توێژەران دەڵێن ڤاکسینی کۆرۆنا زیان لە ژنانی دووگیان و شیردەر نادات

بەپێی ئامارەکان ٪٧١.٣ ژنانی دووگیان لە ئەمریکا زنجیرە ڤاکسینی سەرەتایی کۆڤید-١٩ یان پێش دووگیانی یان لە کاتی دووگیانیدا وەرگرتووە، مەزەندە دەکرێت ٪٥٥ بووستەریان وەرگرتبێت، و دەرکەوتووە کە لەسەر تەندروستی خۆیان و منداڵەکانیان بێزیان بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی زانستی و تەندروستی نوێ کە لە ٨ی ئەیلول لە ڕۆژنامەی JAMA Network Open بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە دەرزیەکانی بوستەری کۆڤید-١٩ بە باشی بەرگە دەگیرێن لەلایەن هەردوو ژنی دووگیان و شیردەرەوە کە بۆ زیادکردنی کاریگەری ڤاکسین بەکاردەهێندرێت.

 

دکتۆر ئەلیسا کاچیکیس، نووسەری سەرەکی UW Medicine ئاماژەی بەوەدا کە توێژینەوەکە بە سەرپەرشتی زیاتر لە ١٧ هەزار بەشداربوو دەریخستووە کە نیگەرانی زۆر کەم لە منداڵبوون هەبووە دوای ئەوەی نەخۆشەکان دەرمانەکانیان وەرگرتووە، جگە لەوەش کۆلێژی پزیشکانی منداڵبوون و ژنانی ئەمریکی ئامۆژگارییەکی پراکتیکی دەرکردووە کە هانی کەسانی دووگیان یان شیردەر دەدات بۆ وەرگرتنی نوێترین بوستەری یاخود بەهێزکەری ڤاکسینی کۆڤید-١٩.

 

 ئەم توێژینەوەیە پشتگیری لە گرنگی وەرگرتنی بوستەر ڤاکسین دەکات لەلایەن ژنە دووگیانەکان و شیردەرەکان دەکات، زۆرینەی ژنانی بەشداربووی دووگیان و شیردەر لەگەڵ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-١٩ دۆخیان باش و جێگیر بووە و منداڵبوونەکەشیان بە سەلامەتی بەڕێوەچووە، لە ڕاستیدا زۆربەی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە نیشانەکانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە کەمتر توند بوون لە نیشانەکانی لەگەڵ زنجیرەی ڤاکسینی سەرەتایی کۆڤید-١٩.

 

دکتۆر ئەلیسا کاچیکیس و تیمەکەی زانیارییان لە ڕاپرسییەکی بەدواداچوون کۆکردەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە ١٧ هەزار و ٥٠٠  بەشداربوو نێردرا، کە ٪١١ دووگیان بوون، ٪٦٠ شیردەربوون و٪٢٧ نە شیریان دەدا و نە دووگیان بوون، لە ئەنجامی ڕاپرسییەکە ٪٨٢ ئازاریانلە شوێنی دەرزی لێدانەکە ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ٪٦٨ نیشانەیەکی دیکەی وەک ماندوێتی یان تایان ڕاگەیاندووە.

 

 کاتێک باس لە ڤاکسینی کۆڤید-١٩ یان ژەمی سێیەم کرا، بەشداربووانی دووگیان ئەگەری بەرچاو زیاتریان هەبوو کە پیشەیی چاودێری تەندروستی خۆیان وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ زانیاری بخەنە لیستی زانیارییەکانەوە و پێشنیارێکیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە وەرگرتبێت، ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە ڕەنگە پزیشکانی کلینیکی ڕۆڵێکی بەرچاو بگێڕن لە وەرگرتنی ڤاکسین و وەک سەرچاوەیەک بۆ زانیاری ڤاکسین سوودی لێببینن.

 

توێژینەوەکە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە، بۆ چاودێریکردنی کاردانەوەی کەسانی دووگیان و شیردەر بووە بەرامبەر بە کوتانە سەرەتاییەکانی کۆڤید-١٩، تێکڕای تەمەنی گروپەکە ٣٣ ساڵ بووە، ٪٩٢ گروپەکە سپی پێست و ٪٩٩ ژنبوون،  ئەو کەسانەی لەخۆگرتبوو کە دووگیان بوون یان شیریان پێدەدا و ئەوانەی نە دووگیان بوون و نە شیریان دەدا.

 

ئەم توێژینەوە بەدواداچوونە لەگەڵ وەرگرتنی ژەمە بەرزکەرەوەکان بەردەوامە لە پشتگیریکردنی ئەو دۆزینەوەیەی کە کەسانی دووگیان و شیردەر بە باشی بەرگەی ڤاکسینەکانی زیادکەری کۆڤید دەگرن، و پێویستە لە تاقیکردنەوە کلینیکیەکان بۆ ڤاکسینە پەیوەندیدارەکانی تردا جێگیر بکرێن.

 

بەپێی ئامارەکان ٪٧١.٣ ژنانی دووگیان لە ئەمریکا لانیکەم زنجیرە ڤاکسینی سەرەتایی کۆڤید-١٩ یان پێش دووگیانی یان لە کاتی دووگیانیدا وەرگرتووە. مەزەندە دەکرێت کە ٪٥٥ بووستەریان وەرگرتبێت، ئەم توێژینەوەیە دڵنیاکردنەوەی گرنگی پێشکەش بەو کەسە دووگیان و شیردەرانە دەکات کە بڕیارە ژەمی زیادکەر وەربگرن، هەروەها  هانی ژنانی دووگیان و شیردەر دەدات بۆ ئەوەی گەشە بکەن و کوتانیان بۆ بکرێت، ئەگەر پێشتر ئەو کارەیان نەکردبێت.