کەرکوک، پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە تەقەی لێدەکرێت و بە سەختی بریندار دەبێت، ژنەکە لە ژێر چاودێری پزیشیکدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە میدیاکانی ڕایگەیاندووە، دوێنی ژنێک بە ناوی "گ" لەلایەن هاوژینەکەیەوە کە ناوی ح. ع. و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢، بەهۆی دەمەقاڵێوە تەقەی لێدەکرێت و بە سەختی بریندار دەبێت و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری کەرکوک لەژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

 

وتەبێژەکەی پۆلیسیش ئاماژەی بەوەکرد، کە بکوژەکە پیشەی ئەنجومەنی گەڕەکی پەنجا عەلییە لە شاری کەرکوک.

 

ت.پ