ژنێکی گەنج  بە دووبارە بەکارهێنانەوە هەوڵی پاراستنی ژینگە دەدات

ژنێکی گەنج توانی شێوەیەکی سەختی پاشەڕۆی ئەلیکترۆنی بگۆڕێت بۆ تابلۆیەک کە لە ڕێگەیەوە باسی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و بەشداری کردووە لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەیی و کەڵەکەبوونی پاشەڕۆ.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- پاشەڕۆی ئەلیکترۆنی نزیکەی ۳٪ی کۆی قەبارەی پاشەڕۆ لە جیهاندا پێکدەهێنێت و سەختە بە ئاسانی کاریگەری کەم بکرێتەوە، چونکە مەزەندە دەکرێت جیهان لەنێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ملیۆن تەن بەرهەم بهێنێت، بەڵام مەترسییەکە ئەوەیە کە ئەم پاشەڕۆیە چی بۆ تەندروستی گشتی دروست دەکات، چونکە ماددەی ژەهراوی تێدایە وەک قوڕقوشم، کادمیۆم و بێریلیۆم و کاتێک ئەو ماددانە بەر تیشکی خۆر دەکەون، بە تایبەتی تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەگەنە بەرگەهەوا و خاک و ئاو پیس دەکەن.

 

پڕۆسەی دووبارە بەکارهێنانەوە کێشە دروست دەکات بۆ حکومەتەکان و کۆمەڵگەکان، چونکە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە بۆ دەرهێنانی کانزا بەنرخەکان لێیان، ڕەوتێک کە لەلایەن چەندین دامەزراوە و دەستپێشخەری لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانەوە دەستی پێکردووە و ڕێژەی دووبارە بەکارهێنانەوە دەگاتە ١٧.٤٪ و پڕۆسەی دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەم پاشەڕۆیە کەمبوونەوەی کانزا سروشتییەکان کەم دەکاتەوە، لەوانە زێڕ، مس، زیو، پلاتینیۆم، کۆبالت و زینک و ئەوانی تر.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، سی دی کە ساڵانێک لەمەوبەر بەناوبانگ بوون، زۆربەیان ماددەی پلاستیکیان تێدایە، کە ئەولەویەتی ئابووری نییە لە دووبارە بەکارهێنانەوە، بەڵام تیا قائید بەت، خوێندکاری ئامادەیی تەمەن ١٧ ساڵ، بۆی دەرکەوت کە دووبارە بەکارهێنانەوەی داهێنەرانەی ئەم سی دییانە تەنها دەرفەتێک نییە بۆ دەربڕینی خۆی بە شێوەیەکی هونەریی، بەڵکو پاراستنی ژینگەشآە، وتی: لە منداڵییەوە کاری وێنەکێشانم کردووە، بۆم دەرکەوت کە ئاسۆیەکی فراوان هەیە بۆ من زیاتر لەوەی دەیکەم یان بەدەستی بهێنم، بۆیە دەستم کرد بە بیرکردنەوەیەکی جددی دەربارەی چوون بۆ خوێندنی ئەکادیمی لە بوارەکانی هونەردا.

 

"لە جیاتی پیسبوونی ژینگە، کولتووری دووبارە بەکارهێنانەوە هەیە"

لەبارەی چۆنیەتی وێنەکێشان لەسەر سی دییەکان، ئەو ڕوونیکردەوە، بۆم دەرکەوت کە لە هەموو ماڵێکدا بڕێکی زۆر سی دی هەیە، هەروەک ئەوەی لە ماڵەکەمدا هەیە کە جانتایەکی پڕ لە سی دی هەبوو کە چیتر پێویست نین و لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و تەکنەلۆژیای نوێی داهێنەرانەی وەک USB و یوتیوب ئیتر سی دییەکان بەکارنایەن، ئەم بیرۆکەیە هاتە مێشکم و ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو کە سوود لەوە وەربگرم لەجیاتی فڕێدانی و پیسبوونی ژینگە، کولتووری دووبارە بەکارهێنانەوە و گرنگیدان بە ژینگە، بەڵام هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو دەربارەی ئەوەی کە تا چ ڕادەیەک دەتواندرێت پاشەڕۆی ئەلیکترۆنی دووبارە بەکاربهێندرێتەوە و بە توێژینەوەی بەردەوام، بۆم دەرکەوت کە ئەگەری دووبارە بەکارهێنانەوەیان هەیە و گۆڕینیانە لە پاشماوەوە بۆ تابلۆکان.

 

"زیاتر لە هەزار تابلۆم تەواو کردووەو ٦٥٪ی فرۆشراون"

وتیشی: نزیکەی دوو ساڵە لەم بوارەدا کار دەکەم و تا ئێستا زیاتر لە هەزار تابلۆم تەواو کردووە، ٦٥٪ی ئەوانەم لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستپێشخەرییە ژینگەییەکان فرۆشتووە، کە تێیدا هێما و لۆگۆکان بەگوێرەی داواکاری دیزاین دەکەم، ئەو پێشانگایەی کە لەم ماوەیەدا ئامادەی دەبم پێشانگایەکە کە بەبۆنەی جەژنی ئیستەر و بۆنەی بەهارەوە بەڕێوەدەچێت، ئەم پێشانگایە لە شەقامی جەمیزە لە بەیروت بەڕێوەدەچێت، ئەمە یەکەم بەشداری من نییە، چونکە هاوینی ڕابردوو بەشداری یەکەم پێشانگام کرد و یەکەم ئەزموونیشم سەرکەوتنێکی گەورە بوو لەنێو بەشداریکردنێکی گەورەدا.

 

"بۆ وێنەی سی دییەکان گرنگی بەو بابەتانە دەدەم کە پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە"

سەبارەت بەو بابەتانەی کە لە تابلۆکانیدا باسی لێوە دەکات، تیا قائید بەی وتی: نیشانەیەکی بازرگانیم دامەزراندووە و کار لەسەر تۆمارکردنی فەرمی دەکەم و لە ئێستادا گرنگی بە زۆر بابەت دەدەم، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ژنانەوە هەیە، هەروەها لەسەر سی دییەکان، من کاریگەری کەسی خۆم ناکێشم، ئەم بابەتە بەجێدەهێڵم بۆ وێنەکێشان لەسەر کاغەز یان تابلۆی ئاسایی، وێنەکێشان لەسەر سی دییەکان، پەیوەندی هەیە بە لایەنەکانی جوانکاری و نووسینەوە، واتە بەدیهێنانی جوانی بەگوێرەی بینین و تێگەیشتنێکی دیاریکراو، کار لەسەر لێکۆڵینەوەی ڕێنووسی دەکەم، بۆ ئەوەی بتوانم تابلۆکان بە پەیامی ئەرێنی بکێشم.

 

وتیشی: ئەم جۆرە هونەرە لەلایەن هیچ کەسێکەوە لە لوبنان لەسەر سی دی جێبەجێ ناکرێت، بۆیە خەڵاتێکی داراییم وەرگرت لەلایەن دامەزراوەیەکی فێمێنیستییەوە کە وزە و داهێنان هاندەدات بۆ مسۆگەرکردنی دەرفەتی کار و بەهێزکردنی ژنان، هەروەها لە ڕۆژی جیهانیدا بۆ دەربڕینی کێشەکانی ژنان کردووە وێنەم کێشاوە، چاوەڕوانی ئەوەم نەدەکرد کە ئەم حەزە ببێتە دەرفەتێکی بازرگانی.

 

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی، تیا قائید بەی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بیرۆکەی زۆر هەیە کە کاری لەسەر دەکەم و جێبەجێی دەکەم، بەڵام هەوڵدەدەم شوێن بۆ خۆم بدەم تا بتوانم ئەم بیرۆکانە بە شێوەیەکی ورد و گشتگیر وەربگێڕم، بەنیازم کار لەسەر شێوەی دوو ڕەهەندی و سێ ڕەهەندی و چەند ماددەیەک بکەم چونکە ئەم بوارە فراوانە.