ڕەنج و ئابوری

  • ژنانی گەنج بە موچەی کەم ناچاری کارکردنن 

    خوشکان ئەحمەد : لە ئێستادا دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ لەلایەن حکومەتەوە بوونی نییە ، بۆیە ئێمە لە ماڵەوە دانانیشین و چاوەڕێ بین ڕۆژێک دامان بمەزرێنێت، خۆمان بە دوای ئیشدا دەگەڕێین.

  • "کارەکەمم خۆشدەوێت و بۆ بژێوی خێزانەکەم کاردەکەم" 

    نەرمین لە سەیدسادقدا بە تەنها دوکانێکی کولێرە بەڕێوە دەبات، لە پێشتردا چەندین کاری دیکەی ئەنجام داوە، دوکانێک بۆ دروستکردنی کولێرە دواین کاریەتی کە لە ئێستادا دەیکات.

  • ئابوری هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتەوە قۆرخکراوە 

    لاوازی سیستمی بەرێوەبردنی هەرێمی کوردستان ئابورییەکەی پەک خستووە، بە قۆرخکردنی داهاتی نەوت و سامانە سروشتییەکانیش تا دێت ژێرخانی ئابوری لاوازتر دەبێت، دەوڵەتانی دراوسێش بە ڕێگەی جیاواز کۆنتڕۆڵی بازارەکانی هەرێمیان کردووە، ئابوریناسێکیش دەڵێت کە ئاڕاستەی سیاسی لە هەرێم ئاڕاستەیەکی هەڵەی هەیە.

  • تەواونەکردنی خوێندن نەیتوانی دایبڕێنێت لە کارکردن 

    نەرمین ئەو ژنەی بە هۆی کیمیابارانی هەڵەبجەوە نەیتوانی خوێندن تەواو بکات و بڕوانامە بەدەستبهێنت، بەڵام خولیای بۆ خوێندن وای لێدەکات لە بواری ژمێریاریدا لێهاتوو بێت.

  • ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت فرۆشگایەکی کوتاڵ بەڕێوە دەبات 

    ژنان بۆ بەدەستهێنانی بژێوی ژیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بەخۆیان، بەردەوام لە ڕەنجدان، سەرباری زەحمەتیەکان ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری هەڵەبجە دوکانێکی کوتاڵ بەڕێوە دەبات.

  • لە هەڵەبجە ژنان دەبنە پێشەنگ لە بەڕێوەبردنی کارەکانیاندا 

    لە هەڵەبجەدا ژنان دەست دەکەن بە کاری خۆیان و بە ڕەنجی شانی خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن، بوشراش یەکێکە لەو ژنانە و داواکارە ژنانی دیکەش پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و ببنە خاوەن کاری خۆیان.

  • پەریا، ژنێکی تەنها لە شەقامی وڵاتێکی بێگانەدا 

    ژنێکی فارس، لە پێناو پەیداکردنی پارەی نشینگەکەیدا شەوانە لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی کار دەکات، دەڵێت سلێمانی جیاوازە، خەڵکی ئێرە و کەلتورەکەیان تایبەتن، هەست بە نزیکی و ئارامی دەکات لەگەڵ خەڵکی سلێمانیدا.

  • سێ ژنی ئەندازیار، لە هەڵبژاردنی کارکردنیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە 

    سێ ژنی گەنجی خەڵکی ئوردن، کاری ئەندازیاری میکانیکی لەسەر ئامێرەکان دەکەن، پیشەکەیان بووەتە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان، سەلام عەبادی و نور ئەلئالان و تەسەنیم ئەلبار، توانیویانە هەموو ئەو بەربەستانە ببڕن کە کۆمەڵگە بۆ کارکرنی ژنان دایناوە. دانا ئیبو ئەیاس

  • ڕەنجکێشانی سەختی سێ ژنی ئاوارە لە نانەواخانەیەک کەرکوکدا 

    دوکانێکی بچووک، لەسەر شەقامێکی گشتی شاری کەرکوک، بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بووەتە پەناگە و شوێنکاری سێ ژن کە هەریەکەیان لە سێ ناوچەی جیا جیای عێراقەوە لە دەستی داعش هەڵهاتوون و ئێستا لە کەرکوک گیرساونەتەوە.

  • شارەزایەکی ئابوری: ژێرخانی ئابوری لە خاڵی سفردایە 

    هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئابوری سەرختدا دەژین، ئابوری ئەم هەرێمە پێنج ملیۆن کەسییە بە ڕادەییەک خراپ بووە، ئابوریناسەکان دەڵێن هیچ جێیەکی دیکە هاوشێوەی ئابوری ئەم هەرێمە نییە، کەرتی کشتوکاڵ کە مەرجی سەرەکی بەهێزبوونی هەر حکومڕانییەکە لەم هەرێمەدا لەژێر سفردایە.

  • ژنان، دەست دەدەنە ئەو کارانەی ساڵانێکە پیاوان ئەنجامی دەدەن 

    ژنێکی کورد وەک یەکەم خوێندکار بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی دەخوێنێت و دەبێتە پێشەنگ بۆ ژنانی دیکە تا بتوانن ئەو بەشانە بخوێنن و کاری تێدا بکەن کە بە کاری پیاوان ناسراوە.

  • ژنان لە بازاڕی ژنانی ژیان نایانەوێت بازاڕەکە چۆڵ بکەن 

    لەدوای دانانی قەیوم لەجێگەی سەرۆکی شارەوانیی باغلەر لە ئامەد، بەبڕیارێک دەیەوێت پیاوان لە یەکەم بازاڕی ژنانی تورکیا بە ناوی "بازاڕی ژنانی ناوچەی ژیان" دابنێت، بەڵام ئەو ژنانەی لە بازاڕەکەدا کار دەکەن نایانەوێت پیاوان لەو بازاڕەدا لەگەڵیاندا کار بکەن، دەشڵێن ئێمە لێرە کار دەکەین بۆئەوەی بژێوی ژیانی خێزانەکانمان دابین بکەین و لێرە ناڕۆین، هەروەها تا کۆتایی خۆڕاگر دەبین لە بەرهەڵسی کردنی بڕیارەکە.

  • لە مەراسیمێکدا ١٠ ژنی شاری سلێمانی خەڵاتکران 

    کۆمەڵەی زامی کوردستان ١٠ ژنی چالاکوان و کاسبکاری شاری سلێمانی هەڵبژارد و لە مەراسیمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشكردن.

  • لە گەرمیان شیرینی بەخشرایە ژنانی خاوەنکار 

    کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لە شارۆچکەی کەلار، بە بەخشینەوەی شیرینی، پیرۆزبایی هەشتی مارسیان لە ژنانی خاوەنکار و ڕەنجکێش کرد.

  • ژنانی ڕاگەیاندکار لە چالاکییەکانی ٨ی مارسدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە 

    ژنان بە پشتیوانی خۆیان کاری ڕاگەیاندن ئەنجام دەدەن، لە کارکردندا جیاوازییەکیان نەهێشتووەتەوە لە نێوان خۆیان و پیاواندا.

  • ژنێک تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی منداڵانی بێلانە تەرخان کردووە 

    ڕازاوە یەکێکە لەو ژنانەی لە دوای تەواوکردنی خوێندنی دەستی بەکارکردن کردووە و چەندین کاری جیاوازی کردووە، زۆرینەی کارەکانیشی بۆ خزمەتی منداڵ و بێلانەکان بووە، ئەو ژنە باس لەوە دەکات، کاتێک منداڵێکی بێلانە پەروەردە دەکەین و هەستی دایکایەتیان بۆ ئێمە دەردەبڕن، ئاسوودەی بە دڵ و دەروونمان دەبەخشن و وامان لێدەکەن بەردەوام بین لە کارەکانمان.

  • ژنانی نیپاڵی بەهۆی کارکردنیانەوە ئاگاداری ٨ی مارس نین 

    هاوڵاتیانی نیپاڵ بەهۆی بێکارییەوە ڕوویان کردووەتە هەرێمی کوردستان، ڕۆژە پشووەکانیان لە باخی گشتی شاری سلێمانی پێکەوە بەسەردەبەن، بەهۆی جەنجاڵی و سەختی ژیانیشیانەوە ژنانی گەنجی نیپاڵی ئاگاداری ڕۆژی هەشتی مارس و تێکۆشانی ژنان نین.

  • "کەمئەندام بوونمان، نەبووەتە رێگر لەبەردەم کارکردنمان" 

    خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان یەکێکن لەو توێژانەی ڕۆژەکانیان لە سەخترین دۆخدا تێدەپەڕێنن، مووچەکانیشیان ئەگەر دابەشبکرێت بەشی کەمترین پێداویستیەکانیان ناکات.

  • ژنێکی گەنج کارمەندی شوێندکاری ئۆتۆمبێلە 

    لە کۆمەڵگای کوردیدا کاری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل بە کاری پیاوان ناسراوە، بەڵام چاوان وەک ژنێکی گەنج ئەو ڕێچکەیەی شکاند و لە ئێستادا لە یەکێک لە شوێنکارێکی خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل کاری ڕۆنگۆڕی، پاکردنەوەی مەکینە، پەنچەرچێتی و چەندین کاریتر ئەنجام دەدات.

  • شیلان کامێراکەی نزیکترین هاوڕێیەتی 

    شیلان فۆتۆگرافەرێکە لە باشووری کوردستان، ماوەی ٣ ساڵە بەکاری وێنەگرتنەوە سەرقاڵە و وەک خۆی دەڵێت کامێراکەی نزیکترین هاوڕێیەتی، تەنها لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩دا بە وێنەکانی بەشداری لە ٩ پێشانگادا کردووە، ئەم وێنەگرە داواکارە ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگیەکان ببنەوە.