هونەرمەند سومەیە محەمەد: خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەلەکەمان دەکەین

سەبارەت بە دروستکردنی کلیپی نوێ بەناونیشانی "بەنداڤا مەیە"، هونەرمەند سومەیە محەمەد ڕایگەیاند، هونەرمەندان بە دروستکردنی گۆرانی پشتیوانی بەرخۆدانی مێژوویی بەنداوی تشرین دەکەن.

پێلین نوپەلدا

 

قامیشلۆ-گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ١٣ ساڵە بۆ پاراستنی بوون و کولتوور و ناسنامەی خۆیان دژ بە هێرشی دەرەکی و ناوخۆیی تێکۆشان و بەرخۆدان دەکەن، بە تایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان، بۆسەر مەنبەج لە ٨ی کانوونی دووەم وبۆ سەر بەنداوی تشرین، بەرخۆدانێکی مێژوویی لە هەموو لایەکەوە بەڕێوەدەچێت، بەشێک لە خۆپیشاندەرانی بەنداوی تشرین هونەرمەندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان، هونەرمەندان بە هونەر و گۆرانییەکانیان بەردەوام پشتیوانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکەن، و بە گۆرانیەکانیان وەڵامی داگیرکەران دەدەنەوە.

 

هونەرمەندان بەم ئامانجە کلیپێکیان بە ناوی "بەنداڤا مەیە" ئامادە کرد، سومەیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤ-چاند لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەبارەت بە دروستکردنی کلیپەکە و ئەو بەرخۆدانەی کە لە بەنداوی تشرین دەکرێت، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

سومەیە محەمەد ڕوونیکردەوە، ئەو کلیپەی کە بۆ بەنداوی تشرین دروستی کردووە، وەک ئەندامێکی کولتوورو ژنە هونەرمەندێک ناتوانێت بە ڕادەی پێویست دەریببڕێت و وتی: کاتێک دەڵێین هونەرمەند، ئەوان پەیامێک یان گۆرانییەک بە گەلەکەیان دەدەن بە هەر شێوەیەک کە بتوانن، ئەوە مۆڕاڵیان پێدەبەخشێت، وەک ڕێبەر دەڵێت هونەرمەند پێشەنگی کۆمەڵگەن، بەنداوی تشرین بەنداوی بەرخۆدانە، ڕەنگە ئێمە وەک هونەرمەندان نەتوانین بە تەواوی لە گۆرانییەکدا دەریببڕین، بەڵام هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەم قارەمانێتییە پیشان بدەین، بانگەوازێک بۆ سەفەربەری بۆ پشتیوانی لە بەنداوەکە کرا، ئێمەش وەک ئەندامانی کولتوور هەموومان لە شاری دێرکەوە تا هەرێمی فورات بەشداریمان کرد، ئەمە ئەرکێکە لەسەر شانی هەموومان، وەک هونەرمەندێک خۆمان هەستمان بە کەمی بەشداریکردن دەکرد و ڕاستییەکە ئەوەیە مرۆڤ دەبێ هەمیشە لە لای گەلەکەی بێت، جاران دەمانوت پێویستە لە تەنیشت گەلەکەمانەوە بوەستین، بەڵام ئەمڕۆ ئەو دووانە بوونەتە یەک و تەنها قسە بەس نییە.

 

گەل لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵ بەنداوەکە دەپارێزن

سومەیە محەمەد جەختی لە خەباتی گەلی شۆڕشگێڕ کردەوە، کە مرۆڤ دەچێتە بەنداوی تشرین، دەبینێت هێز و گەل بوونەتە یەک و وتی: وەک هونەرمەندێک ڕۆڵی تۆ لەو شوێنەدا چییە و چۆن مامەڵە دەکەیت؟ دەبێت بە هەموو شێوەیەک وەڵامی ئەو گەل و دەسەڵاتە بدەیتەو، هەروەها ئەو گۆرانییەمان وەک نمایشێکی شەهید ولات دروستکرد، گۆرانییەکە خۆی فۆلکلۆرە، تێکستەکانیمان گۆڕی، ویستمان کارێک دروست بکەین کە ڕەنگە بە تەواوی ڕەنگدانەوەی ئەم شۆڕشە نەبێت، بەڵام ویستمان لەنێو گەلەکەماندا بین، کاتێک چووینە بەنداوەکە، بینیمان کە واقیعی ئەو بەنداوە جیاوازە، ئێمە لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵییەوە شاهیدی مۆڕاڵ و حەماسەتی خەڵک بووین، کاتێک وتیان بەنداوەکە هی ئێمەیە، ئێمە دەستبەرداری نابین، خەڵکی ئەوێ بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە شەڕیان کرد و بەداوەکەیان پاراست.

 

"پێویستە بە گۆرانییەکانمان لەگەل گەلەکەماندا بین"

سومەیە محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە کاتێک بەرخۆدان و مۆڕاڵی خەڵکیان بینی، ویستوویانە لەسەر بنەمای ئەو کلیپە کلیپێک دروست بکەن و وتی: کاتێک هەوڵمان دەدا ئەم کلیپە دروست بکەین، سەختی زۆر هەبوو، بەڵام خۆشەویستی لەم دۆخەدا هەبوو، ئێمەش لە نێو گەلدا دروستمان کرد، لەکاتێکدا وێنەمان دەگرت، گەل قسەیان لەگەڵ دەکردین، هەستمان بە خۆشەویستی و وروژاندنی زیاتر دەکرد. ئێمە ناومان ناوە گۆرانییەکە ڤەنداڤا مەیە، چونکە دەمانویست بەشداریمان لە بەرخۆدانی بەنداوەکەدا هەبێت، بە تایبەت وەک هونەرمەندێکی ژن، خۆشی ئەم کارە بۆ من جیاواز بوو، وتم هەرچییەک بۆ ئەو خاکە بکەین، بەس نییە، چونکە شۆڕش شۆڕشی ژنانە، لە بەنداوی بەرخۆدانیشدا بینیمان کە ژنان چۆن پیشنەگایەتی دەکەن، ڕاستیم بینی کە ژن پێشەنگە لە پاراستنی بەنداودا. زۆر گۆرانیمان دەوت، بەڵام بۆ من جیاواز بوو، خۆمم تێدا بینی، لەبەر خۆشی ئەو گەلە. کاتێک خەڵک دەڵێن هونەرمەند، دەبێ هونەرمەندی گەل و شۆڕش بن، ئەگەر مرۆڤت نەبێت، هونەرەکەت هیچ مانایەکی نییە، ئێمە لێرەدا ئەوەمان بینی. وەک هونەرمەندێک هەرچییەک بێت ئاگاداری ئەو گەلە دبەین، ئێمە لە ڕێگەی گۆرانییەکانمانەوە ماف و بەختەوەرییان دەپارێزین.

 

بانگەواز بۆ هونەرمەندان

سومەیە محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا بانگەوازێکی کرد و وتی: وەک هونەرمەندان نابێت لە دەرەوەی ڕۆژئاواو لە ناو ڕۆژئاوادا بێدەنگ بین، زۆرێک لە هونەرمەندان لە دەرەوەی وڵات دەژین، نابێت بێدەنگ بن، ئەمڕۆ دەبێت ئاگاداری ئەم گەلە بین، بە تایبەت وەک ژنە هونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیر، دەبێت دەنگ و یەکگرتووییتان هەبێت، ئەگەر بەنداوی تشرین بکەوێت، ڕۆژئاواش مەترسی لەسەر دەبێت. ئەمڕۆ ڕۆژی بوون و نەبوونە، بەرخۆدانێکی پیرۆزە، بەتایبەت هونەرمەند باڤێ تەیار کە گیانی خۆی لە پێناو ئەو گەلە بەخشی و چەندین هونەرمەندانی تریش کە بریندار بوون بەبیردێنینەوە، پشتیوانی خەبات و ماندووبوونیان دەکەین و ڕێبازەکەیان پەیڕەو دەکەین.