ژنانی ئاوارەی عەفرین داوای لابردنی گۆشەگیری دەکەن

ژنانی ئاوارەی کامپی بەرخۆدانی شەهبا داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریی تووندی ئیمرالی دەکەن کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەیە.

 

شیرین عەلی

شەهبا-  ژنانی ئاوارەی عەفرینی دانیشتووی کامپی پەنابەرانی بەرخۆدانی شەهبا، بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خستەڕوو.

 

"داوای کۆبوونەوە دەکەین"

ئەسیێ عەبدۆ جان، ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وتی: "وەک کەسوکاری شەهیدان خواستی ئێمە تێپەڕاندنی پارێزەرە بۆ ڕێبەر ئاپۆ سەرۆکمان پێشەنگایەتیی ژنی کوردی کرد و لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا ڕێگای کردەوە، بۆیە ئێمەی ژنانی کورد دەڵێین کە بەبێ سەرۆک ژیان بۆ ئێمە نییە و داوای ئازادی سەرۆکمان دەکەین".

 

"ئازادی ئێمە بەندە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ"

فیدان ئەلیکۆ وتی: "ئێمە ژنانی عەفرین کە ئاوارەی هەرێمی شەهباین، ڕێگە نادەین خواستی دوژمن لە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دوور بکەوێتەوە هەرچەندە دوژمن پلانی شەڕی تایبەت و هێرشی زیاتر دەکات، بەڵام ئێمە لاواز نابین و بە هێز دەوەستینەوە، ڕێبەرئاپۆ هەمیشە بۆ یەکسانی گەلانی ستەملێکراو تێدەکۆشێت ئێمە داوا لە ڕێکخراوی سی پی تی دەکەین کە بەشداری لەمەدا بکەن. ئازادی ئێمە لەگەڵ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆیە".