ژنانی ئەفغانی لە بەرامبەر قەدەغەکردنی خوێندن ناڕەزایەتییان دەربڕی

ژنان و چالاکوانانی ئەفغانی لەبەرامبەر قەدەغەکردنی خوێندن بۆ منداڵانی کچ لە تەمەنی ٦ ساڵ و بەرەو سەرەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

مامۆستایان  و چالاکوانانی ژن لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان خۆپیشاندانێکیان دژی قەدەغەکردنی خوێندنی منداڵانی کچی تەمەن ٦ ساڵ و گەورەتر کرد، ئەو مامۆستا و چالاکوانانە کە لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە لە کابول کۆبوونەوە وتیان کە ئەو بڕیارەی تاڵیبان قبوڵ ناکەن، ژنانی ئەفغانی بە وتنی "خوێندنگەکان بکەنەوە" و "ئێمە دادپەروەریمان دەوێت" بە دروشم و لافیتە داواکارییەکانیان دەربڕی و ئەو گرتەیەیان کە لەسەر هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بڵاوکردەوە کە ئامادەیان کردبوو.

 

ژنان گەمارۆدران

ژنانی ئەفغانی بەجلوبەرگی خوێندنگە و تیانوس و پەرتوکی خوێندن بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، لە چالاکییەکەدا لەبەردەم وەزارەتی پەروەردەدا، ژنان لە لایەن سەربازانی تالیبانەوە گەمارۆ دران، ناچاربوون لە ژێر گەمارۆدان چالاکیەکانیان ئەنجام بدەن.