ڕێژەی دانیشتوانی ژن لە جیهاندا کەمترە لە پیاوان
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ڕێژەی دانیشتوانی ژن لە سەرتاسەری جیهاندا ڕوو لە کەمبوونەوە دەکەن، بەپێی ئامارەکانیش تەنها لە ١٢٥ وڵاتدا ڕێژەی ژنان زیاترە لە پیاوان.

ناوەندی هەواڵ
نووسینگەی ئاماری ئەوروپا-Eurostat داتای دابەشکردنی دانیشتوانی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دانیشتوان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکردەوە، لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا، ڕێژەی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٪٥ لە پیاوان زیاترە، زۆرترین جیاوازی نێوان ژن و پیاو لە لاتیڤیا تۆمارکراوە کە ٪١٧یە.
لە دوای لاتیڤیا، لیتوانیا دێت کە ٪١٤یە، دوابەدوا، پورتوگال ٪١٢ و ئیستۆنیا ٪١١یە، لە ماڵتا، سلۆڤێنیا، لۆکسمبۆرگ و سوید جیاوازیەکە پێچەوانە بووەتەوە، لەم وڵاتانەدا ڕێژەی پیاوان لە ژنان بەرزترە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ڕێژەی پیاوان لە تێکڕای تەمەنی ١٨ ساڵیدا لە ٪٥ زیاترە لە ژنان، ژنانی تەمەن ٦٥ ساڵ و زیاتر بە ڕێژەی ٪٣٣ کەمترە لە پیاوان لەو تەمەنەدا.
ڕێژەی پیاوان لە وڵاتی هیندستان
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی پیاوان لە ٧٦ وڵاتدا زیاترە لە ژنان، بۆ نمونە وڵاتی لە هیندستان ژمارەی پیاوان ٥٤.٥ ملیۆن زیاترە لە ژنان، دوای ئەوێ وڵاتی چین دێت کە دانیشتوانی پیاو لە ٣٦.٨٣ ملیۆن زیاترە لە ژنان، هەروەها لە ١٢ وڵاتی دیکە جیاوازی ملیۆنێک هەیە لە نێوان پیاوان و ژناندا.
دانیشتوانی جیهان زیادیکردووە
هەر بە پێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمساڵ ژمارەی دانیشتوانی جیهان ٩٠ ملیۆن زیادی کردووە و گەشتووەتە ٧.٨ ملیار دانیشتوو، ڕێژەی ڕەگەزی پیاوان زیاترە لە ژنان، ڕێژەی پیاوان لە هەر ١٠٠ ژنێک، ١٠١.٧ پیاوە.
ت.پ