شۆڕشی ژنان: مێژووی بەرخۆدان و بونیادنانی خودێکی ئازاد
شۆڕشی ژنان کە تەڤگەریەکی چالاکانەی ژنانە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئامانجی گەیشتنە بە ئازادی و یەکسانیی، کە لە بەرخۆدانی لە دژی داعش و بونیادنانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدا دیاربوونە و ئیلهامبەخشەشیشن بۆ تەڤگەرییەکانی دیکەی ژنان.
 
					بەرائەت جەلی
ڕەققە- ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێشەنگایەتی و بەشداری سیاسیدا دەگێڕن، ئەوان پۆستی پێشەنگایەتی لە کەرتە جیاجیاکان لە چوارچێوەی سیستەمی خۆبەڕێوەبردندا هەڵدەگرن و هەوڵدەدەن پڕۆژەی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی دارایی خۆیان و گەیشتن بە ئازادی ئابوورییان دەستپێبکەن، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئامادەیی چالاکانەیان لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگ و گشتگیردا.
بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی هێرشی سیستماتیکی هێزە دوژمنکارەکان دەبنەوە کە دەیانەوێت ڕۆڵی خۆیان تێکبدەن و دەستکەوتەکانیان بکەنە ئامانج، بەڵام شۆڕش بە پێشەنگایەتی ژنان، ئاڵەنگاریەکی توند و تۆڵە بۆ ئەو تێڕوانینە نەریتییەی کە وەک بوونەوەرێکی لاواز وێنایان دەکات، ئەم شۆڕشە هێز و ئیرادەی خۆیان لە بەرگریکردن لە مافەکانیان و مافەکانی کۆمەڵگەکەیان نیشانداوە، توانای خۆیان بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ڕاستەقینە و بونیادنانی داهاتوویەکی دادپەروەرانەتر دووپاتکردووەتەوە.
''بەرخۆدانی ژنان بەردەوامە''
عەدالەت عومەر، سەرۆکی دەسەڵاتی ژنان لە خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتی کردەوە، کە شۆڕشی ژنان لە ناوچەکەدا گۆڕانکارییەکی گەورەی پێکهێناوە لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە، تیشکی خستۆتە سەر ڕزگاری ژنان، بەتایبەتی لەگەڵ ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوبەری لە جزیرە، کۆبانێ و عەفرین.
ڕوونیشیکردەوە، شۆڕش سیمایەکی ناوازەی هەیە کە لە خەبات و بەرخۆدانی ژنانەوە سەرچاوەی گرتووە، ژنان لێهاتوویی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا سەلماندووە، بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا، سەرپێچیان لەو ئایدۆلۆژیایانە کردووە کە ئەم دۆمەینەیان لە پیاواندا قەتیس کردووە، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاری و ئازار و داب و نەریتە بەرتەسککەرەوەیانەی کە ئازادییان سنووردار دەکات، جگە لە هەڕەشەکانی تورکیای داگیرکەر و ڕژێمی بەعس و حکومەتی کاتی سووریا و هێرشەکانی داعش، بەرخۆدانی ژنان بە هێز و ئیرادە بەردەوامە.
هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنان لە ساڵانی ڕزگارییدا، ئاماژەی بە بەشداری چالاکانەیان کرد لە شەڕەکانی ساڵی ٢٠١٤ دژی داعش، کە تیایدا تەڤگەری خۆیان دامەزراند و توانای خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێزانە نیشان دا، جەختی لەوەش کردەوە، کە پرسی ژنان سنوورە جوگرافییەکان تێدەپەڕێنێت، وە پرسێکی جیهانییە و هاواری "ژن، ژیان، ئازادی" لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە گەیشتووەتە ئێران و فەرەنسا و هیندستان و لوبنان و عێراق.
جەختی لە گرنگی بەستنەوەی خەباتی ژنانی سووریا بە بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنانی جیهانییەوە کردەوە، شۆڕشی ژنان بە تەنها بە خۆڕاگری سەربازی نەزانێت، بەڵکو پڕۆژەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتە نەریتییەکان و دووبارە داڕشتنی کۆمەڵگە لەسەر بناغەکانی دادپەروەری و یەکسانی.
''دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان''
عەدالەت عومەر ئاماژەی بەوەدا، کە ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سەرانسەری بوارە جیاوازەکاندا دەستکەوتی بەرچاویان بەدەستهێناوە، لە کایەی سەربازیدا یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنان "ئاسایش" لەگەڵ هێزەکانی پاراستنی مرۆیی "هەپەژە" بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی کۆمەڵگە دامەزران، لە کایەی سیاسیدا بنەمای هاوسەرۆکایەتی پەسندکرا، دڵنیابوون لە ئامادەبوونی ژنان لە کامپەکانی پێشەنگایەتی وەک ئەنجومەنی جێبەجێکردن و ئەنجومەنی داد و گەلان، بە نوێنەرایەتی٥٠% لە بنەڕەتەوە تا سەرەوە، ئەمە جگە لە تەرخانکردنی فەرمانگە بۆ ژنان لە هەر کامپێکدا.
هەروەها ئاماژەی بە بوونی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی ژنانی وەک کۆنگرەی ستار، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا و ئەنجومەنی ژنانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ دەیان ڕێکخراوی دیکەی پەیوەندیدار بە کاروباری ژنان کرد، لە بەرەی یاساییدا یاسا بۆ پاراستنی مافی ژنان لە بابەتی سەرپەرشتیکردن و جیابوونەوە و میراتدا دەرکرا و توندوتیژی دژی ژنان لە چوارچێوەی یاسای خێزاندا بە تاوانبار ناسێندرا.
وتیشی: کۆمین و ئەنجومەنەکانی ژنان دامەزران بۆ بەهێزکردنیان لە بڕیاردان، هەروەها ئەکادیمیای تایبەتمەند کرانەوە، وەک ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، جگە لە پرۆگرامی خولی پەروەردەی و هۆشیاری بە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا.
ڕوونیشیکردەوە، کاندیدکردنی ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی خۆبەڕێوبەری بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، دەستکەوتێکی بەرچاوە کە ڕەنگدانەوەی کاریگەریی جیهانی ژنانی کوردە، ئەم کاندیدکردنە نوێنەرایەتی دانپێدانانی نێودەوڵەتی دەکات بە ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتیدا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی داکۆکی توندی ئیلهام ئەحمەد بۆ پڕۆژەی خۆبەڕێوبەری و ڕەتکردنەوەی هاوتەریبی لەگەڵ هەر تەوەرێکی پاوانخوازانە، هەروەها تیشکی خستە سەر بانگەشەکردنی ئیلهام ئەحمەد بۆ دۆزی ژنانی کورد و سووریا لە کۆڕگە نێودەوڵەتییەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوروپا، هەروەها خەباتی ژنان لە ناوچەکە سنوورەکانی تێپەڕاندووە و بووەتە بەشێک لە تەڤگەری ژنانی جیهانی.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ڕێکخستنی ژنان بنەڕەتییە بۆ بونیادنانی پڕۆژەیەکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک، یەکگرتووی ژنان بە مەرجێکی بنچینەی بۆ سەرکەوتنی هەموو شۆڕشێک لەسەر ئاستی نیشتمانی دەزانێت، خوازیاری گواستنەوەی ئەزموونی شۆڕشی ژنانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ شارەکانی تری سووریا و جیهان بوو.
عەدالەت عومەر، بەرپرسی دەسەڵاتی ژنان لە خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک، لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە، کە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” چیتر تەنها هاوارێک نییە، بەڵکو بووەتە بانگەوازێکی جیهانی بۆ هەموو ژنێک کە لە پێناوی شکۆمەندی و ئازادیدا خەبات دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم هاوارە نوێنەرایەتی سەرەتای شۆڕشێکی هەمەلایەنە دەکات و باوەڕی ڕاستەقینە لەوەدایە کە نیشتمان نییە بەبێ ژن.
