لەناو ژنانی پارتە سیاسیەکانی میسردا بەئاگابوونەوەیەکی نوێ سەریهەڵداوە

بوونی ژنان لەناو پارتە سیاسییەکاندا ئاماژەیەکی گرنگە بۆ ڕادەی گەشەسەندنی سیاسی، هەرچەندە مێژووی سیاسی میسر شاهیدی ئامادەبوونی سەرەتایی ژنان بووە، بەڵام هێشتا نوێنەرایەتی ژنان لەناو پارتەکاندا لە نێوان پێشکەوتنی سنووردار و پەراوێزخستنی پێکهاتەکاندایە.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە- ژنان لەناو پارتەکانی میسردا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، کە لە نەبوونی میکانیزمی ڕوون بۆ بەهێزکردنیان دەستپێدەکات، لەگەڵ کولتوورێکی پارتی کە تاڕادەیەکی زۆر پیاوان زاڵن، ئەمەش وا دەکات هەندێک لایەن زیاتر سەرقاڵی خەباتی مانەوە بن نەک بنیادنانی بنکەیەکی هەمەلایەنەی دیموکراتیک، بەو پێیەی بوونی کۆمیتەی ژنان لە زۆرێک لە پارتەکاندا وایکردووە ڕۆڵی زۆرێک لە ژنانی ڕەمزی بێت یان سنووردار بێت بە چالاکییە کۆمەڵایەتی و داکۆکییەکانەوە.

 

هەندێک هەوڵ لەلایەن لایەنەکانەوە بۆ پێناسەکردنەوەی بەشداری ژنان سەریان هەڵداوە، جا چ بە کاندیدکردنی ژنان بۆ پۆستی سەرکردایەتی و سیاسی کە پرسەکانی یەکسانی ڕەگەزی لەبەرچاو بگرن، بۆیە دەتوانرێت بڵێین، ئەم هەوڵانە سنووردارن و ڕەوتێکی گشتی لەناو دیمەنی پارتدا پێکناهێنن، ئەمەش وایکردووە بەهێزکردنی ژنان لەناو دامەزراوە سیاسییەکاندا پرۆسەیەکی خاو بێت کە وابەستەی چوارچێوەی گشتی بێت.

 

لەسەر ئاستی یاسادانان، سیستمی پشکی پەرلەمان بەشداریی کردووە لە زیادکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکاندا، بەڵام مەرج نییە ئەمە لە پێکهاتەی خودی پارتەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبووبێت، بەشداری ژنان لە بڕیاردانی ناوخۆدا بە لاوازی ماوەتەوە و نەبوونی خولی پەروەردەی سیاسی و لاوازی پشتیوانی دارایی و میدیایی هەموو ئەو هۆکارانەن کە توانای ژنان بۆ سەرکەوتن لە ناو پارتەکان و کێبڕکێ بۆ پۆستە کاریگەرەکانی سەرکردایەتی سنووردار دەکەن.

''تێنەگەیشتنێک لە کۆتا و بەشداریکردنی ڕاستەقینەی ژنان هەیە''

ئایە عەبدول حەمید، چالاکوان و لێکۆڵەری ژنان، دووپاتی کردەوە کە گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە ڕاستی بوونی ژنان لە پارتە سیاسییەکانی میسردا ڕوویداوە، بەڵام لە ئاستی خوازراودا نییە، پێی وایە بەڕاستی بوونی ئەوان زیادی کردووە، بەڵام گەورەترین بارگرانی سەرمایەگوزاری و پەرەپێدانی ئەم ئامادەبوونە دەکەوێتە سەر خودی ژنان.

 

''تێنەگەیشتنێک لە بیرۆکەی کۆتادا هەیە''

مەبەستیان کاتییە، تا ئەو کاتەی ژنان دەتوانن بەبێ ئەوان بەردەوام بن و ئامادەیی لە کایەی گشتیدا جێگیر بکەن، به ڵام ئه وه ی ڕوویداوه ئه وه یه که پشتیان پێ به ستراوه به بێ ئاماژەدان بەو هۆکارانه ی که ڕێگرن له تواناکانی ژنان بۆ به شداریکردن له کایه ی گشتیدا.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ژنان دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕەچاوکردنێک بۆ بەهێزکردنی ڕاستەقینەی ژنان و بەشداری کاریگەریان لە بڕیاردان نەکراوە، وە هەست دەکەم دوای ئەو پشکەش ئێمە وەک ژن یەنها بووینەتە ژمارەیەک نەک ڕۆڵێکی ڕاستەقینەمان هەبێت.

 

 

وتیشی: گۆڕانکاری ڕاستەقینە تەنها بە دامەزراندنی یەکسانی ڕاستەقینە لە ماف و بەرپرسیارێتیەکاندا بەدەست دێت، کە هێشتا گەل و ئەندامانی گەنجی پارتە سیاسییەکان پێویستیان بە پەروەردەی سیاسی هەیە کە پەرە بە قبوڵکردنی بەشداری ژنان لە ژیانی گشتیدا بدات، چونکە بەرخۆدان لەنێو زۆرێک لە گروپەکاندا بەردەوامە.

 

ژنان لە زۆربەی پارتەکاندا چالاکن و تێڕوانین بۆیان گۆڕاوە، هودا ئەقبی، ڕێکخەری کۆمەڵگەی مەدەنی لە جیزە بۆ پارتی سۆسیال دیموکراتیک ڕایگەیاند: دوورخستنەوەی ژنان لە پارتە سیاسییەکان چیتر ڕاستی نییە، وە دۆخی ژنان بەرەو باشتر دەڕوات، ئەمە لەکاتێکدایە لەوانەیە ئەو دۆخە لە ڕابردوودا وا بووبێت، بەڵام ئێستا بە تەواوی جیاوازە بە خەمڵاندنی خۆی.

 

پێی وایە بەهێزکردنی ژنان نابێت تاکە دۆمەینی هیچ لایەنێک بێت، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی دەستەکۆمەڵی بێت کە هەموو لایەنەکان هاوبەشی بکەن، ئەمەش بریتییە لە بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان و دڵنیابوون لە ئامادەبوونیان لە پۆستەکانی بڕیاردان و بوارە گرنگەکانی تردا، سەبارەت بە نوێنەرایەتی سیاسی ئاماژەی بەوەدا، کە ژمارەیەک لە ژنانی ئەندامی پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی شورا، جەختیشیان لە بەشداری کارایان کردۆتەوە لە کۆڕبەندە گشتییە جیاوازەکاندا.

 

سەبارەت بە ئەزموونی کەسیی خۆی دەگێڕێتەوە، کە سێ ساڵ لەمەوبەر دەستی بە چالاکی سیاسی کردووە، لەو ماوەیەشدا لە ڕێگەی خولی پەروەردەی و گفتوگۆی گشتی ئەزموونێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە.

 

سەبارەت بە دۆخی شارەکانی دوور لە پایتەخت، چ لە میسری خوارەوە یان سەرەوە، دووپاتیکردەوە کە پارتە سیاسییەکان لقیان لەوێ هەیە کە بەردەوام کاریان لەگەڵدا دەکەن، ئەم لقانە سەردانی بەردەوام ڕێکدەخەن بۆ خولی پەروەردەی ئەندامان و بەشداریکردنیان لە چالاکییەکان، جگە لە میوانداریکردنیان لە قاهیرە بۆ کۆبوونەوە ناوەندییەکان، پێی وایە ئەم ڕێبازە بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە تێکدانی چەمکی ناوەندگەرایی و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ناوچە جیاوازەکان.

''کۆتا و ڕۆڵی کاریگەریان''

هەدیر ئەحمەد، پارێزەر و لێکۆڵەری مافی مرۆڤ پێی وایە، سیستمی پشک لە سەرکردایەتیی سیاسی و دادوەریدا بووەتە هۆی بوژاندنەوەی ئامادەبوون و نوێنەرایەتیکردنی ژنان، هەروەها  نیشاندەری گشتی بەشداریی ژنان بە بەراورد بە قۆناغەکانی پێشوو بەرز دەبێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهێنانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی پیران ڕادەی نوێنەرایەتی ژنان ئاشکرا دەکات، کە ئاوێنەیەکی نوێنەرایەتی ژنانە لە پەرلەمانی پێشوودا کە ژمارەیەکی پێوانەیی شکاندووە، هەروەها بوونیان لە پۆستە سەرەکییەکانی حکومەتدا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پرۆسەی بەشداریکردن لە ئیرادەیەکی سیاسی ڕاستەقینەوە سەرچاوە دەگرێت.

 

وتیشی: ڕۆڵی ژنان لە پارتە سیاسییەکان زیاترە لە چارەسەرکردنی پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها ڕەهەندی ئابووری لەخۆ دەگرێت و ئامانجی گەیاندنی پەیامی یەکسانی ڕەگەزییە لە ڕێگەی بەشداری چالاکانەی ژنان لە هەموو بوار و ئاستەکاندا.

 

سەبارەت بە بڕیاردان لەناو پارتە سیاسییەکانی میسریشدا، هەدیر ئەحمەد پێی وایە، لەکاتێکدا کاریگەریی ئەوان ئەوەندەی خوازراو نییە، بەڵام بزووتنەوە و ڕەوتێکی ڕاستەقینە هەیە بەرەو بەشداریکردنی ژنان، ئەمەش بەشدارە لە باشترکردنی دۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ.

 

بۆیە بەهێزکردنی بوونی ژنان لە پارتە سیاسییەکانی میسردا تەنها ڕەخساندنی دەرفەتی ڕەسمی نییە، بەڵکو پێویستی بە دووبارە بنیادنانەوەی کولتووری پارتەکان هەیە، ئەویش لەسەر بناغە دیموکراتیک کە مسۆگەری بەشداریکردنی دادپەروەرانە دەکەن، هەروەها بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی سیاسییەوە هەنگاوێکە بەرەو بوژاندنەوەی ژیانی پارت بە گشتی و گەڕاندنەوەی متمانە بە کاری گشتی وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە میسردا.