ژنێک لە کرماشان لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

ژنێک لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەقۆو تەور لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. ناوەندی هەواڵ

ژنێک لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەقۆو تەور لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی هەینی ١٨ی شوبات ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بە ناوی "فاتمە سامتی"، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژراوە.

 

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەم ژنە گەنجە بە بیانوی کێشەی خێزانی هاوژینەکەی کوشتویەتی.

 

هەر ڕۆژی هەینی ژنێکی گه‌نجی خەڵکی گوندی "زەردەڵان"ی سەر بە شاری هەلیلان، بە ناوی "تاهیرە شەفیعی"، تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن باوکی هاوژینەکەیەوە کوژراوە.