خۆکوشتنی منداڵان لە ژاپۆن لە زیادبووندایە

توێژینەوەیەک لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە لە ژاپۆن ڕاستییەکی بەرچاوی دەرخستووە، کە ڕێژەی خۆکوشتن لە منداڵاندا لە وڵاتەکەدا بەرزبۆتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێژەی خۆکوشتنی منداڵ لە ژاپۆن لە ماوەی ٤٠ ساڵدا بەرز بووە، شارەزایان دەڵێن ڤایرۆسی کۆرۆناو کەرەنتین بەتایبەتی کاریگەرییان هەیە لەسەر هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان.

یورۆنیوز بڵاویکردەوە، وەزارەتی پەروەردەی ژاپۆن توێژینەوەیەکی ئەنجامدا و بۆی دەرکەوت کە بەهۆی کۆڤید-١٩، بەهۆی داخستنی خوێندنگاکانی ساڵی ڕابردوو، ئاڵۆزی لە خوێندندا هەیە هەروەها توێژینەوەکە ئەنجامە بەرچاوەکانی ئاشکرا کرد.

 

بەرزترین  داتا لە ساڵی ١٩٧٤ەوە

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە ٤١٥ منداڵ خۆیان کوشتووە، بەتایبەتی لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە تا ئامادەیی، ئەمساڵ ژمارەیان نزیکەی ١٠٠ زیادیکردووە بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو، توێژینەوەکە دەڵێت: "بەرزترین ئاماری خۆکوشتنە لەساڵی ١٩٧٤ ەوە"، هاوکات وەزارەتەکە تێبینی کرد کە زیاتر لە ١٩٦ هەزار و ١٢٧ خوێندکاری قوتابخانە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ یان زیاتر گەیشتونەتە ئاستی تۆماری غیابی.

 

ژنان زیاتر خۆیان دەکوژن

توێژینەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ژمارەی ئەو ژنانەی کە خۆکوشتنیان کردووە، زیاترە لە پیاوان و وەزیری تەنیایی لە ژاپۆن دەستنیشان کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی ژمارەی خۆکوشتنی ژنان.