"ژنان ڕۆڵیان لە پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان هەیە"

ژنان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەیە لە پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و ژینگە، لە کەمبوونەوە دەیانپارێزن.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب-قەیرانی ئاو یەکێکە لە گرنگترین کێشەکانی دامەزراوە مەدەنییەکانی پەیوەندیدار بە ژینگە و تاکەکان لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی کەمی ئاو و وەرزە وشکەساڵی یەک لەدوای یەک و نەبوونی باران و گۆڕانی کەشوهەوا لە مەغریب کە ژنان دەخاتە دۆخێکەوە بۆ ئەوەی بەرپرسیار بن لە کێشە ژینگەیی و تەندروستییەکان.

 

"ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان"

سارە قەباج، چالاکوان و توێژەر لە بواری کیمیا و گەشەپێدان جەختی لەوە کردەوە،ژنان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر ژینگە هەیە، چونکە دەتوانن هۆشیاری بەرز بکەنەوە سەبارەت بە گرنگی بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتییەکان و پاراستنیان، جا ژنانی ماڵەوە بن یان ئەکتەر و چالاکوان لە بوارەکەدا، وتیشی: ژنان دەتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕن لە پاراستنی سەرچاوە سروشتی و ژینگەییەکان، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە گرنگی ژینگە و ڕۆڵی لە ژیانێکی تەندروستدا، بە دامەزراندنی نەریت و هەڵسوکەوتی باش بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان لە کەمبوونەوە.

 

ئاماژەی بە گرنگی بەرنامەکانی هۆشیاری کرد بۆ ژنان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ناو ماڵ و پاراستنیان لە کەمبوونەوەو دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاو لەجیاتی بەفیڕۆدانی، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی زۆر لە هەندێک ماددە، هەروەها چاودێریکردنی منداڵان لە کاتی بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئاودا.

 

"پێویستە توێژینەوەکان لە ڕەفەو دیوارەکانی زانکۆ دەربهێندرێن و جێبەجێ بکرێن"

سارە قەباج جەختیشی کردەوە لەسەر ڕۆڵی توێژەران لە بواری ژینگە و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان لە ڕێگەی ئەو توێژینەوانەی کە تەواویان کردووە، پێویستە لە ڕەفەکان و دیوارەکانی زانکۆ دەربهێندرێن و لەسەر زەوی جێبەجیبکرێن، چونکە ئەوان بەشدارن لە دابینکردنی چەندین چارەسەر کە دەتوانێت کەمبوونەوەی سەرچاوەکان کەم بکاتەوە بەتایبەتی سەرچاوەکانی ئاو.

 

ئاماژەی بەوەدا کە ئەو فشارە ئاوییەی کە لەم ساڵانەی دواییدا وڵاتەکە تووشی بووە ئەنجامی چەندین بارودۆخی سروشتییە، لەوانە نەبوونی باران و گەرمبوونی زەوی، جگە لە کەمبوونەوەی ئاو کە بەهۆی هەندێک کەرتی دیکەوە دروست بووە، لەوانە پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاودێری هەڕەمەکی، ژنان بە شێوەیەکی سەرەکی نیگەرانن لە پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو، بۆیە پێویستە چەکیان هەبێت بە هۆشیاری پێویست و هەستی بەرپرسیارێتی بۆ پاراستنی سەرچاوە سروشتی و ئاوییەکان بەتایبەتی.

 

"بڕێکی زۆر لە ئاوی خواردنەوە بەفئڕۆ دەدرێت و لێپرسینەوەی لێناکرێت"

وتیشی: ئەم هۆکارانە تەنها بەرپرس نین لە کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، بەڵکو هەڵسوکەوتی هەندێک کەس هەیە کە بە شێوەیەکی عەقڵانی مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەکانی ئاودا ناکەن، کاتێک بڕێکی زۆر لە ئاوی خواردنەوە بە هەڕەمەکی بەکاردەهێنرێت بەبێ چاودێریکردن یان لێپرسینەوە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا سارە قەباج وتی: سیاسەتی دیکە لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی پاشەڕۆی ئاو پێشکەش کراوە، پڕۆژەیەک کە من بۆ چەندین ساڵە ئەندامی ئەو پرۆژەیەم، لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ئەم ئاوە بۆ ئاودێری پارکەکان و یاریگاکانی گۆڵف کە لە شاری مەراکش بڵاوبوونەتەوە، هەروەها لە ڕێگەی پاککردنەوەی ئاوی دەریاوە، کە پێویستی بە تێچوونێکی زۆر هەیە بەهۆی بەکارهێنانی وزەی کارەبای هایدرۆکارەبایی، ئاوی ژێر زەوی گرنگە بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە، بۆیە پێویستە بپارێزرێت و بەکارنەهێنرێت لە ئاودێری و کردارەکانی تردا.