پیانۆ، خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
"پیانۆ مەریوان حەمەئەمین" خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/03/20220310-275441332-1526046151114892-888508877807462100-n-jpg1d16a3-image.jpg)
"پیانۆ مەریوان حەمەئەمین" خوێندکاری زانکۆی سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
بەیانی ئەمڕۆ ١٠ی ئادار، خوێندکاری قۆناغی یەکی بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی بە ناوی "پیانۆ مەریوان حەمەئەمین" لەبەردەم دەرگای سەرەکی زانکۆی سلێمانی ڕێگەی قلیاسان لەکاتی پەڕینەوەدا ئۆتۆمبێل لێیداو پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان پیانۆ تەمەنی ١٨ ساڵە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.