ژیان
-
لە مێژووە تا ئێستا مافی کوردانی فەیلی پێشێل دەکرێت
کوردانی فەیلی لەگەڵ ئەوەی کوردن، بەڵام هەمیشە دورخراونەتەوە لە بوونی ناسنامەی کورد و هەر ناسنامەیەکی دیکە، بە هاوڵاتی پلە دوو لە قەڵەم دەدرێن و تا ئێستاش مافەکانیان پێنەدراوەتەوە.
-
بە ڕەنجی ژنان ژیانی گوند بەڕێوەدەبرێت
ژنانی گوندی تل نەجما لە تل تەمر، پشتڕاستیان کردەوە ئەمە جوانترین ژیانە لە گوندەکان بەهۆی نزیکترین ژیانی کۆمەڵگەی سروشتی لە گوندەکان.
-
بێ کاری گەنجانی نائومێد کردووە و حکومەت خۆی بە بەرپرسیار نابینێت
کەموکورتی دەسەڵات و سیستمی حکومڕانی بوونەتە هۆکاری سەرەکی بۆ نائومێدی گەنجان، ژنێکی گەنجیش دەڵێت: شوێنە ناحکومییەکان، نەبوونی کاری گەنجانیان قۆزتووەتەوە و مافی تەواو بەو گەنجانە نادەن کاریان لەلا دەکەن.
-
"کاکەییەکان لەبەر قسەی کۆمەڵگە ئاینەکەیان دەشارنەوە"
داگیرکەر و دوژمنانی کورد هەمیشە ئاینیان کردووە بە هۆکارێک بۆ ئەوەی گەلی کورد و پێکهاتە و باوەڕییەکانی قڕ بکەن، بۆیە ئاینی کاکەییش، کە ئاینێکی کوردی ڕەسەنە، تا ئێستا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.
-
"باخچەی ماڵەکەم بەرهەمی ماندوو بوون و دەستی خۆمە"
لە گوندی گامێش تەپەی سنووری سەیدسادق ماڵێک بە بۆن و بەرامەی گوڵ و ڕەنگاوڕەنگی کوردەواری خۆی دەنوێنێت، کە ڕەنجی دەست ڕەنگینی ژنێکە و نمایشی گوڵ و گوڵزار دەکات.
-
بێریڤانەکان بەهۆی قەدەغەکردنی زۆزانەوە ڕۆژانە ٣ کاتژمێر بە پێ دەڕۆن
ئەو بێریڤانانەی کە ڕێگای زۆزانەکانیان قەدەغە کراوە، ڕۆژانە ٣ کاتژمێر بە ڕێگەی سەخت و خۆڵ و قورسدا بە پێ دەڕۆن، بێریڤانەکان ئەو پارەیەی لە شیری مەڕەوە دەستیان دەکەوێت، دەیکەنە کرێی ئەو تراکتۆرانەی پێی هاتوچۆ دەکەن.
-
پەروەردە لە ئەفغانستان؛ ژنان بۆ ماوەی دوو دەیە مافەکانیان ڕەتکرایەوە
دۆخی پەروەردەی مندڵانی کچ و ژنان لە ئەفغانستان هەمیشە بەربەستی لەبەردەم بووە و لە هەندێک پارێزگادا وەک مەیدان وەرداک، وەزیرەکان ملیۆنان دۆلار وەردەگرن بە ناوی پەروەردەوە، بەبێ دروستکردنی قوتابخانە یان گرنگیدان بە پەروەردەی منداڵانی کچ.
-
کۆمەڵگە و دەسەڵات نەبوونەتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی گەنجانی داهێنەر
هەرچەند ڕێگری و بەربەستەکان هەن لەلایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە بۆ ئەوەی گەنجان داهێنەر نەبن، بەڵام چەندین گەنجی داهێنەر هەن بوونەتە نمونەی گەنجانی بە توانا لە کۆمەڵگەدا.
-
ژنان لە کاتی کۆچکردندا دوو هێندە توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت
حەنان سەعیتی دووپاتی کردەوە، ئەو ژنانەی لە لیبیا بەشێوەیەکی نایاسایی کۆچ دەکەن، ڕووبەڕووی چەندین مەترسی جەستەیی و دەروونی و دارایی دەبنەوە.
-
کچانی ئێران شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" زیندوو ڕادەگرن
تابان ز.، دوای کەمبوونەوەی توندی ناڕەزایەتییەکان دەستی کردووە بە نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیوارەکان و دەڵێت: شۆڕش بەردەوامە، لە هەر شوێنێک هاتوچۆی زۆر بێت، لەسەر دیوار و بەرد و ڕێگاکانی دەنووسم، بۆ ئەوەی کاروانی شۆڕش بەردەوام بێت.
-
شلێر بە بەخێوکردنی پەلەوەر بژێوی ژیانی دابین دەکات
ژنانی کورد هەر لە کۆنەوە تا ئێستا ڕەنج و ماندووبونی زۆریان بینیوە بە تایبەتی لە گوندەکاندا، شلێریش وەکو ژنێکی گوند بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی پەلەوەر بەخێو دەکات.
-
ئێران، قەیرانی ئابووری کچان ناچار دەکات قژیان بفرۆشن
دیاردەی فرۆشتنی قژی سروشتی لەناو کچان و ژنان لە ئێران لەم دواییانەدا، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ژیانیان، دوابەدوای تێکچوونی ئابووری، بێکاری و هەژاریی بەربڵاو لەو وڵاتە، پەرەی سەندووە.
-
ژنانی حەسەکە پشتگیری لە بڕیاری دادگاییکردنی بەکرێگیراوانی داعش دەکەن
ژنانی شاری حەسەکە کە کوڕەکانیان بە دەستی داعش شەهید بوون، پشتیوانی بڕیارەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەکەن بۆ دادگاییکردنی بەکرێگیراوانی داعش.
-
مریەم بە وەرزش بەسەر فشاری کۆمەڵایەتی زاڵ دەبێت
مریەم ئیسماعیل، وەرزشکار کە بەرەنگاری فشاری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە، خۆی ئامادە دەکات بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە بەرزکردنەوەی کێش کە بە وەرزشی پیاوان ناسراوە.
-
ڕۆژێک لەگەڵ ژنانی بێریڤان
ژنانی گوندەکانی شاری جولەمێرگ لەگەڵ ئەوەی دەچنە زۆزان بۆ شیردانی مەڕەکان، ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ڕێگای هاتوچۆی خراپ، کە ژیانی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە.
-
-
نەبوونی فەرمانبەری ژن و نەخوێندەواری تاڵیبان گەندەڵی کارگێڕی زیاد کردووە
دوای هاتە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان، ژنان لە کارەکانیان دوورخرانەوە و نەخوێندەواری فەرمانبەرانی تاڵیبان کارەکانی لە دامەزراوەی حکومی ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا قورسکرد و کارمەندەکانیان نەیانتوانی بەڵگەنامەکان چاپ بکەن.
-
"ژنانی ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە تێکشکاندنی داعش لە شەنگال"
ژنان هەمیشە یەکەم داگیرکارییان بەسەردا کراوە و لە کاتی داگیرکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، دەکوژران و بە کۆیلە دەکران، چالاکوانێکیش دەڵێت: ژنانی ڕۆژئاوا ڕۆڵی سەرەکییان هەبوو لە ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان لەو کۆمەڵکوژییە.
-
گوڵستان ئۆسۆ: ڕێکخراوە مرۆییەکان بە چاوی سیاسی سەیری کۆچبەران دەکەن
گوڵستان ئۆسۆ، هاوسەرۆکی کاروباری پەنابەران لە هەرێمی جزیرە ئاماژەی بەوەکرد، ڕێکخراوە مرۆییەکان لە کامپەکانی سەرێکانی و واشۆکانی بە چاوی سیاسی سەیری کۆچبەران دەکەن و وتی: پێویستە پرسی وێستگەی ئیلۆک بە شێوەیەکی مرۆیی چارەسەر بکرێت.
-
"ژنان بەهۆی خەتەنەکردنەوە ڕووبەڕووی کێشەی دەروونی دەبنەوە"
ئەندامێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی باس لە خەتەنەکردنی کچان دەکات، کە لە هەموو ڕوویەکەوە بە تاوان هەژمار دەکرێت، ڕاشیگەیاند، لە هەرێمی ڕاپەڕین خەتەنەکردنی کچان کەم بووەتەوە.