دانیشتووانی شاخ سەرەڕای سەختی بە کەلەپوورەوە دەنووسن
لە هەندێک ناوچەی تونس ژنان لە دەوروبەرەی ناوچە شاخاوییەکانیانەوە نیشتەجێن، سەرەڕای هەموو ئەو ئاڵەنگاریانە پابەندن بە پاراستنی کەلەپوور و دابو نەریتی ناوچەکە.

نەزیهە بو سعیدی
تونس-سەرەڕای زیادبوونی ڕێژەی کۆچکردن لە ناوچە شاخاوییە گوندنشینەکانەوە بۆ ناوچە شارییەکان بەدوای ژیانێکی باشتر و ئاسانتردا، ژنانی ناوچەی ئوم عەلاق لە زانووشی پارێزگای قەفسەی تونس بەردەوامن لە پاراستنی شوێنەکەیان، کەلەپوور،داب و نەریتی خۆیان، لەوانە جل و بەرگ و خواردن و گۆرانی و بەخێوکردنی بزن و مەڕ.
پێشکەشکردنی کەلەپووری ناوچەکە
لە دەرەوەی چوارچێوەی سەرجەم دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان و دوور لەو دەستپێشخەریانەی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەرژەوەندی ژنان پێویستە وەک چاودێری،هۆشیاری، هاوکاری ئەنجامیداوە، بە دەستپێشخەری تایبەتی ژنی ناوچەکە لە کامپی زەردوب، 'کۆبوونەوەی ژنان'رێکخرا.
تێیدا نمایشی کەلەپووری پێشکەش کرا، ئامادەکاری بۆ مانگی کەلەپووری کرا، کە لە ١٨ی نیسان دەستیپێکرد.
ئەم کۆبوونەوە کە تێیدا ژنان تامەزرۆی لەبەرکردنی جوانترین جلوبەرگی نەریتی ناوچەکەن، ڕازاندنەوەکانیان بە خشڵی نەریتی تەواو دەکرد، نمایشی هونەری نەریتی پێشکەش بە سەردانکەران دەکرا، بەکارهێنانی ئامێری بەندیر و دەربوکە و پێشکەشکردنی گۆرانی کەلەپووری کە داپیرەکان لە کاتە خۆشەکانی ژیاندا دەیان وتتەوە.
ژنانی ناوچەکە ترسی لەناوچوونی کەلەپوورەکایان هەیە، بەهۆی گرنگی نەدانی منداڵدانی کچانی ئەمڕۆ بۆ لەبەرکردن و گرنگیدان بە گۆرانی ڕاپ و گۆرانییە مۆدێرنەکانی تر.
ساڵیحە بن عامر وتی: من هەموو ئەو گۆرانیانە و جۆرەکانی تر لە دایک و پورەکانمەوە لەبەر کرد،بە درێژایی نەوەکان پارێزگارییان لێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ناوچەکە دەوڵەمەندە بە گۆرانی کەلەپووری و ژنان هێشتا دەیپارێزن و جاروبار دووبارەی دەکەنەوە، وتی: ئێمە هەوڵ دەدەین بە منداڵە کچەکانمان بیگەیەنین، بەگشتی منداڵانی کچانی ئەمڕۆ قبوڵی ناکەن گۆرانیە کەلەپووریەکان لەبەر بکەن لە بەرامبەر گرنگیدان بە گۆرانییە مۆدێرنەکان.
ڕوونیشیکردەوە کە ژنانی ناوچەکە حەز بە بەخێوکردنی ئاژەڵ دەکەن لەوانە مەڕ و بزن، کڵاوی خۆر "چەتر" دروست دەکەن،قوڕ دەکەن بە مەنجەڵ، حەز دەکەن خواردنە تەقلیدییەکانی وەک بەرکۆکش ئامادە بکەن، ژنانی ناوچەکە دابونەریت و هەموو ئەو شتانەی پەیوەستە بە کەلەپووری ماددی و مەعنەوی دەپارێزن، لەسەر ئاستی خێزان و ناوخۆ بەکاری دەهێنن.
ساڵحە بن عامر وتی: پارکی زەردوب دەرفەتێکی بۆ ڕەخساندووین تا بەرهەمەکانمان پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەین، بەڵام پێویستی بە چاودێری دەسەڵاتدارانی ناوخۆ و ناوچەکە هەیە، بۆ ئەوەی بیکەنە شوێنێکی گەشتیاری کە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناوچەکە،بەمە بەرهەمی ژنان هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەخێوکردنی ئاژەڵداری بەتایبەتی مەڕ و بزن یەکێکە لەکارە سەرەکییەکانی هاوڵاتیانی چیاکان، بەخێوکردنیان وەک سەرچاوەی بژێوی ژیان و خۆراکین، بۆ شیر و گۆشتەکەیان بەخێو دەکرێن.
خەدیجە بنت ڕەمەزان وتی: یەکێک لەو خۆراکە سەرەتاییانەی کە ئێمە هەڵیدەگرین "بسیسە"، ئامادەی دەکەین بۆ ئەو کەسانەی کە بەیانیان دێن بۆ بڕینەوەی خوری مەڕ، ژنان بەیانیان بزن دەدۆشن و نانی 'کەسرە' و 'غەنی'ئامادە دەکەن و پاشان پارچەی دەکەن و لەگەڵ شیری گەرم و کەرە تێکەڵ دەکەن و پێشکەشی ئامادەبووانی دەکەن،لە نیوەڕۆدا کوسکۆسی 'مەسلان' لێدەنرێت.
بەگشتی ژنان دەمەوانەیەکی دڵنیایی بۆ ناوچەکانی هاوسنووری شاخەکان دەمێننەوە، نەک تەنها لەڕووی پاراستنی کەلەپووری ئەو ناوچانە، دامەزراندنی نەوەکانی داهاتوو لەو ناوچانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە نەبوونی دانیشتووان دەقۆزێتەوە بۆ هێلانە کردن لەناویاندا.