لە ئەفغانستان ژنێکی گەنج هاندرا بۆ خۆکوشتن

لە کابولی ئەفغانستان ژنێک هاندرا بۆ خۆکوشتن و دانیشتوانی پایتەخت شاهیدی ڕووداوەکە بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرت، کوشتاری ژنان زیادی کرد و هەموو ڕۆژێک هەوڵی خۆکوشتن زیاتر دەبێت، لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ژنێکی گەنج کە ناو و ناسنامە و زانیاری نەزانراوە هاندرا بۆ خۆکوشتن.

 

ئەو ژنە گەنجە کە لە نهۆمی چواری بیناکەدا وێنەی گیرابوو، نازانرێت بۆچی و چۆن هانی خۆکوشتنی دا، بەڵام زۆرێک لە هاوڵاتیان شاهیدی ئەو ڕووداوە بوون کە لە کۆڵانێکی زۆر پڕی کابولدا ڕوویدا.