خوێندکارانی کۆبانێ: خوێندن بە زمانی دایک دەرفەتێکی پیرۆزە
خوێندکارانی خوێندنگەی ئامادەیی لە کۆبانێ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستیان بە ساڵی نوێ کردووە، ئەو خوێندکارانە کە لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا بە زمانی دایک خوێندوویانە، دەڵێن: خوێندن بە زمان و کولتوور و مێژووی خۆمان دەرفەتێکی پیرۆز و پڕ واتادارە.

نورشان عەبدی
کۆبانێ-خوێندکارانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ١٤ی ئەیلوول دەستیان بە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ کرد، هەزاران منداڵ و گەنج کە بە زمانی دایک ەخوێنن، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەگەڕێنەوە بۆ خوێندنگە لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات کە دانیشتووانەکەی بە تەواوی کوردن، خوێندنگە و کەرەستەکانیش بە کوردین. بۆیە لە پۆلی یەکەمەوە تا ئاستی زانکۆ زمانی دایکی کوردی لە بواری پەروەردەدا باڵادەستە.
بۆ ناسینی جۆش و خرۆشی خوێندکاران، ئاژانسەکەمان چووە خوێندنگەی ئامادەیی شەهید هۆگر.
ماوەی ١٢ ساڵە بە زمانی کوردی دەخوێنێت
مەریانا ئەنزا، کە دڵخۆشی خۆی دەربڕی وتی: ماوەی ١٢ ساڵە بە زمانی خۆم دەخوێنم بەبێ پچڕان، ئەمەش دەرفەتێکی گەورەیە"، قۆناغی کۆتایی خوێندنم دەستپێکردووە، کە ئێستا لە پۆلی ١٢م، لە پۆلی یەکەمەوە و تا ئێستاش بە زمانی دایک کەرەستەی خۆبەڕێوەبەری سەرقاڵی خوێندنم، تا ئێستاش بیر لە خوێندن بە زمانی کوردی دەکەمەوە بۆ ئەوەی ببێتە دەرفەتێکی گەورە بۆ خۆم نەک تەنها بۆ خۆم، بەڵکو بۆ هەموو نەوەی ئێمەش دەرفەتێکە کە نەوەکانی دیکە ئاواتەخوازن.
"نەوەی ئێمە بە زمان و کولتوور و مێژووی خۆیەوە گەورە دەبێت"
مەریانا، کە سەرنجی بۆ جەنجاڵی تەواوکردنی خوێندن ڕاکێشا، وتی: ساڵی نوێمان بە خۆشی و جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستپێکردووە، بەتایبەتی کە ساڵی داهاتوو دەست بە زانکۆ دەکەین، ئەمە بۆ من وروژاندنێکی جیاوازە، لە ئێستاوە ساڵێکم لە پێشە، بۆیە هێشتا بڕیارم نەداوە کام بەشە لە زانکۆ بخوێنم، ئەوەی بۆ من گرنگە زانکۆ و زمانەکەمانە.
ئاماژەی بەوەدا کە نەوەی ئەوان ئایندەی کۆمەڵگە دیاری دەکات و ڕایگەیاند کە لە ئێستاوە ساڵ لە دوای ساڵ هەست بە قورسایی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان دەکەن بەرامبەر بە کۆمەڵگە، بەتایبەتی کە ئەوان نەوەیەکن کە بە کولتوور و زمان و مێژووی خۆیانەوە گەورە بوون، ئەمە دەبێتە بناغەیەکی بەهێز بۆ گەشەپێدان و داهاتووی کۆمەڵگە و گەلەکەیان.
"وشە و فشارەکانی پێشکەوتن ئیرادەی منی بۆ خوێندن بەهێزتر کردووە"
دیلان حەمی کە خەڵکی گوندەکانی باشووری کۆبانێیە، ئەزموونی خۆی باسکرد و وتی: وەک دەزانرێت لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو کەرەستە هەن کە جگە لە کەرەستەی خۆبەڕێوەبەری، زۆرێک لە خوێندکاران و خێزانەکان کەرەستەی حکومەتی سووریا هەڵدەبژێرن، من بە شەخسییەت زۆر دڵخۆشم و پەشیمان نیم کە خوێندنم بە زمانی کوردی هەڵبژارد، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش چەندین جار فشارم لەسەر بووە لێدوانەکانی وەک ‘ماددەکانت هیچ داهاتوویەکیان نییە.’ ئەم لێدوانە ئیرادەی منی بۆ خوێندن زیاد کردووە و پەیوەندی منی بەم مادەیە بەهێزتر کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت ئەدەبی ئینگلیزی بخوێنێت بۆ ئەوەی زمان و ناسنامەی خۆی لەگەڵ گەلانی تردا هاوبەش بکات و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ زانکۆ دەمەوێت ئەدەبی ئینگلیزی بخوێنم بە مەبەستی هاوبەشکردن و ناساندنی زمان و کولتوور و مێژوو و بوونم بە زمانە جیاوازەکان و لەگەڵ نەتەوە جیاوازەکاندا، دڵنیام کە خەونەکانم بەدیدەهێنم.
"ئێمە فێردەبین، گەشە دەکەین و کەسایەتی خۆمان بونیاد دەنێین"
هەر لە هەمان چوارچێوەدا فیدان خەلیل، کە بۆچوونی خۆی دەربڕی بەوەی "خوێندنگە بوارێکی گرنگی پەروەردەیە"، وتی: ئێمە ماوەی ١٢ ساڵە بە زمانی خۆمان دەخوێنین، ئەو کەرەستانەی وەریدەگرین زۆر دەوڵەمەندن، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگ و واتادارە ئەوەیە کە فێری زمان و کولتوور و مێژوو و جوگرافیا و بوونمان دەبین، نەک هەر ساڵ لە دوای ساڵ سەرکەوتوو دەبین و قۆناغەکان تێدەپەڕێنین، بەڵکو لە هەمانکاتیشدا پەرە بە زانستی خۆمان دەدەین و کەسایەتی خۆمان بونیاد دەنێین، خوێندنگە بوارێکی پەروەردەییە.
"ژنۆلۆژی گرنگ و واتادارە"
فیدان وتی: واتای ژنۆلۆژی زۆرترین سەرنج بۆ خۆی ڕادەکێشێت و وتی: زۆر وانە کاریگەری لەسەر من هەیە، بەڵام واتای ژنۆلۆژی زۆرترین کاریگەری لەسەر من بەجێدەهێڵێت، ئەم زانستە کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی ئێمەی کردووە زۆر بە گرنگ دەزانم. بەتایبەتی کە وەک ژن خۆمان تێیدا دەبینین و لە ڕێگەیەوە خۆمان دەناسین، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، من زۆر چێژ لەم واتای وەردەگرم. وەک خێزانێک، ئێمە بە تەواوی لە زمانی کوردیدا گەورە بووم، دوو خوشکەکەم مامۆستان و دایک و باوکم بە تایبەتی لە بابەتی زماندا بەشدارن.