ژیان
-
سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی منداڵانی تەل ڕەفعەت هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا
ژنانی کانتۆنی شەهبا کۆمەڵکوژی منداڵانی تەل ڕەفعەت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لەبیرە، کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی داگیرکەری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩.
-
کێشە خێزانیەکان وایکردوە ژنان پەنا ببەنە بەر خۆسوتاندن
ئەقڵیەتی پیاو سالاری، کێشەی کۆمەڵایەتی، ئابووی، دەروونی و نەبوونی هۆشیاری وای کردووە خۆسوتاندنی ژنان زیاد بکات و ببێتە نەریتێک، کە نەک کێشەکان چارەسەر ناکات بەڵکو قوڵتری دەکاتەوە.
-
هاوڵاتیان دەربارەی تەماشاکردنی دراما تورکییەکان هۆشیار بوونەتەوە
بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو تەماشاکردنی درامای تورکی کەمبووەتەوە، بەشێک لە هاوڵاتیان هۆشیاریان لە بارەیەوە هەیە و دەزانن کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر ژینگە و خێزانەکانیان.
-
کولتوور و زاڵبوونی پیاوسالاری؛ کوشتنی ژنان بە ناوی شەرەف
زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری، کولتووری کۆمەڵگە و سزا نەدانی تاوانباران وایکردووە کە ژنان بکوژرێن بە بیانووی شەرەف لەلایەن کەسە نزیکەکانی خێزان و خێڵ و بنەماڵەوە.
-
ئیدلب، پشتگوێخستن ئازاری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاتر دەکات
منداڵانی کامپەکانی ئیدلب ژیانیان هێندەی تر سەختتر بووە دوای ئەوەی ئازارەکانی کەمئەندامی و تاڵیی ئاوارەیی تەنگی پێهەڵچنیون، نەبوونی لایەنی پەیوەندیداریش بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری کامپەکانیان هێندەی تر ماف و ژیانی لیسەندونەتەوە.
-
پاش جیابوونەوەی هاوژینەکان، توندوتیژی پیاوان هەر بەردەوامە ... ٢
چیرۆکی کاڵێ یەکێکی دیکەیە لەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، کاڵێ دوای ئەوەی بڕیار دەدات گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی هەڵوەشێنێتەوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە و دوای هەڵوەشاندنەوەش لەسەر توندوتیژییەکان بەردەوام دەبێت.
-
پاش جیابوونەوەی هاوژینەکان، توندوتیژی پیاوان هەر بەردەوامە ... ١
ژنان لە ژێر فشاری کۆمەڵگە ناچار بە هاوسەرگیری دەکرێن، دواتر بەهۆی توندوتیژییەکانی ژیانی هاوژینییانەوە نائومێد دەبن، تەنانەت دوای جیابوونەوەشیان ڕێگری لە بینینی منداڵەکانیشیان دەکرێت.
-
"ئێمە کۆبانێ بە ڕۆح و گیان دەپارێزین"
ژنانی کۆبانێ تووڕەیی و کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و وتیان: "ئێمە باوەڕمان بە سەرکەوتنمان هەیە، بەتایبەتی وەک ژنان، ئێمە دەستکەوتەکانمان و وڵاتەکەمان دەپارێزین و پێشەنگایەتیی سەرکەوتن دەکەین".
-
توندوتیژی وەک مۆتەکە لە پاش جیابوونەوە لە ژنان نابێتەوە
هەرچەندە یاسا و دادگا بوونیان هەیە و بە پێی یاسا پێویستە ژنان لە پاش جیابوونەوە لە هاوژینەکانیان توندوتیژیان بەرامبەر نەکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە مافیشیان پێشێلدەکرێت و منداڵ دەبێتە زەرەرمەندی یەکەم.
-
زمانی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی دراماوە وا دەکات توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان بکرێت
پێنەدانی بەرنامەی باش و جدی بە ژنان لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەخشکردنی دراماو بەرنامەی کات بەسەر بردن وای کردوە ژنان بکەونە ژێر کاریگەری دراماو بەرنامەکان و توندوتیژیان بەرامبەر بکرێت.
-
داهاتووی گەنجان لە هەرێمی کوردستان بە هاوسەرگیرییەوە گرێدراوە
داهاتوی گەنج لە هەرێمی کوردستان کە بەهۆی سیستم و سیاسەتەوە ناڕون دەبیندرێت، بۆ ژنان جیاوازترە، چونکە تاکە ئامانج دەخرێتە هزریان هاوسەرگیری کردنە.
-
"گوندی ژنوار ڕێگەچارەیە بۆ ژیانی ئازاد"
هێڤی جوان، ئەندامی بەڕێوبەرایەتی گوندی ژنوار لەبارەی دروستکردنی گوندەکەو تێکۆشانی ژنان لە دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی وتی: "ژیانی گوندی ژنوار لە ژیانی دەرەوە ناچێت، زاڵبوون و کۆیلایەتی و توندوتیژی لە گوندەکەدا نییە".
-
"ژنان بەهۆی ژنبوونیانەوە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت"
لەگەڵ ئەوەی بەشی زۆری ژنان درک بە توندوتیژی ڕۆژانە بۆ سەریان دەکەن، بەڵام هێشتا تەواوی کۆمەڵگە هۆشیاری لەبارەی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ژنان نییە و تا دێت حاڵەتاکانیش زیاد دەکەن.
-
ئاڵتون و ماددە لە هاوسەرگیریدا لە ژیانێکی ئازادەوە بۆ کۆیلەکردنی ژن
داب و نەریتی باوی کۆمەڵگە بۆ هاوسەرگیری ژنان بەرامبەر بڕێکی زۆر لە ئاڵتون "زێڕ" ژنی لە مرۆڤەوە کردووەتە کاڵا، لە کاتێکدا ئاڵتون هیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر پێکەوە مانەوە و هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکان.
-
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵانی کچ و ژنانی گەنج گەشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
ناهۆشیاری کۆمەڵگە لە تێڕوانینان بەرامبەربە ژنان و زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە هەرێمی کوردستان وایکردووە دەستدرێژی بەرامبەر بە منداڵی کچ و ژنانی گەنج زیاد بکات و ئەمەش ببێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی، حکومەت کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی یاساکان.
-
حکومەت چاوی بڕیوەتە دەرماڵەی خوێندکاران
لە ساڵی ٢٠١٤ەوە حکومەتی هەرێم دەرماڵەی خوێندکارانی بڕیووە، تەنها ساڵی پار لەژێر فشاردا چەند مانگێک دەرماڵە درا، ئەمەش دەیسەلمێنێت حکومەت چاوی بڕیوەتە دەرماڵەی خوێندکاران لە جیاتی ئەوەی هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنێت.
-
"یەکگرتنی ژنان وەڵامی تێکۆشانی شەهید ناگیهانە"
خەبات و ئازادی ژنان لە باشوری کوردستان ترسی لای نەیارانی کورد زیاتر کردووە، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی لە ناوبردنی شۆڕش و خەباتی ئازادی ژنان دەدەن، لە بەرامبەردا ژنان بە تێكۆشانەکانیان درێژە بە شۆڕشی هزری ژنان دەدەن
-
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کار بۆ پاراستنی گەل و هێنانەدی ئاشتی دەکەن
زرگان ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هێرشی دەکرێتە سەر و بۆردومان دەکرێت، لەپێناو پاراستنی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەردەوام لە کاردان.
-
"هەوڵدراوە لە ڕێگەی میدیاوە توانای ژنان بشاردرێتەوە"
بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵدەدەن کە توانای ژنان بشارنەوە و سەرنجی بینەر بە قسەکردن لەسەر جەستەی ژن ڕابکێشن، چالاکوانێکیش دەڵێت: کۆمەڵگە ناوەڕۆکی ژن تەماشا ناکات
-
"بە سەرکەوتن لە لابردنی حیجابی زۆرە ملێ، یەکسانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیش بەدی دێت"
ژنانی ناڕازی کە ئێستا لە شەقامەکاندا دەجەنگن، گەیشتن بە ئازادی بە زەمینەیەک بۆ یەکسانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەزانن و دەڵێن، ئەم نەوەیە چیتر باوەڕی بە چاکسازی نییە، بەڵکو تاکە ئاواتی ئەوەیە بۆ لابردنی ئەم دەسەڵاتە