ژنانی ئەفغانی لە دژی نەکردنەوەی خوێندنگاکان خۆپیشاندانیان کرد
ژنانی ئەفغانستان کۆبوونەوە و بە دروشمی "نان، کار و خوێندنەوە و حیجاب، بەهانەی پیلانەکە دژی ژنانە" داوای کردنەوەی خوێندنگاکانی ژنانیان کرد.
ناوەندی هەواڵ
قەدەغەی تاڵیبان لەسەر پەروەردەکردنی ژنان و منداڵانی کچ بەردەوامە، ئیدارەی تاڵیبان لەڕای گشتی نێودەوڵەتیدا بەڵێنیدا درێژە بەخوێندنی ژنان بدات ئەمجارەیان بە وتەی " ئەگەر جل و بەرگی قوتابخانە بەپێی یاسا بێت، کلتوور و دابونەریتی ئەفغانی دابمەزرێنێت و بەپێی ئەوە بڕیاری کردنەوەیان دەدرێت"، بەڵام بەبێ کرانەوە خوێندنگەکانی داخست.
لە ئەفغانستان کە چەند مانگێکە خوێندنگەکانی ژنان و منداڵانی کچ داخراون بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە بکرێنەوە، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە تا بەیاننامەیەکی تر دواناوەندی و ئامادەییەکانی ژنان بە داخراوی دەمێننەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان دوێنێ خوێندکارەکانی پۆلی یەکەم تا پۆلی ١٧ لە چەند خوێندنگایەک لە کابول ئامادەبوون، بەڵام بەرپرسانی خوێندنگاکان بە پۆلی شەشەکانیان وتووە کە تا فەرمانێکی دیکە نەچنە خوێندنگەکان، دەبوایە لەفاریاب زەنگی خوێندن بەئامادەبونی مامۆستایانی ژن بوایە بەڵام ڕێگە نەدرا.
ژنانی ئەفغانی لەخۆپیشاندانێکدا کاردانەوەیان بەرامبەر داخستنی ئامادەییەکانی ژنان لەئەفغانستان نیشانداو ژنانی خۆپیشاندەر لە یەکێک لە پارێزگاکانی باکوری ئەفغانستان بە دروشمی "نان و کار و خوێندنەوە و حیجاب بەهانەی پیلانی دژی ژنانە" داوای کردنەوەی خوێندنگایان بۆ ژنان کرد.