مەغریب، ژنان ڕەتیدەکەنەوە لە ئەنجومەنی کۆمەڵگە دوربخرێنەوە

هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی مەغریب بڕیار وایە بە بێبەشکردنی ژنان بەڕێوە بچێت، بزوتنەوەی دیموکراسیش ئەم هەڵوێستە بە تیرۆرکردنی یەکسانی ناودەبات.

مەغریب

 

لە پاش تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکانی ٨ی ئەیلول، یەکێک لەو دۆخانەی مەغریب پیای تێپەڕدەبێت هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی مەغریبە، وەک لە بڕیارەکاندا دەرکەوتووە ڕێگری لە هەڵبژاردنی ژنان دەکەن بۆ بوونیان بە ئەندام لە ئەنجومەنی ئەو وڵاتە.

 

بزوتنەوەی دیموکراسی لە بەیاننامەیەکیدا کە ٢١ی ئەیلول بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە، هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەن بە بێ بەشداری ژنان بەڕێوە دەچێت، هەروەها ڕێگەیان لێدەگیرێت لە بوون بە سەرۆکی فەرمانگە و شوێنە حکومیەکان، ئەمەش بە تاوانی یاسایی دەناسێنێت.

 

بزوتنەوەکە ڕوونیکردەوە هەڵبژاردن بەم شێوازە وەک وایە، هەموو دەستورەکانی یەکسانی تیرۆر بکرێت، ئاماژەی بەوەشدا هۆکاری سەرەکی دورخستنەوەی ژنان لایەنە سیاسییەکانن.

 

هەروەها تەڤگەری دیموکراسی داوای ئەو ناوانەی کرد کە ڕەتیکردووەتەوە ژنان بەشداربن و ببنە ئەندامی ئەنجومەن، بە پێچەوانەوە دەستوور لەگەڵ پاراستنی مافی ژندایە.