ژنانی ئەفغانی: جیهان لە ئاست ئەفغانستان کەڕ و لاڵە

ژنانی ئەفغانی خواستیان دژی هەژاری کە دوای داگیرکاری تاڵیبان زیادی کردووە، ڕێپێوان بکەن، مۆڵەتیان پێنەدراوە و ڕێگری لە وێنەگرتنی ڕۆژنامەنووسان کرا، دواتر ژنان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد و ڕایانگەیاند کە هەشت منداڵ لە برسێتیدا گیانیان لەدەستداوە و جیهان لێی بێدەنگە.

کابول

 

ژنانی ئەفغانی لە شاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان بە ناوی "تەڤگەری خۆسەری ژنانی چالاکوانان" گردبوونەوە دژی ئەو هەژارییەی ڕووبەڕووی ئەفغانستان بووەتە دوای داگیرکاریی تاڵیبان.

 

تاڵیبان ڕێگەی نەدا کە ڕێپیوانی ژنان دەستپێبکات و گەمارۆی چالاکوانانی دا و ڕێگری کرد لە ڕوماڵی ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان داواکاری و چالاکیەکەیان بە مۆبایلەکانی خۆیان بڵاوکردەوە.

 

ژنان بە چالاکی دانیشتن گردبوونەوەکەیان درێژەپێدا، دەربارەی دۆخی وڵاتەکەیان، وتیان: منداڵان هەموو ڕۆژێک بەهۆی برسێتیەوە دەمرن، بۆچی جیهان ئەمە نابینێت؟ جیهان، تۆ کەڕ و لاڵیت بەرامبەر ئەو دڕندەییەی کە ئێمە تێیدا دەژین.

 

٨ منداڵ بەهۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە

لە ئەفغانستان برسێتی و هەژاری گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، خێزانەکان ناچارن منداڵەکانیان بفرۆشن یان لە نەخۆشخانەکاندا بەجێیان بهێڵن چونکە ناتوانن بەخێویان بکەن و چاودێری منداڵەکانیان بن، لەو ماوەیەشدا بەهۆی برسێتییەوە ٨ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

 

ت.پ