لە گوندی دار تەفیە گەڕانەوەی لەقلەق بە چالاکی پیرۆزکرا
گوندی دار تەفیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە "گوندی لەقلەقەکان" ناسراوە، ساڵانە بە بۆنەی "ئاشتەوایی لەگەڵ سروشت" ئاهەنگی گەڕانەوەی لەقلەقەکان دەگێڕدرێت، ئەم چالاکییە هەم هۆشیاری لای خەڵک سەبارەت بە ژینگە دروست دەکات و هەم ئابووری گوندنشینەکان زیندوو دەکاتەوە

ئیسرا عەزیزی
مەریوان – ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەقلەقەکان کۆچ دەکەن، لەگلەگەکان دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ گوندی دار تەفیە کە دەکەوێتە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە بۆنەی "ئاشتەوایی لەگەڵ سروشت" ئاهەنگی گەڕانەوەی لەقلەقەکان بەڕێوەدەچێت، لە سایەی ئەم چالاکییە ئابووریی خەڵکی ناوچەکەشدا دەبوژێتەوە، لە چالاکییەکەدا گۆرانی و هۆنراوەو وتار و سەرنج ڕاکێشانی خەڵک بۆ لەناوچوونی سروشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی هەمووان ئاگاداری بن.
گوندی لەقلەقەکان
گوندی دار تەفیە بە "گوندی لەقلەقەکان"یش ناسراوە. لەم ساڵانەی دواییدا خەڵکێکی زۆر لە ئێران و جیهانەوە سەردانی ئەو گوندە دەکەن، گوندنشینەکان هێلانەیەکی سەلامەت بۆ لەگلەگەکان دروست دەکەن، بەم شێوەیە ڕەوەکە لە ناوچەکەدا دەمێننەوە و ژمارەیان زیاد زیاد دەکات، لە گوندی دار تەفیە ژنان بەرپرسیارێتی باخچەکانیان لە ئەستۆ گرتووە، هەروەها ئەو ژنانەی ئاژەڵی ماڵی بەخێو دەکەن، منداڵەکانیان فێری خۆشەویستی بۆ ئاژەڵ دەکەن، ئەمە تاکە خۆشەویستی نییە لە گوندی دار تەفیە بۆ پەلەوەرەکان، هەروەها خەڵکی گوندەکان دیاری بە یەکتر دەدەن و زۆربەی ئەو دیاریانە هێلانەی پەلەوەرن.
گوندنشینێک بە ناوی شەمشە بەهرامی ڕاپۆرتی دا کە یەکەم لەقلەق ٧ ساڵ لەمەوبەر هاتۆتە گوندەکەیان و وتی: گوندنشینەکان هێلانەیەکیان بۆ دروست کردووە و دواتر وردە وردە ژمارەیان زیادی کردووە، ساڵانە چوار هێلکە دادەنرێت، ژمارەیان وردە وردە زیادی کرد و ئێستا لێرەن بۆ مانەوە، گرنگ نییە بۆ کوێ بچن هەمیشە دێنەوە بۆ ئەم شوێنە، چونکە مرۆڤەکان بە باشی ئاگاداری جەستەیان دەبن و فەزاکەیان جوان دەکەن. لەقلەقەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا کۆچ دەکەن و نزیکەی هەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر گەڕانەوەیان بۆ گوندەکە.
سەردانی لەقلەقەکان ئابووری زیندوو دەکاتەوە
شەمشە بەهرامی ئاماژەی بەوەدا کە هەموو کەسێک لە گوندەکەدا زۆر نەرم و نیانن لەگەڵ لەقلەگەکان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لەقلەقەکان هیچ زیانێک بە ئێمە و کێڵگەکانمان ناگەیەنن، لەقلەق خۆراک بۆ ماسی و مار و ئاژەڵەکانی تر دابین دەکات، باڵندەی دایک ئاگاداری هێلکەکانی دەبێت، باڵندەی باوکیش ڕاو دەکات و دەیانهێنێتەوە، هەروەها ژنانی گوندەکە خواردن و خواردنەوەیان بۆ دەهێنن و ئاگاداریان دەبن، ئێستا تەنها چەند دانەیەکیان گەڕاونەتەوە، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی هەموویان ژمارەیان زیاد دەکات، خەڵکی تاران و قشم و ناوچەکانی دیکە بۆ لەقلەقەکانی ئەو گوندە سەردانی ئەو گوندە دەکەن، شەقامەکانی گوندەکە پڕن لە خەڵکی کە سەردانی گوندەکە دەکەن.
شەمشە بەهرامی ڕایگەیاند، دوای زیادبوونی سەردانەکان بۆ گوندەکە، ژنانیش ئەمەیان وەک دەرفەتێک زانیوە و وتی: ژنانی گوندەکە کاغەز، جلوبەرگی ناوخۆیی، ئەڵقە، ملوانکە، گوارە و کەلوپەلی هاوشێوە دروست دەکەن و دەیفرۆشن، هەروەها خواردنیش دەفرۆشن، پیاوان ئەم کارە ناکەن، تەنها ژن و منداڵان دروستی دەکەن و دەیفرۆشن.
هۆشیاری ژینگەیی دروست بووە
چالاکوانانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان کە بەشدارییان لەو چالاکییەدا کردبوو، ڕایانگەیاند کە بە هۆی ئەو چالاکییەوە هەستی هۆشیاری لە نێو گەنجاندا هەبووە، ئامانجیان تەنها بۆ خۆشی و کات بەسەربردن نییە و وتیان: پاراستنی ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم سەردەمەدا بووەتە پێویستییەکی گرنگ، ئێمە لەو کەسانە خۆش نابین کە زیان بە سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگەیەنن و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکەنە سەری و لەناوی دەبەن، لەم بۆنەیەدا چەندین جار پرسی وشکبوونەوەی گۆلی زرێباریشمان وروژاندووە، هەروەها ئەو ئاگرکەوتنەوانەی ساڵانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوودەدەن، لە پرسە سەرەکییەکانی ئێمە بوون.