ژنانی شەهبا لە دژی پیلانگێڕیی ڕێپێوانیان کرد

بە پێشەنگایەتیی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین، ژنانی شەهبا لە دژی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ڕێپێوانیان کرد.

شەهبا

 

یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری هەرێم و کۆمەڵەی ژنانی ئازاد لە شەهبا بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم ڕێپێوانیان کرد، ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بە تۆڵەسەندنەوەی ژنان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" لە گوندی تلقیری سەربە کانتۆنی شەهبا دەستیپێکرد و لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵەی شەهیدان لە گوندەکە کۆتاییهات، ئایشە مەحمود بەناوی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارەوە باسی لە پیلانگێڕییەکە کرد.

 

"ئامانجی پیلانگێڕەکان تێکشکاندنی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتییە"

ئایشە مەحمود ئامانجەکانی پیلانگێڕەکانی هەڵسەنگاند و وتی: "بە پیلانگێڕیی ویستیان پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکبشکێنن لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا گەلی کورد و ئازادییەکانیان کردە ئامانج، بە بەرخۆدانی گەل، ئامانجی داگیرکەران تێکشکا و پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیش لە هەموو جیهاندا دەنگی دا، بە ڕۆحی ئەو بەرخۆدانە ئێمە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمرالی بە جەستەیی ڕزگار دەکەین و ژیانێکی ئازاد دروست دەکەین".

 

"ئامانجی یەکەممان ئازادیی ڕێبەری ئاپۆیە"

بە ناوی بەڕێوبەرایەتیی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین، ریم دادا دەستی کرد بە قسەکردن لەسەر ئیدانەکردنی پیلانگێڕییەکە و وتی: "وەک ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین، ئامانجی یەکەممان ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان فەلسەفەی نەتەوەیی دیموکراتی و ئازادیی گەلان لەناوبەرن و عەقڵییەتی دەسەڵاتخوازی خۆیان بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنن ئێمە هەرگیز واز لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ناهێنین و لەو هەنگاوەدا پەیڕەوی دەکەین".

 

"ئێمە داگیرکاری تێکدەشکێنین"

فاتمە سلێمان، بەڕێوبەری کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پیلانگێڕییەکەو ڕایگەیاند: "ئامانجمان لەم ڕێپێوانەدا شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی سەر ڕێبەری ئاپۆیە، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە دەستیپێکردووە و تا ئەو ئەم پیلانگێڕییە بە واتای نەهێشتنی فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆیە، کە بەسەر خەڵکدا دابەشکراوە، ئێمە نامەیەکمان هەیە بۆ دەوڵەتە داگیرکەرەکان کە هەرگیز ناتوانن ویست و پرۆژەکانمان تێکبشکێنن و سەرکوت بکەن ڕێبەری ئاپۆ بۆ ئازادی ژنان و گەنجان بیرۆکەی نەتەوەیی دیموکراتی هێنایە پێشەوە و ئێمە وەک کۆنگرەی ستار ئەم بیرۆکەیەمان هەیە ئێمە واز لە چالاکیەکانمان ناهێنین تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و عەقڵییەتی داگیرکەران تێکبشکێنین".

 

"بە شێوازی شەڕی تایبەت درێژە بە پیلانگێڕییەکە دەدەن"

ڕۆسل عەبد ئەلحەمید، وتەبێژی خوێندکارانی دیموکرات و ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی عەفرین، وتی: "ماوەیەکە هیچ زانیارییەکمان لە ڕێبەر ئاپۆ نەبیستووە و تا ئێستا پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ئێمە بەردەوامە، ئەمەش شێوازێکی شەڕی تایبەتە بۆ سەرکوتکردنی ویستی خەڵک لەگەڵ ئەم گروپەدا، ئێمە هەمیشە کاردانەوە و هەڵوێستمان دەبێت بەرامبەر بەو پیلانگێڕییە و هەڵوێستەکانمان نیشان دەدەین و ئیدانەی ئەو پیلانگێڕییە دەکەین".