ژنانی پێکهاتە جیاوازەکان لە شاری یەریڤان کۆبوونەوە

ژنانی پێکهاتە جیاوازەکان لە شاری یەریڤان کۆبوونەوە و کێشەی ژنانیان لە وڵاتەکەیاندا تاوتوێ کرد.

یەریڤان

 

لە شاری یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان، یەکێتی ژنانی ئازاد لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، لەگەڵ ژنانی ئەرمەنی، ئاشوری، ئۆکرانی، ڕووسی، جۆرجی و هیندی کۆبوونەوەی ڕێکخست، لە کۆبوونەوەکەدا، ژنانی پێکهاتە جیاوازەکان کێشەکانی ژنانی وڵاتەکەیان بە زمانی خۆیان هەڵسەنگاند، سێیرانە جەلاد، ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد، لە سەرەتادا مافی قسەکردنی وەرگرت و ڕۆژی جیهانیی ژنانی لە ٨ی ئادار پیرۆز کرد.

 

سێیرانە جەلاد لە سەرەتادا ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانی ژنانی کورد لە کوردستان و هەموو جیهان بڵاوبووەتەوە، نمونەیەکە بۆ هەموو ژنانی جیهان و وتی:" ئەمە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ بووە".

 

"دەبێت ئێمەی ژنان تێکۆشان زیاتر بکەین"

زێمفیرا میرزایڤا، پەرلەمانتاری ئەرمەنییەکان وتی: "پێویستە ئێمەی ژنان بەرگری لە خۆمان بکەین و تێکۆشانی خۆمان پێشبخەین".

 

نوێگیان لیانا میهۆیان ئەوەی خستەڕوو، کە یەکێتی ژنانی ئازاد گرنگی بە کارکردن دەدات نەک تەنها بۆ ژنانی کورد لە ئەرمەنستان، بەڵکو لەگەڵ ژنانی خەڵکی دیکە.

 

"دەمانەوێت تێکۆشانمان لەگەڵ ژنانی کورد زیاتر بکەین"

هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان، ئیلا تۆڤماسیان، وتی: "ژنانی کورد زیاتر ڕێکخراون و بۆ ئازادی هەموو ژنان تێدەکۆشن هەروەها دەمانەوێت لەگەڵ ژنانی کورد ڕێکخراو و خەباتێکی وەهامان هەبێت".

 

"ئازادی لە ڕێگەی تێکۆشانەوە بەدەستدێت، بۆیە نابێت بچینەوە ماڵەوە"

مامۆستا سانتۆش ئەرورا، کە لە زانکۆی ئەرمەنستان وانەی هیندی دەڵێتەوە، وتی: "بۆ ئەوەی مافەکانمان بەدەست بهێنین، نابێت لە ماڵەوە پشوو بدەین ئێمە دەبێت هەمیشە تێکۆشان بکەین".