لە شەنگال پێشوازی لە جەژنی ئێزدی دەکرێت
لە شەنگال جەژنی ئێزدی بە دانانی گڵۆپ لەسەر مەزاری منداڵەکانیان کە بۆ پاراستنی خاکی ئێزدی گیانیان بەختکردووە، دەستیپێکرد.

شەنگال
هەموو گۆڕانێک لە سروشتدا بەرەکەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدیدا هەیە بە درێژایی کات ئەم گۆڕانکارییە سروشتیانە بە شێواز و وێنەی باوەڕە ئێزدیەکان بۆ ئەوان مانادار بووە، یەکێک لەو ڕێگایانە و وێنەکانی ڕۆژووی ئێزدییە لە گۆڕانی سروشتدا، سێ ڕۆژی کۆتایی وەرزی پایز، کاتێک تیشکی خۆر کەمدەبێتەوە، گرینگییەکی زۆریان هەیە. چونکە باوەڕی ئێزدیەکان بە سروشت و ڕۆژەوە دێت، کەمبوونەوەی تیشکی خۆر وەک نیشانەیەکی کۆتایی جیهان دەبینرێت لە دژی ئەو گۆڕانە، کۆمەڵگای ئێزدی بەرەو خێرایی دەست پێ دەکات لە ڕۆژی چوارەمدا ڕووناکی ڕۆژەکە بە گەرموگوڕییەوە دێتە دەرەوە و بەم شێوەیە ڕۆژی چوارەمیش بە جەژنی ئێزدی ناودەبەن و دڵخۆشی خۆیان پێکەوە بەسەر دەبەن، لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ ئەم ڕێچکە و نیگارکێشانە بەم شێوەیە بەردەوام بووە کۆمەڵگای ئێزدی هەموو ساڵێک ئەم جەژنە پیرۆزدەکات دوای فەرمانەکانی ساڵی ٢٠١٤ بۆ ئاهەنگگێڕانی ئەم جەژنە، ڕێگا و سیمبولێکی تر زیادی کرد، لەشەوی جەژندا ڕووناکییەک لەسەر مەزاری ئەو کەسانە داگیرسێنراوە کە لەپێناو پاراستنی ئەم خاک و کۆمەڵگەدا گیانیان بەختکردووە ئەمساڵ لە شەنگال دوای سێ ڕۆژ لە ڕۆژوو، دایکانی ئێزدی بە دانانی ڕووناکی لەسەر مەزاری شەهیدانی ئەم خاکە لە شەهید بەرخۆدان و شەهیدکردنی دڵگەش لە چیاکانی شەنگال پێشوازییان لە جەژنی ئێزدیان کرد.
"هەینی جەژنی ئێزدییە"
دایکە پاکیز جەلال، وتەبێژی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، کە هەروەها منداڵەکەی گیانی بەخشی و شەهید بوو سەبارەت بە مانا و گرنگی ئەم جەژنە بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند و وتی: "ئێمە ئەم جەژنە بۆ شەهیدەکانمان و سەرجەمی خانەوادەکانیان پیرۆز دەکەین ئێمە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕۆژی سێشەممەو چوارشەممەوە پێنج شەممە بەرۆژوو بووین هەینیش جەژنی یەزیدییە ئێمە لە شەوی جەژندا لەگەڵ شەهیدەکانماندا دەبین چونکە ئەو شەڕڤانانە خۆیان بۆ ئەم باوەڕە و ڕێبازی ڕاست بەخت کرد، شایەنی ئەوەن کە ئەمە بۆ ئەوان ئەنجامی بدەین".
"لە ڕۆژی ڕۆژووبوونی ئێزدیدا لە شەنگالیان دا"
سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی سەر شەنگال، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری شەنگال، دایکە پاکیزە وتی: "ئێمە هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنێکی سەرکەوتن ئێمە خوێنڕشتنمان ناوێت، ئێمە هێرش ناکەینە سەر کەس، بەڵام هەموو کەس هێرش دەکاتە سەرمان دواین هێرشی سەر هەڤاڵ مەروان جارێکی تر ویستیان ئێزدیەکان بکەنە ئامانج ئەوانەی کە خیانەتکار و ناپاکن، مەروانیش بەڕۆژوو بوو لە ڕۆژە پیرۆزەکانماندا، هەمیشە هێرش دەکەنە سەرمان هەڤاڵ مەروان هەموو شتێکی کرد بۆ خزمەتکردنی ئەم کۆمەڵگەیە ئەو فەرماندە و سەرکردەیەک بوو بۆ ئێمە".
هەروەها دایکە عەدۆڵ شەمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی لە تەواوی کۆمەڵگای ئێزدی و خێرخوازان جەژنی ئێزدیانی پیرۆزکردو وتی: "ئێمە هاتووین ڕووناکی بخەینە سەر مەزاری شەهیدانمان ڕەنگە هەموو کەسوکاری شەهیدان لێرە نەبن و ئێمە خێزان و دایکین هیچ جیاوازییەک لە نێوان شەهیدەکانمان و ڕۆڵەکانماندا نییە".
"ئێمە کۆیلەی کەس نابین و بڕیار لەسەر ژیانی خۆمان دەدەین"
دایکە عەدۆڵ سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر شەنگال ئەوەشی خستەڕوو، کە هەمیشە هێڵی بەرگری هەڵدەبژێرێت و وتی:" هەڤاڵ مەروان ماوەی هەشت ساڵە بەبێ پچڕان کاری بۆ کۆمەڵگەکەی کردووە دەوڵەتەکان هەموو دەستەیەکیان هەیە و هێرش دەکەنە سەرمان هیچ ویژدان و مرۆڤایەتییەک ئەمە قبوڵ ناکات ئەوان دەیانەوێت کۆتاییمان پێ بهێنن ئێمە شەهید دەبین، بەڵام پشت لە باوەڕی خۆمان ناکەین و نابین بە کۆیلەی کەس".