"ژنانی بەربژێر لە خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق هەوڵ بۆ هەمووارکردنەوەی ئەویاسایانەی مافی ژنانی تێدا دەستدەکەوێت بدەن"
فریاڵ عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە دەڵێت: لە ئێستادا لەپاڵ چوونی ژنان بۆ پەرلەمان بە گوێرەی دەنگەکانی لە لایەن دەنگدەرانەوە، مافی لە ٪٢٥ی کۆتا بۆ ژنان داندراوە، کە دەکرێت ژنان لە پەرلەمان بە پێکەوەیی بتوانن زیاتر کار بۆ مافەکانی ژنان بکەن.

هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ١١ی تشرینی دووەمیی ٢٠٢٥دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە تشرینی یەکەمەوە دەستی بە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کردووە، لە ناویاندا ژنان بەشداری لە پێگەی سیاسی لە پەرلەمانی عێراقدا دەکەن، سەرەڕای هەبوونی ئەقڵیەتی پاوانخوازی و ئەو بارودۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگوزەرێت، ژنان هەوڵ بۆ پێگە سیاسییەکان دەدەن، بەڵام تا ئێستاش ژنان لە ڕێگەی هەبوونی یاسای کۆتا بەڕێژەی لە ٪٢٥ بەشداری لە ئەندامبوونیان لە پەرلەماندا دەکەن، لە کاتێکدا ژنان لە ڕێگەی کوتلەکانی پەرلەمان چندجارێک هەموواری یاسا دژ بە مافەکانیان کراوەتەوە، لە ئێستادا ژنان لەگەڵ دەستبەکاربوونیان بۆ پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمان، بە هەبوون و هەمووارکردنەوەی مافەکانی ژنان هەوڵبدەن، لە ڕێگەی داواکردن و بڕیاردان لەسەر مافەکانی ژنان و منداڵان کاربکەن، تا ژنان بتوانن لە ڕێگەی یاساکانەوە لە پەرلەمان ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالاری و کوشتنەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا دەگوزەرێت تێبپەڕێنن.
"بەشداریکردنی دەنگدەرانی ژن ئەرکێکی گرنگە، تا ژنانی بەربژێر بتوانن هەوڵ بۆ بەدەستخستنی مافەکانیان بدەن"
فریاڵ عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەکان لە یەنەکە ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی عێراق لە وادەی دیاریکراودا بریارە لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، لە ڕێگەی پەڕلەمانەوە ژنان هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بدەن، وتی: لە پەرلەمانی عێراقدا ژنان بە ڕێژەی لە ٪٢٥ بەشداری لە پەرلەماندا دەکەن، لە ڕێگەی ڕێژەی کۆتاوە ژنان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە چاودێریکردنی پەرلەمان و تەشریعی قەوانی بەشداری لە پەرلەماندا بکەن، هەروەها دابەشبوونی ژنان بەسەر لیژنەکان لە ناو پەرلەماندا جێگای دڵخۆشییە تا ژنان بتوانن لە ڕێگەی دەنگی گەلەوە داکۆکی لەسەرجەم بڕگە و مافەکاندا بکەن، هەروەها ژنانی دەنگدەر لە پێناو دەستخستن و داواکردنی مافەکانیان لە پەرلەمان، دەنگ بە ژنانی کانددی شایستەبدەن، لە ڕێگەی دیاریکردنی ئاستی زانیاری و چالاکی ژنانی پەرلەمانتار هەڵببژێرن، تا بتوانن لە داهاتودا خزمەت بە ژنان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بکات، هەروەها ژنانی پەرلەمانتار لە ڕێگەی ئەرکدارکردنیانەوە لە پەرلەماندا هەوڵ بۆ گۆڕینی ئەو بڕگە و ماددانەی کە زیان بە مافەکانی ژنان دەگەیەنێت بدەن و گۆڕانکاری تێدا بکەن، لە ڕێگەی پێشنیارەکانیانەوە هەوڵ بۆ چاکسازی بدرێت، بۆیە زۆر گرنگە ژنان بەشداری لە دەنگدانەکاندا بکەن، هەبوونی ئەو دەنگدانە متمانە دروست بکات.
فریاڵ عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لە پەڕلەمانی عێراق لە بەرامبەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن ئەنجام دەدەن، بەڵام زۆرجار ڕێککەوتن لەسەر مافی ژنان لە پەرلەمانی عێراقدا ئەنجامدەدرێت، وتیشی: لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی کوتلە و کوتلەکارییەکانی بەشێک لە لایەنەکانی پەرلەمان، بڕیار لەسەر مافەکانی ژنان و منداڵان دەدەن، هەبوونی ڕێککەوتن لەسەر مافەکانی ژنان و منداڵان لە پەڕلەمانی عێراقدا ڕوویدا، لایەنە سیاسییەکان هۆکاربوون بۆ پێشێلکردن و تێپەڕاندنی ئەو مافانە، پێویستە ژنان لە خولی نوێی پەرلەماندا هەوڵ بۆ باشترکردنی دۆخ و مافەکانی ژنان بدەن، هەروەها لایەنە سیاسییەکانەوە بەدەر لە ویستی ژنانی ناو لایەنەسیاسییەکان ڕێککەوتن بۆ مافی ژنان لەپەرلەماندا دەکرێت، بە ڕێککردنەوەی یاساکان لە لایەن پەرلەمانتارانی ژنەوە، تا مافی ژنان و منداڵانی تێدا فەراهەم بێت.
"ژنانی بەربژێر لە پەرلەمانی عێراق داکۆکی لە مافەکانی ژنان بکەن"
فریاڵ عەبدوڵا باسی لەوەکرد، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگیەکان بۆ بەشداریکردنی ژنان لە سەرجەم کایە سیاسی و ئابوورییەکانی باشووری کوردستان، سەرەڕای هەبوونی مافی کارکردن لە سەرجەم پۆستە سیاسیی و ئابوورییەکان، بە هەبوونی سیستمی کۆتا ژنان بەشداری لە خولەکانی پەرلەماندا دەکەن، وتی: هەبوونی مافی کۆتا لە پەرلەماندا، پێشێلکردنی مافی ژنە و هەبوونی نایەکسانییە لە نێوان پیاوان و ژناندا، بەڵام لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژنان پێویستیان بە هەبوونی مافی کۆتا دەبێت، لە ئێستادا لەپاڵ هەبوونی چوونی ژنان بۆ پەرلەمان بە گوێرەی دەنگەکانی لە لایەن دەنگدەرانەوە، مافی لە ٪٢٥ی کۆتا بۆ ژنان داندراوە، کە دەکرێت ژنانی زیاتر لە پەرلەمان پێکەوە بتوانن زیاتر کار بۆ مافەکانی ژنان و منداڵان بکەن، هەروەها ڕێککەوتنی سیاسیی و کوتلەکان لەگەڵ کۆبوونەوەیان یەکێتییەک پیکدەهێنن، کە پێکەوە بڕیار لەسەر بابەتێک دەدەن، بەڵام لە ناویاندا سەرەڕای هەبوونی ژنانێکی کەم لە پەرلەمان ئەگەر نەتوانن مافەکان لە دادگادا بەدەستبهینن، بەڵام کۆڵ لە بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لە پەرلەماندا نەدەن.
" پیاوان لە پەرلەمان ڕۆل و ئەرکیان بەرامبەر ماف و هەمووارکردنەوەی ژنان لە پەرلەماندا بەدیبکرێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا فریال عەبدوڵا وتی: ژنان لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکان لە پەرلەماندا هەوڵ بۆ مافەکانی ژنان بدەن، هەروەها پیاوان لە پەرلەمان ڕۆل و ئەرکیان بەرامبەر ماف و هەمووارکردنەوەی ژنان لە پەرلەمندا بەدیبکرێت، هەوڵ بۆهەمووارکردنەوەی ئەو یاسایانەی کار لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان دەکات بدەن، خۆشبەختانە بەششێک لەو یاسایانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەن لە پێش یاساکانی عێراقەوەن، بەنموونە هەمووارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیمان ەیە، کە پێویستی بە دووبارە هەمووارکردنەوە هەیە، پاشان یاسای ڕێگریکردن لە فرەژنی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەشێک لە یاساکان ڕێگری لە توندوتیژییەکان دەکات، هەبوونی یاسا و سەروەری جارێکی دیکە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و کوشتنەکانی ژنان، کە دەبێتە هۆکار بۆ دەستکەوتنی مافەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، هەروەها کوشتنەکانی ژنان و ڕێگریکردن لە مافە یاساییەکان لەسەرجەم دیین و یاساکانەوە ڕێگری لێدەکرێت، بە هیوای ژنانی بەربژێر هەوڵی بۆ کەمکردنەوەی کوشتنەکانی ژنان و بەدەستخستنی مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان بدەن.