هاژە باست: خویندکاری زانکۆ، ڕۆژنامەنوس و سەرپەرشتیاری گروپی کچانی مێخەک دەکات

هاژە کچیکی دەف ژەنە لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگەیاندنکار و لە ڕێکخراوی چەپک کاری خێرخوازی دەکات و سەرپەرشتیاری گروپی دەفژەنی میخەک دەکات.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هاژە باست حمە غەریب  لە شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە ساڵی ٢٠١٨ بەشی ژمێریاری وەرگیراوە و لە ئیستادا خەریکی دەف ژەنینە.

 

هاژە باس لەوە دەکات کە لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا ئارەزووی لە ئامێری کەمانچە هەبووە بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکارەوە وازی لێ هێناوە.

 

 لە ڕێگەی فێرگەوە فێری ئامێری دەف بووم

هاژە باست، لە بەر حەز و خولیای زۆری بۆ ئامێری دەف بڕیاریاری داوە بێتە فێرگەیەک و فێری دەف بێت بۆیە لە ساڵی ٢٠١٩ بەتەواوی لەگەڵ ئامیری دەف دەست و پەنجەی نەرم دەکات و بەم شێوەیە باسی دەکات: " بریارمدا بێمە فێرگەی مەحوی چونکە دەست بەردارم نەبوون تا بووم بە ژەنیاریکی باش و لەگەڵ هاوڕێکانم گروپی کچانی مێخەکمان دامەزراند کە خەونی لە مێژینەیم بوو."

 

بەشداری دوو چالاکی گروپینمان کردووە و لە پلانماندایە گروپەکەمان فراوان بکەین

لە میانەی دامەزراندنی گروپی کچانی دەفژەنی مێخەک بەشداری دوو چالاکیان کردووە و وەک سەرپەرشتیاری گروپی دەف ژەن باسیکرد و وتی: " تا ئیستا دەستپێکێکی زۆر باش بووە بۆمان و بەشداری دوو فێستیڤاڵمان کردووە و ئامانجمانە گروپەکەمان بکەینە گروپێکی گەورە و هەرچەندە ژمارەمان کەمە بەڵام خوازیارین لە داهاتوو دا بیکەینە  گروپێکی گەورە لە سەرجەم شارەکانی کوردستاندا ئەنداممان هەبیت."

 

بڕوانامە مەرج نیە بۆ کار کردن

هاژە باست خۆی بە نمونە دەهێنێتەوە بۆ ژنان و وتی مەرج نیە بروانامە ببیتە هۆی ئیش کردن و وتی: " من نە ئیشەکەم پەیوەندی بە بروانامەکەمەوە هەیە نە خولیاکەشم بەڵکو بروانامەی ژمێریاری و راگەیاندن وەک ئیش کاری پێدەکەم و هونەرەکەش وەک حەز و خولیایەک تەنها هەوڵ و ماندووبوونەکانی خۆمە هەر چوار بوارەکەم کۆ کردوەتەوە و حەزم بۆی هەبووە و لەسەر جەمیان سەرکەوتوو بووم بۆیە پێویستە ژنان چوارچێوەی چوار دیوارە بێنە دەرەوەو بتوانن کار بکەن و هەوڵبدەن چیژ لە حەزو ئارەزوەکانیان ببینن."