چالاکوانێکی تونسی داوای چەسپاندنی بنەمای بێ سزایی دەکات لە نێوان دابەزینی ئازادییەکاندا

فاتمە عاشوور، چالاکوانی ژن و مافی مرۆڤ پێی وایە کە دۆخی ئازادییەکان لە تونس خەریکی خنکاندنە و مافەکانی ژنان پێشێل دەکرێن، دووپاتی دەکاتەوە کە توڕەیی ژنان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دۆخەکە ناهاوسەنگ بێت.

زهور مەشرقی
تونس- مافەکانی ژنان لە تونس ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، وتاری پیاوسالاری بە هاوبەشی لەگەڵ کەشوهەوای نادیموکراتی وڵات دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە، هاوکات یاسای ٥٨ کە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، وەک پێویست جێبەجێ ناکرێت، جێبەجێکردنی پێویستی بە گۆڕانکارییەک هەیە کە لە پەیکەری کۆمەڵایەتی و خێزانەوە سەرچاوە دەگرێت، دەبێت بە هەمان شێوەی پیاوان مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکەن.

 

"یاسای ٥٨ بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ ناکرێت"

فاتمە عاشوور، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵەی لێپرسینەوەی یاسایی، یاسای ٥٨ی لە ساڵی ٢٠١٧ دەرچوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان، بە پارچە یاسایەکی شۆڕشگێڕانە و دەستکەوتێکی گەورەی گواستنەوەی دیموکراتی لە قەڵەمدا، دەرکردنی یاسایەکی هەمەلایەنە کە کۆمەڵەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشداربن، بە گرتنەبەری ڕێبازێکی ژنی ڕوون، بەبێ خەبات و شۆڕش، ئاسان نەدەبوو.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرهەمی دەیان ساڵ بەرخۆدانی ژنان و مافی مرۆڤە کە ژنان ئەنجامی دەدەن، و لە چوارچێوەی قۆناغێکی شۆڕشگێڕانەدا دێت کە تونس ئەزموونی کردووە، لەسەر ئەو بنەمایەی کە بەستێنی سیاسی فاکتەری دیاریکەرە بۆ مافەکانی ژنان، کەشوهەوای دیموکراتی بەشدارە لە گەشەپێدان و بوژاندنەوەی مافەکان، بەڵام ئەگەر دەسەڵاتێکی پۆپۆلیستی یان پاوانخواز زاڵ بێت، دەستکەوتەکان تێکدەدرێن، نەک ڕاستەوخۆ، بەڵکو لە ڕێگەی ڕیتۆریک یان بەهێزکردنی شەپۆلێکی ڕق و کینە و دروست کردنی دووبەرەکی لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەدا بۆ ئەوەی دەستدرێژیکار ڕەوایەتی بۆ پراکتیزەکردنی توندوتیژی و کوشتنی ژن بدۆزێتەوە چونکە دەزانێت یاسا بەپێی پێویست بەدوای نادات.

 

پێی وایە ژنانی تونس پێویستیان بە یاسای ٥٨ هەیە بە هەموو شێوەکانییەوە و دەرکردنی یاسایی بۆ پاراستنیان لە توندوتیژی زۆر گرنگە، کار و خەباتی ئەمڕۆ بۆ جێبەجێکردن و باشترکردنی ئەگەر پێویست بکات، دەبێت لە چوارچێوەی ڕوانگەیەکی شۆڕشگێڕانەدا بێت، دەبێت ئەم وێنە کۆنەپەرستانەی پەیوەندی نێوان ژن و منداڵان لاببرێت، بەو پێیەی یاساکە پەیوەندی بە ژنان و منداڵانەوە هەیە، ئەو ئامانجەی کە بۆی دەرچووە تا ئێستا بەدی نەهاتووە، بەو پێیەی کوشتنی ژنان دوو هێندە زیادی کردووە و چڕی توندوتیژیەکان نەوەستاوە، سەرەڕای ئەوەی یاساکە باس لە هەموو لایەنەکان دەکات و شێوازی چارەسەرکردن لەڕێگەی دەستێوەردانی زۆرێک لە دامەزراوە و وەزارەتەکانی وەک ناوخۆ، داد، تەندروستی، تەنانەت پەروەردە، لەنێو ئەوانی تردا. وتی: هەموو بڕگەکانی یاساکە لەسەر زەوی جێبەجێ نەکراون، دوای ئەوەی پێشبینی دەکرا ئەم پێکهاتانە ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەو کارەدا.

 

فاتمە عاشوور ڕەخنەی لە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن گرت کە ڕووماڵی پرسی توندوتیژی دژی ژنان دەکەن، بە بەکارهێنانی زمانێک کە بەڵاکە ئاسایی دەکاتەوە و هاندەری قبوڵکردنی توندوتیژی و لێخۆشبوونی دەستدرێژیکارە، هەندێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان و ڕادیۆییەکان وا لە قوربانییەکان دەکەن هەست بکەن ئەگەر لە دەستدرێژیکارەکەیان خۆش نەبن، ئەوا بێبەشن لە هەست و سۆز، هەروەها پاڵیان پێدەنێت هەست بە تاوانباری بکەن بەهۆی قبوڵکردنی توندوتیژی بەناوی خۆشەویستییەوە، ڕاگەیاندنەکان پلانێکی ڕاستەقینەیان نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی؛ بەڵکو دۆخەکە قووڵتر دەکەنەوە بە بەهێزکردنی چەشنە کۆنەپەرستانەکانی پیاوان.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە کارکردن لەسەر یاساکە، وەک باسکراوە، یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، ئەگەر ئیرادەی ڕاستەقینە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارە جیاوازەکان و ڕاگەیاندنەکانەوە بە هەمان شێوە نیشان بدرێت، وتی: پێویستە هەموو ئەو ژنانەی دەستدرێژییان بۆ کراوە بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەبێ فشار کاتێک دەچنە بنکەی پۆلیس بۆ تۆمارکردنی دۆسیە، دەبێت شوێنی پاناگە بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی نەمرێت، دوور لە قسەی هاندەری توندوتیژی و هاندانی ململانێیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاری لە پەیکەری کۆمەڵایەتی و خێزانەوە دێت، کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ ژناندا بکەن وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ پیاواندا دەکەن، هەروەها جەختی لە گرنگی پێداچوونەوە بە زۆرێک لە چەمکەکاندا کردەوە، لەنێویاندا فێمینیزم، چونکە ئەم دووەمیان بە واتای هێرشکردنە سەر پیاوان نییە، بە پێچەوانەی ئەوەیە کە پەرەی پێدەدرێت.

 

لێپرسینەوە لە دەستدرێژکاران مافی هەموو ژنێکە

یاسای ژمارە ٥٨ باس لە جۆرەها توندوتیژی دەکات، لەوانە توندوتیژی سیاسی، بەڵام وەک فاتمە عاشوور ئاماژەی پێدەکات، هەندێک لە بڕگەکانی ئاڵۆزی ماونەتەوە، وەک پرۆسەی دادگاییکردن و ئاڵۆزییەکانی تۆمارکردنی سکاڵا بۆ ژنانی دەستدرێژیکراو، هەندێک جار لە بنکەکانی پۆلیس بە شێوەیەکی ناڕوون مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکرێت، یان ڕازی دەکرێن بگەڕێنەوە و سکاڵا تۆمار نەکەن، یان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەمەش وایان لێدەکات هەست بە تاوانباری بکەن، ئێمە پراکتیکی سەرپەرشتیکردن بەسەر ژنانی دەستدرێژیکراودا ڕەتدەکەینەوە، هەندێکجار ئەوان بە زۆر دەورە دراون لەلایەن ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی سەختەوە، فشاریان لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی دەستدرێژیکارەکە دادگایی نەکەن، وتارێک هەیە کە ژنان لەگەڵیدا گەورە بوون، کە وایکردووە توندوتیژی قبوڵبکەن و ئاساییبکەنەوە و توندوتیژی بخەنە ناوەوە، ئەمەیە کە دەبێت کاری لەسەر بکەین بۆ گۆڕینی بیرکردنەوە و پاراستن و پەروەردەکردنیان.

 

سەبارەت بە پرۆسەی سکاڵا و قۆناغەکانی، لە بنکەی پۆلیسەوە تا دەسەڵاتی دادوەری، ئەو بە وردبینی کۆمەڵگەی پیاوسالاری لە پراکتیک و وتاردا زانی ، ئەو ئاڵانگاریانەی وا دەکات قوربانیانی دەستدرێژیکردن بە ئەستەم سکاڵا تۆمار بکەن و بیانخەنە بەربەستێک کە هەندێکجار ناچاریان دەکات سکاڵاکەیان بکشێننەوە نەک بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەیان بکەن و مافەکانیان لەڕێگەی یاساوە دەستەبەر بکەن، سەرەڕای ئەوەش ژنان نابێت واز لە گلەییکردن بهێنن کاتێک تووشی توندوتیژی دەبن، نابێت بێهیوا بن، ئەگەر ئەم هەوڵە شکستی هێنا هەوڵێکی دیکە سەرکەوتوو دەبێت، دەبێت هەوڵبدەن لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لەبەرچاو بگیرێن.

 

"ڕاستی ئازادی لە تونس خەریکی خنکاندنە"

فاتمە عاشوور ڕاست ئازادییەکانی تونس بە "خنکێنەر" پێناسە کرد، ڕوونیشیکردەوە کە رێکارە یاساییەکان پێشێل دەکرێن، هەروەها کەمی ڕوونی لە دۆسیەی تۆمەتبارەکاندا هەیە لە دۆسیە سیاسییەکاندا، کەس باوەڕی بەوە ناکات کە کەسێک بە هۆی وشەیەکەوە فڕێدرابێتە ناو دادگا، ئێمە ناتوانین باوەڕمان بە دەوڵەتێکی مەدەنی و دەستکەوتەکانی هەبێت لە هەمان کاتدا بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەین کە لەگەڵیدا ناکۆکن، وڵاتەکەمان کە واژۆکەری ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانە کە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، ناتوانێت ڕێگە بدات تا ئەو ڕادەیە ئازادیەکان سەرکوت بکرێن.
ڕەخنەی لە لە بڕیاری ٥٤ گرت کە ئازادی ڕادەربڕین و بیروڕای سنووردار کرد و بووە هۆی ئەوەی زۆر کەس زیندانی بکرێن، ئەمەش پێشێلکردنی بنامای دەستووری تونسە کە ئازادیەکان پارێزراون و ناتوانرێت پێشێل بکرێن، تەنها ئەوەی کە بیر لێ دەکەینەوە پێش ئەوەی قسە بکەین، شتەکان پێشنیار دەکەین بۆ کەسانی دیکە و هەوڵدەدەین پێداچوونەوە بە لێدوانەکانماندا بکەین، نیشانەیەکی مەترسیدارە، بەبێ ئاگاداری دەستمان کردووە بە چاودێریکردنی خۆمان لە ترسی هەر هەنگاوێکی هەڵە کە ببێتە هۆی ڕێکاری یاسایی.
ئەو بەهرەمەندبوون لە مافە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە ئازادییەوە گرێدا و ئاماژەی بەوەدا کە تا دەنگەکان بێدەنگ بکرێن و ترسیان لێ بگیرێت، بەرگری لێکردن مەحاڵە، وتی: هاوڵاتیانی تونس هەستیان بە مەترسیی بڕیاری ٥٤ کرد کاتێک زەحمەت بوو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەیەک، خزمەتگوزارییەکی کارگێڕی لاواز یان ڕەخنە لە شێوازی کارکردنی وەزارەتێک بگرن، بەو پێیەی هەمووان ترسیان هەیە سکاڵا لەسەر وەزیرێک بکرێت کە ببێتە هۆی سزادانی ١٠ ساڵ زیندانی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ گەیشتوینەتە قۆناغێک کە کاتێک لەگەڵ دەسەڵاتداران ناکۆک دەبیت و ڕەخنە لە هەڵوێستەکانیان دەگریت، بە پیلانگێڕ ناودەبرێت، ئەگەر ژن بیت خراپترین ناوت لێدەدرێت، ناوەڕۆکەکە لەبیردەکرێت و گرنگی بە جەستە دەدرێت، لە ئەنجامدا ئازادی لە گۆشەیەکدا قەتیس کراوە.

 

وتاری سیاسی کاریگەری لەسەر کاری کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە

سەبارەت بە کاریگەری ڕاستی ئازادیەکان لەسەر کاری کۆمەڵگەی مەدەنی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پێشەنگی شەڕی داکۆکیکردن لە ماف و ئازادییەکاندایە، کاریگەرییەکانی توندترە، وتی: پرسەکە ئەوەیە ئەگەر دەسەڵات بە شێوەیەکی یاسایی دەستوەردان نەکات، ئەوا لەڕێگەی وتارەوە دەستوەردان دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر بۆچونی گشتی دەبێت و کاریگەری لەسەر کاری کۆمەڵەکە دەبێت کاتێک دەچێتە سەر شەقام، بۆ نموونە کاری مەیدانی یان ڕاپرسییەک لەسەر بابەتێکی دیاریکراو ئەنجام بدات، بۆیە ئێمە ئەو کۆکردنەوە و هاندانە لە دژی ئێمە ڕەتدەکەینەوە، بەزانینی ئەوەی کە دەوڵەت لە ڕێگەی بڕیاری ٨٨ دەستوەردان لە کاری کۆمەڵەکان دەکات، چاودێری دارایی و سەرجەم ڕێکارەکان دەکات، لە هەموو ئاستەکاندا پارەدان لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە تێدەپەڕێت وە بەشێک لە ناو نووسینگەی سەرۆکوەزیراندا هەیە کە چاودێری دەکات، ئەمەش ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بۆچی هەموو پێکهاتەکان لە شوێنی خۆیانن، ئەگەر هەر کۆمەڵەیەک پابەند نەبێت، دەوڵەت مافی ئەوەی هەیە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات کەس لە سەرووی یاساوە نەبێت، بە مەرجێک مەرجەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت.

 

ئاماژەی بە دۆسیەی شەریفا ڕیاحی، پێشەنگی پێشووی کۆمەڵەی "تونس زەوی پەنابەرانی" کرد، کە لەلایەن پارێزەران و کۆمەڵگەی مەدەنییەوە لە تۆمەتی جۆراوجۆر بێتاوان دەرچوو، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە و بەردەوامن لە بێبەشکردنی لە منداڵە کەم تەمەنەکانی، هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ ئەو ژنە زیندانییانە دەربڕی کە بەهۆی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە بەرگەی بارودۆخی سەختی دەروونی دەگرن.

 

"بەهاکانی شۆڕش بەردەوامن"

فاتمە عاشوور هێشتا باوەڕی بە شۆڕش هەیە و ١٥ ساڵی ڕاپەڕین بە بەراورد بە دەیان ساڵەی نادادپەروەری و پەراوێزخستن درێژ نییە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئازادی شایانی ئەو قوربانیدان و سەبر و خۆڕاگرییە کە پێویستە بۆ ئەوەی بەڕاستی ئەزموونی بکرێت، چەند ساڵی ڕابردوو هەلێکی ڕەخساندووە بۆ تێگەیشتن لە گۆڕانکارییە جیهانییەکان لە پەیوەندییەکانی تونس و کەشوهەوای جیۆپۆلەتیکی بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی شۆڕش، بەهاکانی ئازادی بەردەوامن هیچ لایەنێک نەیتوانیوە بیانسڕێتەوە و بەرجەستەن، لە مێشکدان و بەرزترین هەستن کە مرۆڤ دەتوانێت ئەزموونی بکات.

 

یەکێک لە بەها گرنگەکانی شۆڕش دادپەروەرییە، بەجۆرێک هەموو مرۆڤێک لە چەتری یاسادا بێت، وتی: ئەم نەوەیەی باوەڕی بە شۆڕش هەیە، ناتوانێ ئازادییەکەی لێ بسەندرێتەوە، ئەم نەوەیەش باوەڕێکی کوێرانەی هەیە بە ئازادی و بەرگریکردن لە ئازادی.

 

فاتمە عاشوور، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە کۆمەڵەی لێپرسینەوەی یاسایی، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو بوارەکان پەیوەستن بە سیاسەتەوە و هەموویان لە دەوری هۆشیاری لەم بارەیەوە دەسوڕێنەوە، دوور لە پۆپۆلیزم.