تەواوی بارگرانی بوومەلەرزەکە و ژیان لەسەر شانی ژنانە
ڕوکەن ئەسەن، پسپۆڕی دەروونناس ڕایگەیاند، لە دوو ساڵی دوای بوومەلەرزەکە، ژنان پێش ئەوەی بتوانن ماتەمینی بگێڕن، تەواوی بارگرانی ژیانیان لە ئەستۆ گرتووە، مرۆڤەکان بە تەنیا ماونەتەوە، ئەمەش زەبر و زەنگەکانیانی قووڵتر کردووەتەوە.
مەدینە مامەدئۆغڵو
مەڕەش- ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣دا بە گوڕی ٧.٨ و ٧.٦ پلەی ناوەندی شاری مەرەشی گرتەوە، شوێنەوارێکی بەجێهێشت کە لە یادەوەریی خەڵکدا دەمێنێتەوە، بەو پێیەی کاریگەریی لەسەر ١١ شار هەبووە، ئەم بوومەلەرزەیە وەک یەکێک لە کارەساتە وێرانکەرەکانی باکووری تورکیا لە مێژوودا تۆمارکرا.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٥٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، تەنها لە مەرەش سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، لەو شارەدا زیاتر لە ۱۰ هەزار باڵەخانە وێران بوون، ئەو گرفتانەی لە دوو ساڵی دوای بوومەلەرزەکەوە سەریان هەڵداوە، چارەسەر نەکراون، باری ژیانیش لە ئەستۆی ژناندایە، ژنان دەڵێن هەژاری و ناخۆشییەکی وێنانەکراو ئەزموون دەکەن و ژیانێکی سەخت دەژین.
بوومەلەرزەکە نەک تەنها لەڕووی جەستەییەوە مرۆڤەکانی لەناوبرد، بەڵکو شوێنەواری قووڵی دەروونیشی بەجێهێشت، زەبر و زەنگ و فشار و دڵەڕاوکێ کە دوای بوومەلەرزەکە تووشی بوون زۆرە، ئەم حاڵەتە بە تایبەتی لە نێو قوربانیانی بوومەلەرزە لەو ناوچانەی کە ڕاستەوخۆ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، باو و ئاساییە، نەخۆشییە دەروونییەکان وەک دەرئەنجامی حەتمی ئەم جۆرە کارەساتانە سەیر دەکرێن، شارەزایان جەخت لەسەر گرنگی هەوڵی تایبەت دەکەنەوە لەو ناوچانەی کە ڕووبەڕووی بوومەلەرزە دەبنەوە.
"پێویستە پشتگوێ نەخرێن"
ڕۆکەن ئەسەن ئەندامی دەستپێشخەری دەروونناسانی میزۆپۆتامیا (DER-MEZ) تێبینییەکانی خۆی سەبارەت بە ناوچە بوومەلەرزەییەکان بۆ ئاژانسەکەمان باسکردو ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا هیچ کارێکی دەروونی کۆمەڵایەتی لە ناوچەی بوومەلەرزە بۆ بەڕێوەبردنی ساتەکانی قەیران ئەنجام نەدراوە، باسی لەوەشکرد لە هەموو بابەتەکاندا پێداویستییەکانی ژنان پشتگوێ خراوە و لەبیرکراون و وتیشی: لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا هەوڵەکانی پشتیوانی دەروونی کۆمەڵایەتی لە ٦ی شوباتەوە لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەناڵە نێودەوڵەتییەکانەوە هەڵسەنگێندراون، هەرچەندە هەوڵ هەبووە بۆ گەیشتن بەو بوارە لە کاری دەروونی کۆمەڵایەتیدا، بەڵام بینیمان کە ئەمانە زۆر سنووردار ماونەتەوە، وەک کاتەکانی تری قەیران لە وڵاتدا، ئەم قەیرانە بە دەستی مرۆڤ گۆڕاوە بۆ دۆخێکی زەبربەخشتر.
"'ژنان ئەزموونی پرۆسەی ماتەمینییان نەکردووە"
ڕوکن ئەسەن کە بە تایبەتی سەرنجی بۆ دۆخی ژنان ڕاکێشا، ڕایگەیاند کە ژنان پێش ئەوەی بە پرۆسەی ماتەمینیدا تێپەڕن، تەواوی بارگرانی ژیانیان لە ئەستۆ گرتووەو وتی: ئەم زەبر و زەنگە لە یادەوەری کۆمەڵایەتیماندا ماوەتەوە، ژنان لە بەرامبەر میکانیزمەکانی هەژاری و بێبەشیدا مانەوە، ئەو ژنانەی کە لە گروپێکی بێبەشدان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە هەوڵیان داوە هەموو بارگرانی ژیان بخەنە سەر شانیان پێش ئەوەی بە پرۆسەی ماتەمینیەکەدا تێپەڕن، هەرچەندە ئەمە بۆتە میکانیزمێکی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ئەوان، بەڵام وەک ئەو کەسانەی لە بواری تەندروستی دەروونیدا کاردەکەین، زۆر بە ڕوونی بۆمان دەرکەوتووە کە زەبر و زەنگەکە لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا ئاڵۆزتر و قووڵتر دەبێتەوە، لە بەرامبەردا کاری دەروونی کۆمەڵایەتی زۆر سنووردار بوو، زۆرێک لە ژنان نەیانتوانی دەستیان بەو پشتگیرییە دەروونی کۆمەڵایەتییە بگات کە لە هەندێک بواردا پێشکەش دەکرا.
"ژنەکان یادەوەرییەکی زەبربەخشیان ئەزموون کرد"
ڕوکن ئەسەن ڕایگەیاند کە لە پرۆسەی لەم شێوەیەدا دۆخی زەبر و زەنگ بە شێوە و نەخۆشی جیاواز خۆی دەردەخات و وتی: ئەو ژنانەی لە گوندەکاندا دەژین بە تایبەتی بە سەختی دەستیان بەم پاڵپشتییانە دەگات، تەنانەت زۆرێکیان نەیانتوانی پێی بگەن، چونکە ئەوان دەرئەنجامەکانی میکانیزمێک دەژیان کە ژیان لە دوورەوە، مانەوە لە دوورەوەیان ئەزموون دەکرد، ئەو ژنانەی نەیانتوانی دەستیان بەم پشتیوانییە بگات، لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا زیاتر و زیاتر هەستیان بە کەلێنی نێوان خۆیان و کۆمەڵگە دەکرد و بارگرانی ئەم بەرخۆدانەیان لەسەر شانیان دەگرتە ئەستۆ، ئەو ژنانەی کە بە تەنیا مابوونەوە و پشتیوانی پێویستیان وەرنەگرتبوو، لە بەرامبەر ئەم زەبر و زەنگەدا ناچار بوون ڕووبەڕووی واقیعی ژیانی خۆیان ببنەوە، ئەم ژنانە کە خەمەکانیان لەبیرچووەوە و گریانیان نەبیسترا، لە ڕۆژانی دواتردا ڕووبەڕووی کاردانەوەی جەستەیی بوونەتەوە، یەکێک لەو ناوچانەی زۆرترینی ئەم دۆخانەمان تێدا بینی بینی، ناوچەی بوومەلەرزە بوو.
تێبینی دەکرێت کە گیانلەدەستدانی گوماناوی لە ناوچە بوومەلەرزەییەکان لە زیادبووندایە، ڕوکن ئەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵی خۆکوشتن و زیادبوونی داواکاری بۆ پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتیش پەیوەندی بە گۆشەگیرکردنی ژنانەوە هەیە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: دەتوانین بڵێین بەپێی ئەو داتایانەی لە سەمسورەوە دەستمان کەوتووە و زۆرینەی ئەو داواکاریانەی پێشکەش بە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی کراوە، گلەیی لە بێدەسەڵاتی و نادڵنیایی توندیان کردووە، ئەم نادڵنیاییەش وایکردووە ژنان خۆیان بکوژن، بەتایبەتی کە بارودۆخی شارە خاپوور بووەکان ناڕوون بوو و ئەو بەڵێنانەی لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە درابوون جێبەجێنەکران، خەڵک بەتەنها لەگەڵ بارودۆخی خۆیان مانەوە، کە بە چارەنووسی خۆیانی دەزانن.