خشتی قوڕ فەرهەنگێکە تا ئێستاش لە لادێکانی دێرەزوور بەردەوامە

خەڵکی گوند و شارۆچکەکانی دێرەزۆر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەنا بۆ بەکارهێنانی خشتی قوڕ یان "لابان" دەبەن، وەک بەدیلێک بۆ چیمەنتۆ، چونکە تێچووی کەرەستەی بیناسازی زۆرە.

زەینەب خەلیل

 

دێرەزور- خەڵکی گوند و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی گرانی نرخی کەرەستەی بیناسازی دەستیان بە دروستکردنی خانوو لە خشتی قوڕ کردووە.

 

بیناسازی بە خشتی قوڕ پیشەیەکی بۆماوەییە کە خەڵکی گوندەکان بۆ دروستکردنی دیوار و خانوو بۆ ئاژەڵ بەکاریان دەهێنا، بەڵام لە ئەنجامی پەرەپێدانی کەرەستەی بیناسازی سەرەتایی، لە زۆرێک لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور خانووە قوڕەکان لەناوچوون، هەندێکیشان ئەم کارە وەک سەرچاوەیەکی داهات بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ڕۆژانەیان دادەنا.

 

مەریەم عەلی یەکێکە لە ژنانی لادێی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور سەبارەت بەو هۆکارانەی کە وایان لێکرد لە پیشەی دروستکردنی خشتی گڵین کار بکات، "ئێمە ئەم پیشەیەمان کرد بۆ ئەوەی بتوانین بژێوی ڕۆژانەمان دەستەبەر بکەین، بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانمان و بۆ ئەوەی ئێمە و خەڵکی دیکەی ناوچەکە کە توانای دەستەبەرکردنی کەرەستەی بیناسازی بنەڕەتیان نییە وەک پۆڵا و چیمەنتۆ سوودمەند بن".

 

وەک مریەم عەلی ڕوونی دەکاتەوە، دروستکردنی خشتی قوڕ یەکێکە لەو پیشە سەختانەی کە هەوڵی جەستەیی زۆری دەوێت سەرەڕای کەمترین دەستکەوتەکانی، ئەوان ناچارن لەم پیشەیەدا کار بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن لە کاتێکدا کە بەدەست بارودۆخی سەختی ژیان و قەیرانی ئابووری دەناڵێنن، سەبارەت بە چۆنیەتی دروستکردنی خشتی گڵین و ئەو کەرەستانەی لە پێکهاتەکەیاندا بەکاردێت، دەڵێت "ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی خاک و پەڕۆ و ئاو لە دروستکردنی خشتی گڵین بەکاردەهێنین، کە بڕێکی دیاریکراو تێکەڵ بە یەکتر دەکرێت بۆ ئەوەی هەویرێکی گڵین دروستبکرێت و دەیکەینە ناو قاڵبەکان کە لە ئاسن یان دار دروستکراون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا خشتی گڵین بەکۆمەڵ دروست دەکەین، لەوێدا قاڵبەکە دابەش دەکەین بۆ دوو بەش لە شێوەی کوب لە سەرەتای مانگدا کاتێک گەرمای خۆر بەرز دەبێتەوە تا مانگی تشرینی یەکەم بە درێژایی وەرزەکە خشتی گڵین دروست دەکەین ، و ٣ بۆ ٤ ڕۆژ چاوەڕێ دەکەین تا بە تەواوی وشک دەبنەوە.

 

"دروستکردنی خشتی گڵین لە کۆنەوە بۆمان ماوەتەوە"

مریەم عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ خشت ​​دروست دەکەن، بەو پێیەی خواستێکی زۆر هەیە لەلایەن خەڵکەوە لەسەر خشتی گڵین بەهۆی کەمی تێچووی و پێویستییان پێی، ئەوە هی باپیرانمانە کە ئەم شێوازەیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردن ماڵەکانیان و لە لەناوچوون پاراستوویانە، لێرەشدا خەڵکی گوندەکان دەخەینەڕوو کە تا ئێستاش بەکاریان دەهێنن بۆ دروستکردنی ماڵەکانیان.

 

سەبحە حەمەد سەرقاڵی دروستکردنی خانوویەکە لە خشتی قوڕ، تا لە تێچووی دروستکردنی خانووی مۆدێرن کە لە چیمەنتۆن، ڕزگاری ببێت، دەڵێت: ئەو خانووانەی لە خشتی قوڕ دروستکراون گونجاوە بۆ بارودۆخی کەشوهەوا، بە تایبەت لە لادێکان، چونکە لە هاویندا ساردن و لە زستاندا گەرمن، ئەو خانووانەی لە خشتی قوڕ دروستکراون ساڵانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەو پێیەی بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا مەترسی داڕمانی لەسەرە، ئەگەری هەیە دیوارەکان لاواز بن و لەژێر کاریگەری باراندا بچەمێنرێنەوە و تووشی داڕمان ببن.