ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لەسەر شەقام بە قامچی لە ژنێکیان دا
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە کە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەندامانی بزووتنەوەی تاڵیبان لەسەر شەقام بە قامچی لە ژنێکیان داوە.

ناوەندی هەواڵ
بزوتنەوەی تاڵیبان لە ١٥ی ئاب دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات چالاکوانان ڤیدیۆیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا پیاوان بە جلی ئەفغانی و ئەندامانی بزووتنەوەی تاڵیبان، ژنێک قامچی دەکەن و ژنەکە هاوار دەکات و داوای یارمەتی دەکات، هاوکات دەیان کەس کە لە شەقامەکان دەپەڕنەوە سەیری ڕووداوەکە دەکەن و هیچ کەس دەستوەردان ناکات.
هەرچەندە ئەو ڤیدیۆیە تا ڕادەیەک ڕوون نییە، بەڵام ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی تاڵیبان لە ڕێگەی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە بەڵێنی دا کە ڕێز لە ئازادی بگرێت و مافی پەروەردە و خەبات بدات.
جێگای ئاماژەیە، کە کۆنترۆڵکردنەوەی تاڵیبان بۆ ئەفغانستان کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ و ٢٠٠١ دا درێژەی هەبوو، کاری دڕندانەی دژ بە ژنان وەک سەربڕین و کوشتن هەبوو.