زیندانییەکی سیاسی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە گیانی لەدەستدا
سومەیە ڕەشیدی، زیندانی سیاسی دوای ١١ ڕۆژ لە چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی موفتح لە شاری ورامین، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
هەلومەرجی گیان لەدەستدانی زیندانیان لە زیندانەکانی ئێران، پرسیار لەبارەی ئەو کەمتەرخەمییە پزیشکییە دەوروژێنێت کە تووشی دەبن، بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی، نەبوونی دەرمان، و نەگواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، دەبێتە هۆی گیاان لەدەستدان یان مەترسی لەسەر دەبێت.
سومەیە ڕەشیدی، زیندانی سیاسی کە لە زیندانی قەرچەکی شاری ورامین ڕاگیرابوو، ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی موفتح لە شاری ورامین، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، گیانی لەدەستدا، ئەو ژنە گەنجە ١١ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بووە پێش ئەوەی مردنەکەی ڕابگەیەنرێت.
میدیای فەرمی ئەو هەواڵەیان پشتڕاستکردەوە بەبێ ئەوەی باس لە دواکەوتنی دابینکردنی چاودێری پزیشکی بۆ بارودۆخی ئەو لە زیندان بکات، کە لە ئەنجامی ئەو بارودۆخە جەستەییانەی پێش دەستگیرکردنی تووشی بووە، مردنی ئەو ژنەگەنجەیان ڕاگەیاند.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، سومەیە ڕەشیدی تووشی دووبارەبوونەوەی ئازاریسەرئێشە بووە، بەڵام هەمووجارێک گواستنەوەی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان دواکەوتووە، دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی موفتح لە شاری ورامین و پزیشکەکان ئاستی چاکونەوەییان بە زۆر نزم هەڵسەنگاند، سەرەڕای ئەمەش هیچ پشکنینێکی ورد ئەنجام نەدرا، بەرپرسانی زیندانەکە بە سادەی باری جەستەیی ئەویان وەک "ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان" دەستنیشان کردووە و تەنها دەرمانی هێورکەرەوەیان بۆ نووسیوە، کە ئەم کەمتەرخەمییە لە چارەسەرکردنی حاڵەتەکەیدا بووە هۆی تێکچوونی تەندروستی و خستیە ژێر چاودێڕی چڕەوە.