پانۆراما ٢٠٢٥... کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کارەکانی چڕتر کردەوەو ناوبانگی لە سووریا زیادی کرد

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا چەندین ئاڵەنگاری ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی چالاکوانانی ژنان بووەوە، بەڵام ئەمانە خەباتیان ڕانەگرت و پلانەکان بۆ ساڵێکی دیکەی پڕ لە دەستکەوت بەردەوامن.

ڕەققە

 

پاش ڕووخانی ڕژێم و پێکهێنانی حکومەتی کاتی، قۆناغێکی سەرەکی و مێژوویی بەخۆیەوە بینی، ئەم هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتیانە کاردانەوەی بۆ ژنان هەیە، لە سووریا هێشتا زۆرینەی ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڵاواردن و ئاوارەبوون و داگیرکردنی مافەکانیان دەبنەوە.

 

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا سەرەڕای پێشکەوتنەکانی تەڤگەری ژنان و دامەزراوەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەلومەرجی سیاسی و سەربازی لە سووریا ژنانی خستۆتە ناو دڵی ململانێکانەوە و قورسایی ئەو مەرجانەیان لە ئەستۆ گرتووە، ئەم دۆخە کاریگەری لەسەر ئاسایش و مافەکانیشیان هەیە.

 

لەو ناوچانەی کە جیهادیەکانی هەتەشە کۆنترۆڵی دەکەن، چەندین ئاڵەنگاری سەریان هەڵداوە، لەوانە لاوازی نوێنەرایەتی لە ناوەندەکانی بڕیاردان، نەناساندنی ژنان وەک هاوبەش لە داهاتووی سووریا و پێشێلکارییەکانی دژی ژنان وەک کوشتن، ڕفاندن و ئاوارەبوونی زۆرەملێ، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی سیاسی و چالاکوانان ڕووبەڕووی فشارێکی بەرچاو بوونەتەوە، لەوانە هاندان لە ڕێگەی قسەکردنێکی توندڕەوەوە کە ڕۆڵی ژنان دەشێوێنێت، پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکاتە ئامانج، جگە لەوەش پێشێلکاریی ڕاستی بەرامبەر ژنان لە ناوچەی کەنار دەریا و سوەیدا ئەنجام دراوە و هەستی نائاسیشی قووڵتر کردووەتەوە.

 

"ئەو ئامرازانەی کە دژی ژنان بەکاردەهێنرێن"

بوشرا ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوبەری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، لەبارەی چالاکییەکانی گروپەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥ و ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، وتی: لە ناوچەکانی ئێمەدا، لە سەرەتای دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریەوە، ژنان هاوبەش بوون لە ناوەندەکانی بڕیاردان، بوونی چالاکانەیان لە کایە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا پتەوتر بووە، شوێنی فراوان بۆ بەهێزکردنیان کراوەتەوە لە ڕێگەی دیدگایەکەوە کە دووپاتی دەکاتەوە، کە ئازادی ژنان لە ئازادیی کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت، ئەمەش وایکردووە ئەم نموونەیە ببێتە ئامانج بۆ هێرشکردن و هەوڵدان بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو بیرکردنەوەی پیاوسالارییە، هەوڵدەدات دەستکەوتەکانی ژنان سنووردار بکات و ئیرادەیان بشکێنێت لە ڕێگەی پەرەسەندنی توندوتیژی و دەستدرێژی و کوشتنی ژنان و بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و زیادبوونی خۆکوشتن و ئەو داگیرکردنە ئەلیکترۆنییەی لەم ڕۆژانەدا تووشی دەبین.

 

ئەم پراکتیزانە بە ئامرازێک پێناسەکرا کە دژی ژنان بەکاردەهێنرێن بۆ فشارخستنە سەریان و ڕێگریکردن لە پێشکەوتنیان، وتی: سەرەڕای ئەم ئاڵەنگاریانە، کە ئامانجیان بێهیواکردنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە لە داوای مافە ڕەواکانیان، هەنگاوەکان بەرەو داڕشتنی ڕێککەوتنێکی کۆمەڵایەتی بەردەوامن، ئێمە کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەین بۆ ئازادی ژنان و بەشداری فراوانیان لە ژیاندا، بۆ ئەوەی ئەزموونەکەمان بتوانێت ببێتە نموونەیەک بۆ هەموو سووریا.

 

"لە نێوان کارلێک و یەکدەنگیدا هەڵمەتەکان چڕتر بوون"

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە تەبقا و ڕەققە و دێرەزوور چەندین هەڵمەتیان ئەنجامدا، کە یەکێکیان لە پارێزگای ڕەققە بە دروشمی "لەگەڵ ڕێکخراوی ژنان، کۆمەڵگە یەکدەگرێت"، هەڵمەتەکە لە ١٠ی ئەیلوول دەستیپێکرد و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بوو، ژنانی گوندنشین و شارەکانی لەخۆگرتبوو و لە ١٧٧ کۆبوونەوە پێکهاتبوو.

 

هەڵمەتی دووەم لە پارێزگای تەبقا بەڕێوەچوو، کە بەهەمان شێوە مانگێکی خایاند و ٢٩ کۆبوونەوەی تێدابوو، هەڵمەتێکی دیکە لە تەبقا بە دروشمی "بەرەو کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو لە ڕێگەی ڕێکخراوی ژنانەوە" دەستیپێکرد، کە ٣٧٣ کۆبوونەوەی لەخۆگرتبوو و چوار هەزار و ٦٦٠ ژن بەشدارییان تێدا کرد.

 

بوشرا ئیسماعیل محەمەد وتی: ئەمساڵ شاهیدی قبوڵکردنێکی سەرنجڕاکێش بووین بۆ کارەکانمان لەو ناوچانەدا، ژنان بەشدارییان لەو هەڵمەتانەدا کرد کە بە هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی کەنارەکانی سووریا و سوەیدا دەستمان پێکرد و پەیام و ڤیدیۆ و لێدوان و ڕووداوی جیاوازیش نێردرا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆردیناسیۆن لەگەڵ کۆنگرەی ستار کۆنفرانسێکمان ئەنجامدا بۆ یەکخستنی دیدگاکانی داهاتووی تچگەرەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر خواستەکانی ژنان لە داهاتووی سووریادا کردەوە.

 

ڕوونیکردەوە،بکە کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئەمساڵ بە توندی پەیوەندی بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانەوە کردووە کە دەکەوێتە ٢٥ی تشرینی دووەم، وتی: ئێمە بە دروشمی ''پێکەوە کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی بونیاد دەنێین''، هەڵمەتێکمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێکرد"، هەڵمەتەکە ٢٤١ کۆبوونەوەی لەخۆگرتبوو، هەروەها وۆرک شۆپی تایبەتمان بۆ پیاوان ڕێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێوەکانی توندوتیژی دژی ژنان و ڕێگاکانی کەمکردنەوەی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە، سێ وۆرکشۆپ لە تەبقا بەڕێوەچوو، دوو ڕێپێوانیش بە تایبەتی بۆ پیاوان ڕێکخرا، جگە لەوەش ڕێنمایی سەبارەت بە شێوەکانی توندوتیژی دابەشکرا، لە کۆتایی هەڵمەتەکەدا، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هەڵسەنگاندنی بۆ کرد.

 

هەروەها ئەنجومەن سەرقاڵی چەندین بۆنە بوو، ڕاگەیاندن و وتارەکانی دەرکرد و سیمینارەکانی ئەنجامدا کە لە دەرەوەی هەرێم درێژبووەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە پرسی ژنان گشتگیرن، لە ژینا ئەمینیەوە تا ژنانی کەناراوەکان و سوەیدا.

 

لیژنەکانی ئەنجومەن... کاری یەکگرتوو

ئەنجومەن لە سێ شاری تەبقا، ڕەققە و دێرەزوور کاردەکات، هەروەها ئەمساڵ لقێکی لە دیمەشقی پایتەخت کردەوە بە ناوی "زەنوبیا بۆ گەشەپێدان" و کۆبوونەوەی بچووکی لەگەڵ ژنان لە ناوچەی موعزەمیە ئەنجامدا، جگە لەوەش شاندەکانی ئەنجومەنەکە سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپییان کرد.

 

لێژنەی ئابووری جگە لە هەڵمەتەکانی، کاریان کرد بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان بە دەستپێکردنی پڕۆژە و کردنەوەی خولی پەروەردەی پیشەیی، کارەکانی ئەمساڵ لەسەر پڕۆژەکانی پەیوەست بە چاندنی بەرهەمی جیاواز و کردنەوەی وەرشەی دورین و کارگەیەکی قوتووکردن بوو، هەروەها نانەواخانە، کە ئەنجومەن پابەندە بە دابینکردنی کەرەستەی خاو، لیژنەی ماڵی ژنان کاریان لەسەر یاسای خێزان کرد، بەشدارییان لە چارەسەرکردنی چەندین پرس و پشتگیریکردنی ژنان کرد، پلانی هەیە بۆ ساڵی داهاتوو سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە.

 

لیژنەکانی خولی پەروەردەی بەرنامەیەکیان هەیە بۆ کردنەوەی خولی پەروەردەی بۆ پەروەردەکردن و ڕێکخستنی ژنان، هەروەها لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا کۆردیناسیۆنی لەگەڵ ئەو شاندانەدا کردووە کە سەردانی ئەنجومەن و ناوچەکەیان کردووە، شاندێکی زۆر لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ ئاگاداربوون لە ئەزموونی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەردانی ناوچەکەیان کرد.

 

پلانێکی نوێی کارکردن بۆ دوو هێندەکردنی ئاستی چالاکیی ڕێکخراوەیی و فراوانکردنی مەودای ڕووداو و بەرنامەکانی داهاتوو و بەرزکردنەوەی کارایی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانییەکە پەرەی پێدرا، پلانەکە بریتی بوو لە گرتنەبەری میکانیزمێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا، هاوکات لەگەڵ داڕشتنەوەی ئەنجومەن و لیژنەکانی ناوخۆ بە شێوەیەکی کاریگەرتر و ڕێکخراوتر بۆ دەستەبەرکردنی بەشداریکردنی فراوانتر و چالاککردنی هەوڵە هاوبەشەکان.

 

"پلانەکانی داهاتوو"

هاوپەیمانییەکە چەندین پلانی هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢٦، دیارترینیان چڕکردنەوەی خەباتی ژنان و بەهێزکردنی ژنان لەم قۆناغە هەستیارەدا لە سووریا، وەک بوشرا ئیسماعیل محەمەد ڕایگەیاند، پێویستە سەرنج بدەینە بەهێزکردنی سیاسی و کارگێڕی، بەهێزکردنی بەشداریکردنی پێشەنگایەتی، دەستەبەرکردنی پاراستنی یاسایی و کۆمەڵایەتی، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و چالاککردنی یاسای خێزان،ڤپلانەکانمان بریتین لە وتارەکانی هۆشیاری، چالاککردنی کۆمینەکانی ژنان، هەڵمەت و وتارەکانی هۆشیاری و هزری، فراوانکردنی گەیاندنمان بۆ گەیشتن بە گەورەترین توێژی دڵنیا لە ژنان، دامەزراندنی ئەکادیمیای ژنان لە ڕەققە، دەستپێکردنی پڕۆژەی ئابووری نوێ، فراوانکردنی ئەوانەی ئێستا، پێشکەشکردنی خولی پەروەردەی پیشەیی بۆ زیادکردنی دەرفەتەکانی ژنان لە بازاڕی کاردا.

 

دووپاتیکردەوە، ئێمە پلانمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و پاراستنی ژنان لێی لەڕێگەی هەڵمەت و بۆنە و چاودێریکردنی کێشەکانی ژنان و چارەسەرکردنی هەموو ئەو نەخۆشییە کۆمەڵایەتیانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژنان هەیە.

 

"ئامانجی کۆبوونەوەکە"

بوشرا ئیسماعیل محەمەد، بەڕێوبەری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، لە وتەکانی کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا، چوار ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی بەنداوی تشرین کرانە ئامانج و هەندێکی دیکەش لەلایەن چەتەکانی داگیرکەری تورکیاوە کرانە ئامانج، وتی: ئەم بەئامانجگرتنە بەردەوامە، ئەوانەی باوەڕیان بە مافی ژنان نییە، کردەوەی تێکدەریان ئەنجامداوە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان.