بۆ هەندێک کەس زیاتر هەست بە سەرما دەکەن؟

دکتۆر هەڤین کەمال، پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن، دەربارەی هەست کردن بە سەرمای زیاتر لەلایەن هەندێک کەسەوە، دەڵێت بەشێکی مێشک پێی دەوترێت hypothalamus، پلەی گەرمی ڕێکدەخات و کار لەسەر غودەی دەرەقی دەکات.

دکتۆر هەڤین کەمال، پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن، دەربارەی هەست کردن بە سەرمای زیاتر لەلایەن هەندێک کەسەوە، دەڵێت بەشێکی مێشک پێی دەوترێت hypothalamus، پلەی گەرمی ڕێکدەخات و کار لەسەر غودەی دەرەقی دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دکتۆر هەڤین دەنووسێت: ھەندێک کەس زۆرتر ھەستیارن بەساردی و وەرزی سەرما وەک لە کەسانی ئاسایی، ھەستکردنیان بەساردی تەنیا لە وەرزە ساردەکاندا نییە، بەڵکو لەوانەیە لە ڕۆژ و وەرزە گەرمەکانیشدا ھەر ھەست بەسەرما بکەن، پلەی گەرمی لەش بەچەند شێوازێکی جیاواز لەلەشدا ڕێکدەخرێت، بەشێک لەمێشک کەپێی دەگوترێت (hypothalamus) وەکو تێرمۆستاتێکی گەورە کاردەکات بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرما، کەلەڕێیەوە سیگناڵ دەنێرێت بۆ بەشەکانی لەش بۆ دروستکردنی گەرمی یاخود ڕێگا بۆ ساردبوونەوەی جەستە.

 

دکتۆر هەڤین دەڵێت hypothalamus کار لە غودەی دەرەقی دەکات بۆ ڕێکخستنی کرداری میتابۆلیزم و ڕاچەنین لە لەشدا و دروستکردنی ووزە و سوتەمەنی لەڕێگای تێکشکاندن و ووردکردنی خۆراک، "سووڕی خوێن یارمەتی بڵاوبوونەوەی گەرمی دەدات و چەوری ژێر پێست یارمەتی پارێزگاریکردن لە گەرمی دەکات. کەواتە ھەر کێشەیەک لەم سیستمانەدا دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەست بەسەرما زیاتر بکەین".

 

دڕێژەی نووسراوەکەی ئەو دکتۆرە دەبارەی هەستکردن بە سەرما بەم شێوەیەیە:

 

بە گشتی ھۆکارەکانی ھەستکردن بەسەرما زیاتر لە کەسێکی ئاسایی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:

- کەم خوێنی (anemia) : ئەم حاڵەتە ڕوودەدات کە ڕێژەی خرۆکەی سووری خوێن کەمدەبێتەوە .

- کەم خواردن و نەمانی ئارەزووی خواردن(anorexia) : ئەمە دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی چەوری ژێر پێست بۆیە کەسەکە زووتر ھەست بەسەرما دەکات .

 

- غودەی دەرەقی تەمبەڵ (hypothyroidism): کاتێک غودەی دەرەقی کەم ئیشدەکات و ڕێژەی ھۆرمۆنی تایرۆکسین کەمدەبێتەوە لەلەشدا و ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونی کرداری ڕاچەنین و میتابۆلیزم لەلەشدا و دروست نەکردنی ووزەی پێویست بۆ گەرمبوونەوە .

- نەخۆشی بۆری خوێن (raynaud's syndrome) : بەھۆی تەسکی بۆری خوێنەکان کە دەچن بۆ پەلەکان و دەبنە ھۆی ھەستکردن بەسەرماو ھەندێک جار شینبوونەوە لە پەلەکاندا .

 

-ھەر کێشەیەک یان نەخۆشییەک لە ناوچەی (hypothalamus) ی مێشکدا کە وەکو تێرمۆمیتەرێکی گەورەی لەش ئیشدەکات دەبێتە ھۆی تێکچوونی پلەی گەرمی لەش.

 

-فایبرۆمایەڵجیا : بریتییە لەحاڵەتێکی دەگمەنی ڕەقبوونی ماسولکەکان و ئازاری بەردەوام، بینراوە ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان ھەیە زۆرتر ھەست بە سەرما دەکەن.

- نەخۆشی شەکرە : بەھۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکری خوێنەوە گورچیلەکان تووشی تێکشکاندن دەبن، کە پێی دەوترێت (diabetic nephropathy)، یەکێک لەنیشانەکانی ئەم حاڵەتە ئەوەیە کەسەکە ھەست بە سەرما دەکات.

 

----هەندێک برینداری لە پێستدا یاخود پێکان وەکو شکاوی یان برینێکی کۆن، شوێنەکەی هەستیار تر دەبێت بە سەرما .

 

چ کاتێک پێویست بە پزیشک دەکات ؟

ھەندێک لەخەڵک زیاتر ھەستیارن بەرامبەر سەرماو زۆرتر ھەست بەسەرما دەکەن، مەرج نیە ئەمە مانای نەخۆشی بێت. بەڵام ئەگەر ھەستیاری بەرامبەر سەرما لەپڕ زیادبکات، یان زۆر زۆر بێت لەوانەیە نیشانەی نەخۆشێیەک بێت بۆیە پێویستە ڕای پزیشک وەربگیرێت .

 

ت.پ