ئەمرۆ لە سەرتاسەری کوردستان تاقیکردنەوەى پۆلی دوانزە بەڕێوەچوو

تاقیکردنەوەی بەکەلۆری بۆ پۆلی دوانزە ئەمڕۆ دەستیپێکرد و بە پێی ئامارەکانیش لە پارێزگای هەڵەبجە زۆربەی خویندکاران کچن و مامۆستایانى سەرپەرشتیاریش ژنن.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ تاقیکردنەوەى پۆلی دوانزەى ئامادەیی دەستىپێکرد و بەو بۆنەیەشەوە لە کاتژمێر ٧:٠٠ تا ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

 

ساکار عبدالواحید، لێپرسراوی بەشی تاقیکردنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتى  پەروەردەى هەڵەبجە، تایبەت بە ئاژانسی ژنها دوا و وتى: ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی زانستى، وێژەیی، بەشە پیشەسازی و پیشەییەکان دەستىپێکرد، تێیدا ١٩٧٢ خوێنکار بەشدارن لە تاقیکردنەوەکانئ خولی یەکەم، لەو ژمارەیەش ١٠٨٦ لە ڕەگەزی مێ و ٨٨٧ لە ڕەگەزى نێرن.

 

هەروەها وتی: ٢١١ مامۆستا سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکان دەکەن و ١٥١ مامۆستا لە رەگەزی مێ و ١٠٣ مامۆستا لە ڕەگەزی نێرن.

 

ئەو سەرپەرشتیارە ئاماژەشی بەوەدا کە سەرجەم خوێندکاران لە ٥١ هۆڵی تاقیکردنەوەدا تاقیکردنەوە دەکەن و پەروەردەى هەڵەبجە هەموو پێداویستییەکانیان دابین کردووە.

ت.پ