تالا و نارین... دوو منداڵ لە لایەن تورکیای داگیرکەرەوە مافی ژیانیان لەگەڵ دایک و باوکیان زەوت کرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوو منداڵی کچی بە ناوەکانی نارین و تالا بێ خێزان کردووە. یەکێکیان تا ئێستا لە نەخۆشخانەیە، بەهۆی برینێکی سەختی جەستەو دەروونی ارەسەر وەردەگرێت.

نورشان عەبدی 


کۆبانی-جیهان شکستی هێناوە لە پاراستنی منداڵانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، چۆن شکستی هێناوە  منداڵانی غەززە، بە بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو برین، ئازار زیان لێکەوتووەی کە تووشی دەبن، هەندێکیان پێ یان قاچێکیان لەدەستداوە یان بە کەمئەندامییەوە دەژین، هەندێکیان دایک و باوکیان، یان تەواوی خێزانەکانیان لەدەستداوە. 


"هەتیو" وشەیەکی توند و تیژە کە تەنها ئەوانەی ئەزموونیان کردووە بەڕاستی دەتوانن هەستی پێبکەن. تا کۆتایی ژیانی مرۆڤ شوێنەواری خۆی بەجێدەهێڵێت، پرسی دەروونی بۆ منداڵەکە دروست دەکات. کەواتە چی ئەگەر ئەم دوو دایک و باوکە بە شێوەیەکی پڕ لە ئازار گیانیان لەدەستدا، ئەم دوو منداڵە کچەیان  بە تەنیا جێهێشتوون، کاتێک دەپرسن تاوانمان چی بوو لە نیعمەتی خێزان بێبەش بن؟


نارین، ئەو منداڵەی لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاری بووە

منداڵانی شاری کۆبانی لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژانە باجی تاوانەکانی تورکیای داگیرکەر دەدەن، ژیانی ڕەنگاوڕەنگیان ڕەش دەبێتەوە. نارین عەبدۆی تەمەن ٩ ساڵ لە کۆمەڵکوژییەی تورکیای داگیرکەر لە ١٧ی ئادار بەرامبەر بنەماڵەکەی ئەنجامدا، ڕزگاری بوو، کاتێک ماڵەکەیان لە گوندی بەرخە بتان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج.
نارین، ئەو منداڵە کچە بچووکەی کە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کراوەتە سەر لەگەڵ خێزانەکەی، تا ئێستاش لە نەخۆشخانەیەکی کۆبانی ماوەتەوە، بەدەست خراپی تەندروستی و ناڕەحەتی دەروونییەوە دەناڵێنێت. برینەکانی چاک نەبوونەتەوە، چەندین شکان هەیە لە قاچەکانی و دەستی چەپیدا، هەروەها ڕوشاوی لە دەستی ڕاست و سنگ و بڕبڕەکانی پشتی هەیە. پێویستی بە چەند مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی چاک بێتەوە. دوای نەشتەرگەرییەکە، بارودۆخی تاڕادەیەک جێگیر بووە.

 

ڕاستەوخۆ دوای ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناکەی تورکیای داگیرکەر ئەنجامیدا، نارین ڕزگاربوو، ئەندامانی خێزانەکەی ئاهین، دیجلە، دیلۆڤان، یاسر، ساڵحا، فەواز، ئەڤسیتا و دایک و باوکی غەزاڵە عوسمان عەبدۆ و عوسمان بەرکاڵ عەبدۆ لەدەستدا. تەنها دوو خوشکەکە نارین و ڕۆنیدا ڕزگاریان بووە و بە سەختی بریندار بوون. لەبەر ئەوەی برینەکانی زیاتر بوو لەوەی ژنێکی گەنجی هاوتەمەنەکەی بەرگەی بگرێت، ڕۆنیدا ڕۆژێک دوای کۆمەڵکوژییەکە بەدوای  بە خێزانەکەیدا گیانی لەدەستدا.

 

منداڵێکی لە تەمەنێکی ئاوا بچوکدا کە جەستەی بەو ئازارەوەیە، ڕەنگە نەتوانێت بەرگەی ئەو ڕاستییە بگرێت کە جارێکی دیکە هیچ کام لە خێزانەکەی نابینێتەوە. هەر بۆیە پێیان نەگوترا چی بەسەر خێزانەکەیاندا هاتووە لە ڕۆژی کۆمەڵکوژییەکە، چاوەکانی پڕ لە فرمێسک، چاوەڕێی دایک و باوک و خوشک و براکانی دەکات.

 

نارین عەبدۆ، منداڵێکی ڕزگاربووی کۆمەڵکوژییەکەی ١٧ی ئازار کە لەلایەن تورکیای داگیرکەرەوە ئەنجامدرا، دەڵێت: زۆر شکان و برینم لەسەر جەستەم هەیە، دەست و قاچم ئازاری هەیە، پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە هەوڵدەدەن هاوکاریم بکەن، ئەمە دڵنیام دەکات. بە بێ تاقەتیەوە چاوەڕێی چاکبوونەوەم، هەلی گەڕانەوەم بۆ ژیانم وەک خۆی دەخوازم، من لە پۆلی دووەمم، قوتابخانەکەمان دوورە لە ماڵەوە، بۆیە من و خوشک و براکانم پێکەوە دەڕۆین، مەودای دوور دەڕۆین بۆ ئەوەی بگەینە ئەوێ، سەرەڕای ئەوە من لە خوێندنەکەمدا سەرکەوتووم.

 

تامەزرۆی ئەو ڕۆژانەیە و تەنها ئاواتی ئەوەیە لە نەخۆشخانە دەربچێت. "دەمەوێت زوو چاک ببمەوە تا بتوانم بگەڕێمەوە بۆ ژیانم و ماڵەکەم، بەهار کۆتایی دێت، دەمەوێت یاری بکەم، گوڵ هەڵبگرم، لەگەڵ خێزانەکەم بژیم، بچمە قوتابخانە". کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە دەیەوێت چی بکات کاتێک گەورە دەبێت، وتی: ئەو چارەسەرە باشەی لەلایەن ئەندامانی پزیشکییەوە وەریگرتووە، وای لێکردووە بیر لە بوون بە پزیشک بکاتەوە کاتێک گەورە دەبێت. "هیوادارم کاتێک گەورە بووم ببمە پزیشک بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتی هاوڵاتیان بدەم و چارەسەریان بکەم هەروەک چۆن پزیشکەکان لە نەخۆشخانە بۆم دەکەن.

 

تالا، ئەو کۆرپەیەی کە دایک و باوکی لەدەستدا

تالا عەلی مستەفا، منداڵێکی ساوا کە هێشتا ساڵی یەکەمی تەواو نەکردووە، لە ئەنجامی بۆردومانی دڕندانەی تورکیای داگیرکەرەوە بۆ سەر بەنداوی تشرین، هەردوو دایک و باوکی لەدەستدا. ئەو بە سەختترین ساتەکانی ژیانیدا تێدەپەڕێت، کە بڕیار بوو لە باوەشی دایکیدا بێت.

 

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەکۆزاک لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکرد. بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاو و کارەبا و دەستکەوتەکانی شۆڕش، هێزا و هاوژینەکەی ئەدهەم بەرەو بەنداوی بەرخۆدان، بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن. لە کاتی کردنە ئامانجی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر دانیشتوانی ئەرک لە بەنداوەکەدا، دایک و باوکی تالا گیانیان لەدەستدا.

 

ئەدهەم عەلی مستەفا لە ساڵی ١٩٨٧ لە گوندی حەلنج لە شاری کۆبانی سەر بە ناوچەی فورات لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری کۆبانی تەواو کردووە، پاشان گەشتێکی بۆ جەزائیر کردووە بۆ تەواوکردنی خوێندن، دەرچووی بەشی تەلارسازییە. دایکی هیزا محەمەد مستەفا، لە ساڵی ٢٠٠٢ لە گوندی حەلنج لەدایک بووە و تاکە کچی بنەماڵەکەی بووە.

 

خامە عەلی، ئامۆزای هێزا و ئەدهەم باسی لەوە کرد کە تالا تاکە منداڵی دایک و باوکیەتی. "چاوە بچوکەکانی تالا پڕن لە فرمێسک و خەم و پەژارە، کاتێک لە ڕوخساری هەموو کەسێکدا دەگەڕێت بۆ دایک و باوکی، تاوانی ئەم کۆرپەیە چییە کە ئەو هەموو ئازار و خەم و پەژارەی بەسەردا دێت؟ تالا نازانێت کە جارێکی دیکە دایک و باوکی نابینێتەوە، بەڵام گریانە بەردەوامەکەی پێویستی خۆی بۆ ئەوان دەردەبڕێت.

 

 ئەو منداڵە کچە بچووکە لە ماڵی دایک و باوکیدا لەژێر چاودێری پوریدا دەژی. دەڵێت: کاتێک دایک و باوکی تالا شەهید بوون، تەمەنی ٧ مانگ بوو، نەیتوانی تێبگات چی بەسەریان هاتووە، بە زەردەخەنەوە بەشداری پرسەکانیان کرد، دوای چەند مانگێک لە لەدەست دانیاندا، ئێستا دەتوانێت بەپێ بڕوات و چەند وشەیەک بڵێت. بەبێ ئەوەی قسە بکات، هەست دەکەیت کە بە چاوە بچوکەکەیەوە بەدوای دایکیدا دەگەڕێت، کاتێک گەورە دەبێت و پرسیاری خێزان و دایک و باوکی دەکات، چی پێبڵێین.


ئایا بڵێین بێتاوانییەکەی مەترسی لەسەر سیاسەتی تورکیای داگیرکەر دروستکردووە، بۆیە دایک و باوکی کوژران تا بتوانێت بە تەنیا بژی؟

شایەنی باسە تالا عەلی مستەفا و نارین عەبدۆ تاکە منداڵ نین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ئەنجامی هێرش و پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ناوچەکەیان خێزانەکانیان لەدەستداوە. بە سەدان منداڵ بەهۆی دڕندەیی تورکیاوە تووشی کارەساتێکی بێئەندازە دەبن.