بکوژی پنار گولتەکین سکاڵای لەسەر دایکی گولتەکین تۆمار کرد

بکوژی پنار گولتەکین، جەمال مەتین ئاڤچی، بە بیانوی ئەوەی شەفیقە گولتەکین هەڕەشەی لێکردوە و سوکایەتی پێ کردووە، سکاڵای لەسەر تۆمار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتووە، شەفیقە گولتەکین بە جەمال مەتین ئاڤچی وتوە کە "وەک سەگێک دەتکوژم" دوای ئەوەی زانیبووی کچەکەی لە کەیسی ٢٦ی نیساندا سوتێنراوە، بەو هۆیەوە بە بیانووی سوکایەتی و هەڕەشە لێکردن، جەمال مەتین سکاڵای لەسەر دایکی پنار تۆمار کرد.

دوای سکاڵاکە لێکۆڵینەوە لەگەڵ شەفیقە گولتەکین دەستیپێکردوەو دەبێت وتە بدات.

 

چی بوو؟

پنار گولتەکین، خوێندکاری زانکۆی موغلا سیتکی کۆچمان لە فاکەڵتی زانستە ئابوری و ئیدارییەکان، لە ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٠ بێسەروشوێن بوو، جەمال مەتین ئاڤچی، کە وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکان دەستگیرکرابوو، ئەو دانی بەوەدا ناوە کە لەو شەڕەی ڕوویدا ئەو کچە گەنجە خنکا، تەرمەکەی لە بەرمیلێکدا سوتاوە و کۆنکرێتی بەسەردا ڕژاوە.

 پینار گولتەکین کە دۆزرایەوە لە ناوچەی هایزان-ی شاری بەتلیس بەخاک سپێردرا، جەمال مەتین ئاڤچی لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی "کوشتنی خەڵک بەتوندوتیژی و ئەشکەنجە" دەستگیرکرا.