ژنانی ئەفغانی بەجل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە لەسەر سەپاندنی جلی ڕەش ناڕەزاییان پیشاندا
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جلی ڕەشی تاڵیبان کە بەسەریاندا سەپاندوون، ژنانی ئەفغانی وێنەی خۆیان بە جلی ڕەسەنی ئەفغانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە .

ناوەندی هەواڵ
گروپێک لە ژنانی ئەفغانی سەر بە بزوتنەوەی تاڵیبان کە لە ئێستادا لە ئەفغانستان بەڕێوەدەبێن، لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی زانکۆی کابول کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بیرۆکەی تاڵیبان قبوڵ بکەن، ئەو ژنانەی کە لایەنگری بزوتنەوەی تاڵیبان بوون جلی ڕەش و داخراویان لەبەر دەکرد کە تا چاوەکانیان دیار نەبوو. لەوەش زیاتر پێناسەی کەلتووری ئیسلامی ئەفغانی لەو جلوبەرگانەدا لەبەر دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە چالاکوانانی ژنانی ئەفغانی وێنەی خۆیان بە جلی ڕەنگاوڕەنگی ئەفغانی لە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و ناڕەزاییان بەرامبەر بە جلوبەرگی تاڵیبان پیشاندا کە بەسەریاندا سەپێندراوە.
ژنانی ئەفغانی بە تاڵیبانیان وت "ئەو جلانەی کە لایەنگرانی تاڵیبان لەبەریان دەکەن کلتوری ئەفغانی نین، جلی ڕەنگاو ڕەنگ و قەشەنگ کلتوری ئەفغانیە".