هەبێت جارێکی دیکە چاوم بە ڕێبەری گەلی کەرد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت، ئامادەبوونی جەستەیی ئەو لەگەڵ ژنان ڕاستی بنەڕەتییە بۆ پشتگیریکردن و بەهێزکردنمان، ئەو تەنها پێشەنگێکی سیاسی نییە، بەڵکو هاوڕێ و لایەنگرێکە کە ژنان بەهێز دەکات و توانای بەردەوامبوونیان پێدەبەخشێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵەنگاریەکان.
عەریفە بەکر ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای نەبوونی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بە بەهێزی لە مێشک و دڵماندا ئامادەیە لە ڕێگەی گفتوگۆ و بیرۆکە شۆڕشگێڕەکانی، دیارترین نمونەی ئەو مانیفێستی ئاشتی بوو، کە وەک چرایەکی فیکری کاری کرد و دەتوانین شتێکی زۆر لێیەوە فێربین، بەهۆی ئەو داکۆکییانە و ڕێنماییەکانیەوە، چەندین ژنمان لە سەرانسەری سووریا ناسی، ئەو چیرۆکانە سەلماندی کە بیرۆکەکانی پاڵنەرێکی بەهێزن بۆ ئەوەی ژنان زیاتر هۆشیار و بەهێز بن لە کۆمەڵگەکانیاندا.
"مافی گەل و ئازادی ژنان ناخی خەباتە"
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی وتویەتی کە بە کەسایەتی خۆی عەقڵیەتی پیاوسالاری تاکڕەوی شکاندوە بۆ ئەوەی ببێتە دۆستی ژنان، ئەم لێدوانە دەرخەری ڕادەی قەدرزانی و ڕێزگرتنی ڕۆڵی ژنە لە خەبات و بونیادنانی کۆمەڵگەدا، هەروەک چۆن خەباتکارێک بە چەکەوە خەبات دەکات، ڕۆشنبیریش بە قەڵەم و قسە ڕاستگۆکانی کە ڕاستی دەگەیەێ و نادادپەروەری ئاشکرا دەکات، و لەگەڵ هۆکارەکانی ئازادی و دادپەروەری دەوەستنەوە خەبات دەکەن، لە ڕوانگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لە ڕاستی ئەمڕۆماندا، ژنان پێشەنگن و دایکێکن کە لە تەمەنی بچوکەوە تۆی خەبات و ئازادی لە منداڵەکانیاندا دەچێنن، ئەوانەن کە نەوەکان لەسەر بەهاکانی هۆشیاری و شکۆ بونیاد دەنێن و خۆشەویستی ئازادی و دادپەروەریان تێیاندا دەچێنن و وەک نمونەی خۆڕاگری و ئیرادە دەیان بینن.
عەریفە بەکر پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی سەرجەم ڕۆشنبیران و نوسەرانی جیهان کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت ئاشنای گفتوگۆ و بیرکردنەوەی قوڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بن، چونکە زانیاری و زانست ڕوناکیە لەسەر ڕێگەی چارەسەری هەمەلایەنە و دادپەروەرانە بۆ هەموو کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، مافەکانی گەل و ئازادی ژنان ناخی ئەم خەباتەیە، و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەو موعجیزەیە کە ڕێگای گەلانی خەباتکەر و ئازاد ڕوناک دەکاتەوە، ئەمڕۆش لە ڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە، دوپاتی دەکەینەوە کە خەباتمان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەباتێکە بۆ ئازادی و شکۆی مرۆڤ، و بیرکردنەوە و دیدگاکەی وەک سەرچاوەی ئیلهام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی هەیە.