ژنێکی تەمەن ٣٠٠ ساڵ لە پاکستان بەتەمەنترین کەسی جیهانە

ژنێکی بەتەمەنی دانیشتووی شاری لاهوری پاکستان نزیکەی ٣٠٠ ساڵ تەمەنیەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڤیدیۆی ژنێکی بەتەمەنی پاکستانی لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بڵاوبووەتەوە، دەوترێت ئەو ژنە پیرە تەمەنی زیاتر لە ٣٠٠ ساڵ دەبێت و ناوبانگی پەیدا کردووە، کە خەڵکی شاری لاهوری پاکستانە.

 

ئەو ژنە بەتەمەنە سەرەڕای تەمەنی کە ٣٠٠ ساڵ دەبێت، هێشتا لە ژیان و تەندروستییەکی باشدایە و بەردەوامە لە ژیانی خۆی، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەو ژنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی خەڵكی بە دوایی خۆیدا هێناوە.

زۆرێک لە بەکارهێنەران نکۆڵی لە ژیانی ئەو ژنە تەمەن ٣٠٠ ساڵە دەکەن و هەندێکی تریش پێیان وایە کە چرچی دەموچاو و دەستی ئەو ژنە لەوانەیە بە هۆی نەخۆشی پێستەوە بێت.

 

بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ڕاستیەکانی ژیان و چاوێک بە ئەگەری بایۆلۆجی ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی، دەکرێت ئەمە بە تێڕوانینێکی ڕێژەیی سەیر تەماشا بکرێت.

 

ت.پ