کۆچبەرانی سەرێکانی: ڕۆژێک بە شەرەفەوە دەگەڕێینەوە شارەکەمان
ژنانی ئاوارەی دانیشتووی کامپی نەورۆز لە شاری دێرک لە باکووور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن لە ژیانیان بۆ ئەوەی ڕۆژێک بگەڕێنەوە بۆ شاری سەرێکانی خۆیان کە لەژێر داگیرکاریدایە.
شیرین محەمەد
قامیشلۆ- لە هەر چادرێکدا ئەزموونێکی کۆچکردن هەیە و ئەم ئەزموونە لەلایەن ژنانەوە بۆ منداڵان دەگێڕدرێتەوە، هەوڵدەدەن لە شارەکانیان کە داگیر دەکرێن لەبیر نەکرێن، ئەو ژنانە هیواخوازن بەم زووانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی لە سووریا ڕوودەدەن هیوایان بەرز دەکاتەوە.
ئەو ژنانەی لە شاری سەرێکانییەوە کۆچیان کردووە، کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا داگیری کردووە، ڕایانگەیاندووە کە هەرگیز دەستبەرداری خاکی خۆیان نابن و دژی هەموو سەختییەک تێدەکۆشن.
"ئێمە بەو هیوایەی ڕۆژێک بگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان دەژین"
ڕەجە عەبدو، کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە سەرێکانییەوە کۆچی کردووە و ماوەیەکە لە کامپی نەورۆزدا دەژی و ڕووبەڕووی کێشەی ئاوارەبوون بووەتەوە وتی: لە خاکەکەمان ئاوارە بووین و زۆر قورس بوو بۆ ئێمە، ژیان لەم کامپانەدا زۆر بە ئازارە، ئەم ئازارەش بە جۆرێکە کە تەنانەت ئەوانەی بە ئارامی لە ماڵەکانیاندا دەژین، ناتوانن بیخەنە بەرچاویان، ئەم چادرانە کە بۆ دەربازبوون لە گەرمای هاوین و سەرمای زستان پێویست ناکات بەجێی بهێڵین، وەک چێشتخانە و ژووری میوان و تەنانەت حەمامیش بەکاردێن. ئێمە ناتوانین خۆمان ڕابگرین و هەموومان بەو هیوایە دەژین کە ڕۆژێک بگەڕێینەوە سەر خاک و ماڵەکانمان، منداڵان مافی ژیانێکی پاریزراویان هەیە، ژیان لە ماڵی خۆم لەگەڵ منداڵەکانم خەونی من و هەموو دایکە کۆچبەرەکانە، ڕێگای دەربازبوون لە سەختییەکانی کۆچکردن گەڕانەوەمانە بۆ زێدی خۆمان، داوا لە هەرکەسێک دەکەین کە گوێی لە دەنگی ئێمەیە و ویژدانیان هەیە، هاوکارمان بن بۆ گەڕانەوەمان بە پارێزراوی، با ئەزموونی کۆچکردنمان لێرە کۆتایی بێت.
"دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانمان"
ئەڤین مستەفا، لە بەردەم چادرەکەی وەستابوو، ئەو سەختییەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، بەم قسانە دەربڕی: ٥ ساڵمان لەم کامپانە تەواو کردووە، لەم چادرانەدا دەژین کە لە گەرمای هاوین و سەرمای زستان نامانپارێزن، ژیان لە کامپەکاندا زۆر سەختە، چەندین سەختی بەسەر دەبەین، دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان، داواکاریی هەموو پەنابەران وەک یەکن، ئەوان دەیانەوێت لە چادرەکان ئازاد بن و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
"کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات"
ئەڤین مستەفا توڕەیی خۆی لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەربڕی و وتی: جیهان چاوپۆشی لە ئازارەکانی کۆچبەران دەکات، گرنگی بە هیواکانمان بۆ ژیانێکی ئاسایی و کێشەکانی ڕۆژانەمان نادات، وەک مرۆڤ لە سەرەتاییترین مافەکانمان بێبەش بووین، لێمان دەپرسن دەتەوێت بگەڕێینەوە بۆ ماڵەکانتان؟ "بەڵام کەس ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی بە سەلامەتی دەگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان.
"چاوەڕێی گەڕانەوەی خاکەکەمانین"
ئەڤین مستەفا سەرنجی بۆ ئەو سەختییانە ڕاکێشا کە ژنان تووشی دەبن و وتی: لە چادرەکاندا ژیانی تایبەتی نییە، کاتێک پەردەی چادرەکە دەکرێتەوە، خەڵک خۆیان لەسەر شەقام دەبیننەوە و ڕووبەڕووی هەموو شتێک دەبنەوە، پێویست ناکات لە چادردا بژین و چاوەڕێی گەڕانەوەی خاکەکەمانین، ژنانی ناو چادرەکان، بەتایبەت ژنانی دووگیان دوو ئەوەندەی ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان دەبنەوە، ناچارن منداڵەکانیان لەو ناوچانە پەروەردە بکەنم شوێنی جلشۆرەکان لە چادرەکانەوە دوورن، هەروەها چێشتخانەکانیش، کەس هەست بەو شتە ناکات کە ئێمە هەستی پێدەکەین، ژیان لەناو چادردا زۆر جیاوازە، تیشکی خۆر دەستمان دەمانسوتێنێت، بە هیوای گەڕانەوە بۆ ماڵەکانمان دەژین، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، شەڕمان کرد و تا ئێستاش خەبات دەکەین، ئێمە و منداڵەکانمان ڕۆژێک بە شەرەفەوە دەگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان.