ژنان لە باشوری یەمەن لە ئاهەنگی ٨ی ئاداردا هونەرەکەیان نمایش کرد

ئەنجومەنی باڵای ژنانی باشوری ئەنجومەنی کاتی یەمەن بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی "ژنانی باشور بنیاتنەری گۆڕانن" ئاهەنگێکیان سازکرد.

ئەنجومەنی باڵای ژنانی باشوری ئەنجومەنی کاتی یەمەن بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی "ژنانی باشور بنیاتنەری گۆڕانن" ئاهەنگێکیان سازکرد.

 

نور سەریب

یەمەن- ئەنجومەنی باڵای ژنانی باشوری ئەنجومەنی کاتی یەمەن بە بەشداری ژنانی پارێزگاکانی باشور لە شاری عەدەنی پایتەختی کاتی بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان بە دروشمی "ژنانی باشور بنیاتنەری گۆڕانن" ئاهەنگێکیان ساز کرد، لەکاتی ئاهەنگەکەدا چەندین لافیتەی باس لەکێشەی ژنان نمایشکران و گوڵیش بەسەر ژنانی بەشداربوودا دابەشکرا.

 

"داوای وەستاندنی شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی دەکەم"

نەجوە فیدیل، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ژنانی باشوری یەمەن، ئاماژەی بەوەکرد ژنان لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان ئازار دەچێژن و وتی: "داوای وەستاندنی شەڕ و پێکهێنانی ئاشتی دەکەم".

 

"بە تابلۆی خۆم سوپاسی هەموو ئەو ژنانە دەکەم کە بۆ ئاشتی تێدەکۆشن"

ئەمال ڕەمزی، کە بەشداری ئاهەنگەکە بوو، بە تابلۆکانی سوپاسی هەموو ئەو ژنانەی کرد کە بۆ ئاشتی تێدەکۆشن و وتی: " وێنەی چالاکوان نەجوا مەکاویم کێشاوە کە بەشێک بوو لە ڕێنێسانسی ڕزگاری دژی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی و سیمبولی خەباتی فێمینیستی ژنان بنەمای کۆمەڵگان".

 

"لە ڕۆژی جیهانی ژناندا خەڵاتمان بە دکتۆر هیندیە قەتوا بەخشی"

دکتۆر ئەشواق ئەلتیری ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژی جیهانی ژناندا خەڵاتیان بە دکتۆر هیندیە قەتوا بەخشیوە وتی: "دکتۆر هندیە قەتوا یەکەم ژنە کە لە ناوچەی ئازەریق کاردەکات و شایانی ڕێزلێنانە چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا یارمەتی ژنانی داوە و ژیانیانی ڕزگارکردووە".